بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Page داڕێژە:Infobox election/styles.css has no content.Page داڕێژە:Infobox/styles-images.css has no content.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران (٢٠٢٤)

→ ٢٠٢١ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (خولی یەکەم)
٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (خولی دووەم)
٢٠٢٨ ←
Registered٦١،٤٥٢،٣٢١
Turnout٣٩٫٩٣٪ (خولی یەکەم) decrease
٤٩٫٦٨٪ (خولی دووەم)increase


سەرۆک کۆمار before election

محەممەد موخبیر (کاتی)
سەربەخۆ

Elected سەرۆک کۆمار

مەسعوود پزیشکیان
سەربەخۆ

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ئێران (بە فارسی: انتخابات ریاست‌جمهوری ۱۴۰۳ ایران‎) چواردەیەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بوو کە بەشێوەیەکی پێشوەختە لە ٢٨ی حوزەیران و ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.[١] بەپێی ئەنجامە فەرمییە بڵاوکراوەکان بەربژێری چاکسازیخواز، مەسعوود پزیشکیان بە نزیکەی ٥٥٪ی دەنگەکان لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

دوای کوژرانی ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران لە کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤دا،[٢] ھەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیەندرا. لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەدا چوار بەربژێر ڕکابەرییان کرد، کە مەسعوود پزیشکیان ٤٤٪، سەعید جەلیلی ٤٠٪، محەممەدباقر قالیباف ١٤٪ و مستەفا پوورمحەممەدی کەمتر لە ١٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. جەلیلی، قالیباف، پوورمحەممەدی، قازیزادە ھاشمی و زاکانی بەربژێرەکانی بناژۆخواز و پزیشکیان تاکە بەربژێری چاکسازیخواز لە ھەڵبژاردنەکەدا بوو.[٣] بەھۆی ئەوەی کە ھیچ بەربژێرێک لە خولی یەکەمدا زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستنەھێنا، خولی دووەمی ھەڵبژاردن لە ٥ی تەممووز لە نێوان جەلیلی و پزیشکیان بەڕێوەچوو،[٤] کە پزیشکیان بە ٥٣٫٧٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤، وەزارەتی ناوخۆ پزیشکیانی بە براوەی ھەڵبژاردنەکە ڕاگەیاند.[٥] جەلیلی دوای ماوەیەکی کەم دۆڕاندنی خۆی ڕاگەیاند.[٦]

بە ڕێژەی ٣٩٫٩٣٪ بەشداری لە خولی یەکەمی ئەم ھەڵبژاردنەدا، کەمترین بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا تۆمار کرا.[٧] ڕێژەی بەشداریکردن لە قۆناغی دووەمدا ھەندێک زیاتر بوو و گەیشتە ٤٩٫٦٨٪. دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، پزیشکیان وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا. بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئابدا دستبەکار بکات.[٨]

بەربژێرە پەسەندکراوەکان

[دەستکاری]

شەش بەربژێر بە ناوەکانی محەممەدباقر قالیباف، سەعید جەلیلی، مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پوورمحەممەدی، ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی و عەلیڕەزا زاکانی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند کران.[٩] لە ٢٦ی حوزەیران، قازیزادە ھاشمی لە ھەڵبژارنەکە کشایەوە. دواتریش لە ٢٧ی حوزەیران، زاکانی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.[١٠] دوای ئەوەی قالیباف و پوورمحەممەدی نەیانتوانی بچنە خولی دووەم، ھەر دوویان لە خولی دووەم پاڵپشتییان لە جەلیلی کرد.[١١]

ناو لەدایکبووی ئەزموون حیزب ئەنجام

مەسعوود پزیشکیان
(١٩٥٤-٠٩-٢٩) ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
مەھاباد، ئێران
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
(لە ٢٠٠٨ەوە)
وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکی
(٢٠٠١–٢٠٠٥)
سەربەخۆ لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا

سەعید جەلیلی
(١٩٦٥-٠٩-٠٦) ٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
مەشھەد، ئێران
ئەندامی کۆمەڵەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم
(لە ٢٠١٣ەوە)
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی
(٢٠٠٧–٢٠١٣)
سەرۆکی دەستەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران
(٢٠٠٧–٢٠١٣)
بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠١٣ و ٢٠٢١)
سەربەخۆ لە خولی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستنەھینا

محەممەدباقر قالیباف
(١٩٦١-٠٨-٢٣) ٢٣ی ئابی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
تورقەبە، ئێران
سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
(لە ٢٠٢٠ەوە)
ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم
(٢٠١٧–٢٠٢٠)
شارەوانی تاران
(٢٠٠٥–٢٠١٧)
بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠٠٥، ٢٠١٣ و ٢٠١٧)
کۆمەڵەی پێشکەوتن و دادی ئێرانی ئیسلامی لە خولی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستنەھێنا

مستەفا پوورمحەممەدی
(١٩٦٠-٠٣-٠٩) ٩ی ئازاری ١٩٦٠ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
قوم، ئێران
وەزیری داد
(٢٠١٣–٢٠١٧)
وەزیری ناوخۆ
(٢٠٠٥–٢٠٠٨)
کۆمەڵەی ئاینییەکانی خەباتکار لە خولی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستنەھێنا

ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی
(١٩٧١-٠٤-١٤) ١٤ی نیسانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
فەریمان، ئێران
جێگری سەرۆک کۆمار
(لە ٢٠٢١ەوە)
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
(٢٠٠٨–٢٠٢١)
بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠٢١)
حیزبی یاسای ئیسلامی لە خولی یەکەمدا بە بەرژەوەندیی بناژۆخوازەکان کشایەوە[١٢][١٣]

عەلیڕەزا زاکانی
(١٩٦٦-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
ڕەی، ئێران
شارەوانی تاران
(لە ٢٠٢١ەوە)
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
(٢٠٠٤–٢٠١٦؛ ٢٠٢٠–٢٠٢١)
بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمار (٢٠٢١)
کۆمەڵەی ڕێکەوتووان لە خولی یەکەمدا بە بەرژەوەندیی بناژۆخوازەکان کشایەوە[١٤]

ئەنجامەکان

[دەستکاری]

ئەنجامە فەرمییەکان دەریانخست کە پزیشکیان و جەلیلی دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردن کە لە ٥ی تەممووزدا بەڕێوەچوو. ڕێژەی بەشداریکردن لە خولی یەکەمدا نزیکەی ٤٠٪ بوو، کە کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ەوە تۆمار کرا،[١٥] لە کاتێکدا سەرجەم ١،٠٥٦،١٥٩ دەنگی تێکچوو ڕاگەیەندرا. ھەروەھا ئەم ھەڵبژاردنە یەکەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە ٢٠٠٥ەوە بوو کە چووە خولی دووەم.[١٦]

پاڵێوراوحیزبFirst roundSecond round
ژ. دەنگەکان٪ژ. دەنگەکان٪
سەربەخۆچاکسازیخواز١٠٬٤١٥٬٩٩١44.36١٦٬٣٨٤٬٤٠٣54.76
سەربەخۆبناژۆخواز٩٬٤٧٣٬٢٩٨40.35١٣٬٥٣٨٬١٧٩45.24
کۆمەڵەی پێشکەوتن و دادی ئێرانی ئیسلامیبناژۆخواز٣٬٣٨٣٬٣٤٠14.41
کۆمەڵەی ئایینییەکانی خەباتکاربناژۆخواز٢٠٦٬٣٩٧0.88
کۆی گشتی٢٣٬٤٧٩٬٠٢٦100.00٢٩٬٩٢٢٬٥٨٢100.00
دەنگی دروست٢٣٬٤٧٩٬٠٢٦95.70٢٩٬٩٢٢٬٥٨٢98.01
دەنگی پوچەڵ/سپی١٬٠٥٦٬١٥٩4.30٦٠٧٬٥٧٥1.99
کۆی گشتی دەنگەکان٢٤٬٥٣٥٬١٨٥100.00٣٠٬٥٣٠٬١٥٧100.00
دەنگدەرانی تۆمارکراو/بەشداربوو٦١٬٤٥٢٬٣٢١39.93٦١٬٤٥٢٬٣٢١49.68
Source: ISNA, IranIntl, Tejarat News

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Iran to hold presidential elections on June 28 after Raisi's death". Al Arabiya. Archived from the original on 20 May 2024. Retrieved 20 May 2024.
  2. ^ "Iran helicopter crash: President Ebrahim Raisi killed in helicopter crash". BBC News (بە ئینگلیزی). 20 May 2024. Archived from the original on 20 May 2024. Retrieved 20 May 2024.
  3. ^ "Profile: Masoud Pezeshkian, new reformist president of Islamic Republic of Iran". www.aa.com.tr. Archived from the original on 6 July 2024. Retrieved 2024-07-07.
  4. ^ Gambrell, Jon; Karimi, Nasser (29 June 2024). "Iran to hold runoff election with reformist Pezeshkian and hard-liner Jalili after low-turnout vote". Associated Press. Archived from the original on 29 June 2024. Retrieved 29 June 2024.
  5. ^ Cassini, Farnaz; Vinograd, Cassandra (5 July 2024). "Reformist Candidate Wins Iran's Presidential Election". The New York Times. Archived from the original on 6 July 2024. Retrieved 5 July 2024.
  6. ^ "Centrist Masoud Pezeshkian will be Iran's next president". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Al Jazeera Media Network. 6 July 2024. Archived from the original on 6 July 2024. Retrieved 6 July 2024.
  7. ^ "Iran heads to presidential run-off amid record low turnout". Al Jazeera. 29 June 2024. Archived from the original on 29 June 2024. Retrieved 29 June 2024.
  8. ^ Pezeshkian To Be Sworn In As Iran's President Early Next Month Radio Free Europe.By RFE et al. 7 July 2024. Retrieved 8 july 2024.
  9. ^ "Ghalibaf among six approved to run in Iran's presidential election". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). 9 June 2024. Archived from the original on 9 June 2024. Retrieved 9 June 2024.
  10. ^ "Two candidates drop out of Iran presidential election, due to take place Friday amid voter apathy". Associated Press (بە ئینگلیزی). 28 June 2024. Archived from the original on 27 June 2024. Retrieved 28 June 2024.
  11. ^ "Reformist to face ultraconservative in Iran presidency runoff". France 24 (بە ئینگلیزی). 29 June 2024. Archived from the original on 29 June 2024. Retrieved 29 June 2024.
  12. ^ "Ghazizadeh Hashemi Drops Out of Presidential Race in Favor of Fellow Conservatives". Iran International (بە ئینگلیزی). 26 June 2024. Archived from the original on 27 June 2024. Retrieved 27 June 2024.
  13. ^ "قاضی زاده هاشمی پوششی از آب درآمد". اعتمادآنلاین (بە فارسی). 27 June 2024. Archived from the original on 27 June 2024. Retrieved 27 June 2024.
  14. ^ "Alireza Zakani pulls out of presidential race". Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). 27 June 2024. Archived from the original on 7 July 2024. Retrieved 27 June 2024.
  15. ^ "Iran heads to presidential run-off amid record low turnout". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). 29 June 2024. Archived from the original on 29 June 2024. Retrieved 29 June 2024.
  16. ^ "Iran to hold runoff election between reformist Masoud Pezeshkian and hard-liner Saeed Jalili". France 24 (بە ئینگلیزی). 29 June 2024. Archived from the original on 29 June 2024. Retrieved 29 June 2024.