بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی
IBDB logo.gif
Internet Broadway Database Image.jpg
چەشنی وێبگە
بنکەدراوەیەکی شانۆیی
بەردەستە بەئینگلیزی
خاوەندەستەی بڕۆدوەی
وێبگەibdb.com
ڕیزبەندیی ئەلێکساdecrease ١١٣،٨٣٤ (ئەیلوولی ٢٠١٩)[١]
بازرگانیبەڵێ
تۆمارکردنئارەزوومەندانەیە
خستنەکار٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٠-١١-٢٠)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی (IBDB) بنکەدراوەیەکی سەرھێڵە بۆ بەرھەم و کەسەکانی شانۆی بڕۆدوەی. لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن کارن ھاوسەرەوە دروستکراوە و لەلایەن بنکەی لێکۆڵینەوەی دەستەی بڕۆدوەییەوە بەڕێوە ئەبرێت، کۆمەڵەیەکی بازرگانی بۆ کۆمەڵگەی شانۆی بازرگانی ئەمریکای باکور.[٢] وێبسایتەکە بەرنامەیەکی ھاوشێوەی ھەیە بۆ ھەردوو ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.[٣][٤][٥]

ئەم مێژووە گشتگیرەی بڕۆدوەی تۆماری بەرھەمەکانی سەرەتای شانۆی نیویۆرک لە سەدەکانی ١٨یەم تا ئەمڕۆ دەستەبەر دەکات. وردەکارییەکان بریتین لە کاست و لیستی دروستکەران بۆ کردنەوەی شەو و ڕۆژی ئێستا، لیستی گۆرانییەکان، خەڵاتەکان، و زانیاری سەرنجڕاکێشی دیکە دەربارەی ھەموو بەرھەمەکانی بڕۆدوەی. تایبەتمەندییەکانی دیکە بریتین لە ئەرشیفێکی گەورە لە وێنەکانی بەرھەم، خەڵکی، لینکی تۆماری کاست لە ئایتونس و ئەمەزۆن، داھات و چاودێری ڕابردوو و ئێستا.

کاری ئەوەیە کە گونجاو بێت، ئاسان بێت بۆ بەکارھێنەر، بنکەدراوەییەکی گەڕاو بێت بۆ ئەندامانی دەستە، ڕۆژنامەنووسان، لێکۆڵەران، و ھەوادارانی بڕۆدوەی.

دەستەکە لەم دواییانەدا پڕۆگرامی گەشتەکانی بڕۆدوەی دانا بۆ بنکەدراوەکە بۆ ئاسانکردنی بەدواداچوون پڕۆگرامەکان کە لە سەرتاسەری شارەکەدا پەخش ئەکرێن.

لەلایەن کارن ھاوسەر، مایکڵ ئابۆریزک، و ماڕک سمیتی دەستەی بڕۆدوەییەوە بەڕێوە ئەبرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ibdb.com Traffic, Demographics and Competitors". ئەلێکسا. لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "IBDB: The official source for Broadway Information". Internet Broadway Database. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 25, 2012. لە ڕێکەوتی July 26, 2012 ھێنراوە. 
  3. ^ LaFountain، Kristina (March 15, 2012). "The Broadway League develops IBDB application". TicketNews. لە ڕێکەوتی July 26, 2012 ھێنراوە. 
  4. ^ Coakley، Jacob (February 15, 2012). "Broadway League Releases IBDB App for iOS Devices". Stage Directions. لە ڕێکەوتی July 26, 2012 ھێنراوە. 
  5. ^ "Broadway League's New IBDB App for iPhone, iPad and iPod Touch Links Theatergoers with Centuries of Theater". TravelWritersMagazine. July 22, 2012. لە ڕێکەوتی July 26, 2012 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]