پەڕەی semi-protected

قاسم سولەیمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جەنەراڵی سەرەکی

قاسم سولەیمانی
Sardar Qasem Soleimani-01.jpg
ناوی خۆماڵی
قاسم سلیمانی
نازناو(ەکان)حاجی قاسم، جەنەراڵ[١]
لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە سێبەری فەرمانەکە ناوی دەھێنرێت.[٢]
لەدایکبوون (١٩٥٧-0٣-١١) ١١ی ئازاری ١٩٥٧
مردن٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-01-0٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە)[٣]
دڵسۆزیکۆماری ئیسلامیی ئێران
خزمەت/لقسپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران
ساڵانی خزمەت١٩٧٩–٢٠٢٠
پلە20- Sepahbod-IRGC.png جەنەراڵی سەرەکی
یەکەھێزی قودس

قاسم سولەیمانی (بە فارسی: قاسم سلیمانی؛ لەدایکبووی ١١ی ئازاری ١٩٥٧، پارێزگای کرمان، ئێران – مردووی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەغدا) کەسایەتییەکی سەربازی ئێرانی و فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. سولەیمانی لەلایەن دۆستەکانییەوە بە حاجی قاسم بانگ دەکرا،[٤] بەڵام بڕێک جار لەلایەن نەیارانی و بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە فەرماندە سێبەر ناو براوە.[٥][٦][٧][٨][٩] قاسم سولەیمانی بەکەسایەتییەکی دیار دادەنرێت لەناو شەڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٥ لە عێراق ڕۆڵی ھەبووە لە شەڕی دژ بە داعش و ڕێبەریکردنی ھێزە شیعەییەکان.[١٠] لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کەوتە بەر تەحریمەکانی ئەمریکا و ناوی چووە لیستی تیرۆرەوە.[١١][١٢]

مردن

قاسم سولەیمانی (چەپ) لەگەڵ ئەبوو مەھدی موھەندیس (ڕاست) لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی باوکی سولەیمانی لە موسەڵڵا، تاران لە ٢٠١٧

سولەیمانی لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نزیک ١ی بەیانی بە کاتی خۆجێیی (٢٢:٠٠ی کگھ لە ٢ی کانوونی دووەم)[١٣]، دوای لێدانی قافڵەکەی لەڕێگەی مووشەکەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدادا کوژرا.[١٤] تازە فڕۆکەکەی بەجێ ھێشتبوو، کە لە لوبنان یان سووریاوە گەیشتبووە عێراق.[١٥] لەڕێگەی ئەنگوستیلەیەک کە لە پەنجەی کردبوو، و پشتڕاستکردنەوەی دی ئێن ئەیی ھێشتا ھەڵپەسێردراو لاشەکەی ناسرایەوە.[١٦] ھەروەھا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی، لەنێوانیاندا ئەبوو مەھدی موھەندیس، فەرماندەی سەربازیی عێراقی-ئێرانی کە سەرکرادایەتیی حەشدی شەعبی کردبوو کوژرا.[١٧]

ھێرشە ئاسمانییەکە دوای ھێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە پشتگیریکەری چەکداری شیعە عێراقیی ئێرانی و ھێرشی ٢٠١٩ی بنکەی ئاسمانیی کەیوان ھات.[١٨][١٩]

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەیانێکی بڵاوکردەوە کە وتی "لێدانەکەی ئەمریکا بە ڕابەرایەتیکردنی سەرۆک جێبەجێ کرابوو" و دووپاتیشی کردەوە کە سولەیمانی پیلانی زۆری دانابوو تا ھێرش بکاتە سەر سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان و کارمەندانی سەربازی و لە وەڵامدانەوە بۆ ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ھێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکی لە بەغدا پەسەند کرد. لێدانەکە مانای ئەوە بوو تا ھێرشەکانی داھاتوو تەگەرە تێ بخات.[٢٠][٢١]

بەپێی ئانیس کالامار، بڕیاردەری تایبەتی شانشینی یەکگرتوو لەسەر کوشتنی نایاسایی، "کوشتنە بە ئامانجکراوەکەی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس بە ئەگەری زۆر یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات [لەنێویشیاندا] یاسای مافی مرۆڤ". وەزیری دەرەوەی ڕووسی سێرگی لاڤرۆڤ، میدیا بێنجامین (دامەزرێنەری کۆدپینک کە گروپێکی داکۆکیی دژە جەنگە) و ھیلاری مان لیڤرێت (ڕاوێژکارێکی مەترسیی سیاسی و بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییی کۆشکی سپی) کوشتنەکەی سولەیمانییان "بەئاشکرا نایاسایی" ناو لێ نا.[٢٢][٢٣]

لەدوای ئەم ئیسماعیل قائانی بە فەرماندەی ھێزی قودس دانرا.[٢٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Qassem Suleimani not Just a Commander! – Taking a Closer Look at Religious Character of Iranian General"(ئینگلیزی) (لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاری ٢٠١٥). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی ئایاری ٢٠١٨.
  2. ^ "Iran's 'shadow commander' steps into the spotlight"(ئینگلیزی). The Observers. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی ئایاری ٢٠١٨.
  3. ^ "Qasem Soleimani among those killed in Baghdad Airport attack – report". Reuters. 3 January 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  4. ^ "Qassem Suleimani not Just a Commander! – Taking a Closer Look at Religious Character of Iranian General". 10 March 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  5. ^ Dexter Filkins (30 September 2013). "The Shadow Commander". The New Yorker. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  6. ^ Joanna Paraszczuk (16 October 2014). "Iran's 'Shadow Commander' Steps Into the Light". The Atlantic. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  7. ^ Kambiz Foroohar. "Iran's Shadow Commander". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  8. ^ "RealClearWorld - Syria's Iranian Shadow Commander". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  9. ^ "Iran's 'shadow commander' steps into the spotlight". The Observers. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  10. ^ "From the east, Iran-backed force advances on Tikrit". The Daily Star. لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  11. ^ "Resolution 1747 (2007): Adopted by the Security Council at its 5647th meeting on 24 March 2007" (PDF). 
  12. ^ "US Department of State: Designation of Iranian Entities and Individuals for Proliferation Activities and Support for Terrorism". 
  13. ^ Ghattas، Kim (3 January 2020). "Qassem Soleimani Haunted the Arab World". The Atlantic. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  14. ^ Tom O'Connor؛ James Laporta. "Iraq Militia Officials, Iran's Quds Force Head Killed in U.S. Drone Strike". Newsweek. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  15. ^ "US kills Iran's most powerful general in Baghdad airstrike". AP News. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  16. ^ Barbara Campbell (2 January 2020). "Iraqi TV Says Top Iranian Military Leader Killed In Rocket Strikes on Iraqi Airport". NPR. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  17. ^ "Trump Orders Strike Killing Top Iranian General Qassim Suleimani in Baghdad". The New York Times. 3 January 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  18. ^ "Top Iranian general killed in US airstrike in Baghdad, Pentagon confirms". CNBC. 2 January 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  19. ^ Crowley، Michael؛ Wong، Edward. "Trump Warns Iran as Risk of Wider Armed Conflict Grows". nytimes. لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  20. ^ "Statement by the Department of Defense". United States Department of Defense. 2 January 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  21. ^ "Iran general Qassem Suleimani killed in Baghdad drone strike ordered by Trump". The Guardian. 3 January 2020. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  22. ^ Roberts، William. "Was Trump's order to assassinate Iran's Qassem Soleimani legal?". aljazeera. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  23. ^ Rapoza، Kenneth. "Russia Says Iran General's Killing 'Illegal'". Forbes. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  24. ^ "Soleimani's Deputy Esmail Ghaani Named Iran's Quds Force Chief". Bloomberg. 3 January 2020. لە ڕێکەوتی ٠٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.