فرانتس بێکنباوەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانتس ئەنتۆن بێکنباوەر

14-01-10-tbh-013.jpg
لەدایکبوون١١ی سێپتێمبەری ساڵی ١٩٤٥
نیشتەجێیئەڵمانیا
نەتەوەئەڵمانی
پیشەیاریکەر، ڕاھێنەر، سەرۆک یانە
ئایینمەسیحی کاثۆلیک
فرانتس بێکنباوەر

فرانتس بێکنباوەر یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و ناسراو بە قەیسەری تۆپی پێ، ناوبراو لە ١١ی سێپتێمبەری ساڵی ١٩٤٥ لە شاری میونخ لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، گرنگترین دەستکەوت لەکاتی یاری کردن بۆ ھەڵبژاردەکەی بردنەوەی جامی جیھانیی فیفا بوو بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەویش بۆ ساڵی ١٩٧٤ دەگەڕێتەوە و لە کاتی ڕاھێنەرایەتی کردنی ھەڵبژاردەی ئەڵمان ھەمان دەسکەوتی بردۆتەوە ئەویش لە ساڵی ١٩٩٠.

ژیانی یاریکردن[دەستکاری]

یاریکردن لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

  1. یانەی میونخ ساڵانی ١٩٥٤ بۆ ١٩٥٨
  2. یانەی بایەرن میونخ لە ساڵانی ١٩٥٤ بۆ ١٩٧٧
  3. نیۆڕک کۆزمۆس ئەمریکی ساڵانی ١٩٧٧ بۆ ١٩٨٠ و لەگەڵ ساڵی ١٩٨٣
  4. ھامبۆڕگی ئەڵمانی ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٢

لەبارەی بێکنباوەرەوە[دەستکاری]

  • یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ڕێکەوتی ٢٦ی سیپتمبەری ساڵی ١٩٦٥ ئەنجام داوە
  • دواین یاری نێودەوڵەتی لە ڕێکەوتی ٢٣ی فێبرێوەی ساڵی ١٩٧٧ ئەنجام داوە
  • لەماوەی ١٠٣ یاری نێو دەوڵەتی خاوەنی ١٤ گۆڵە (لەماوەی ژیانی یاریکەری)
  • لەماوەی ژیانی ٦٣٢ یاری ئەنجام داوە لە کۆی سەرجەم یاریەکان ٧٨ گۆلی تۆمارکردووە

گرنگترین دەستکەوتەکانی ژیانی یاریکردنی[دەستکاری]

گرنگترین دەستکەوتەکانی ژیانی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]