ھێرشە مووشەکییەکانی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر پاکستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە خاکی پاکستان ٢٠٢٤
شوێنکوھی سەبز، ھەرێمی پێنجگوور،  پاکستان
ڕێکەوت
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئامانجگرووپە چەکدارییەکانی جەیشولعەدل (بەپێی گووتەی ئێران)
جۆری ھێرشمووشەکی بالیستیکی و ھێرشی درۆنی
مردن(ەکان)٢ سیڤیل
بریندارەکان٣‒٤ سیڤیل
ھێرشبەرانسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئێران ھێرشێکی مووشەکیی لە نێو خاکی پاکستاندا ئەنجامدا و ئێران ھێرشەکەی بە لێدان لە گرووپی چەکداری جەیشولعەدل پێناسە کرد، کە گرووپێکی سەربەخۆییخوازیی بەلووچییە. حکوومەتی پاکستان ئەو ھێرشەی ئیدانە کرد و بە «پێشێلکاری» بۆ سەر ئاسمانی وڵاتەکەی، ناوی برد. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا. ھێرشەکان بە بەشێک لە زنجیرە ھێرشەکانی سەر ھەولێر لە ١٥ی کانوونی دووەم، دادەنرێت، و پەیوەندی سەرەکی ھەیە بە تەقینەوەکانی کرمان لە ٣ی کانوونی دووەم، کە دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارییەتی تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.

ھێرش[دەستکاری]

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی دەوڵەتی ئێران ڕای گەیاند کە سوپای پاسداران ھێرشێکی بە مووشەکی سووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجامداوە،[١] بۆ لەناوبردنی دوو بارەگای جەیشولعەدل، لە پارێزگای بەلوچستان لە باشووری ڕۆژاوای پاکستان. ھێرشەکە ماڵەکانی گوندی کوھی سەبز لە ھەرێمی پێنجگوور کردە ئامانج، کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و پاکستانەوە دوورە.[٢] پاکستان ڕای گەیاند کە لە ئەنجامی ھێرشەکەدا دوو منداڵ کوژراون و چوار منداڵی دیکەش بریندار بوون.[٣] ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان سێ بۆ چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکە ھەڵدراون و بەر مزگەوتێک و خانوویەک و باڵەخانەیەکی دیکە کەوتووە.[٤]

جەیشولعەدل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی چەکدارەکانیان ھەڵدراون و بەھۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەست داوە و سێ ژنیش بریندار بوون کە یەکێکیان ھەرزەکارە.[٥][١]

دواتر[دەستکاری]

ڕۆژێک دوای ھێرشەکە، عەقید حسێن عەلی جەوادانفەر لە سوپای پاسداران لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران تیرۆرکرا.[٦] بەپێی ھەواڵی میدیا ئێرانییەکان، جەیشولعەدل بەرپرسیارییەتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.[٧]

حکوومەتی پاکستان وەک کاردانەوەیەک بۆ ھێرشەکان، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران، پایتەختی ئێران، کشاندەوە؛ و باڵیۆزی ئێرانیش لە پاکستان دەرکرد.[٨][٩] پاکستان ڕای گەیاند کە ھەموو بژاردەیەکی وەڵامدانەوەی ھێرشەکان لەبەردەستن.[١٠]

وەڵامدانەوەی ھێرشەکان[دەستکاری]

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی دەووەمی ٢٠٢٤، دوو ڕۆژ دوای ھێرشەکانی ئێران لە خاکی پاکستان، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند «چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانمان لە ئێران کردووەتە ئامانج»،[١١] ھێرشەکان بۆ سەر گرووپی چەکداری سەرمەچار بووە،[ئ] کە بە گووتەی حکوومەتی پاکستان ئەو گرووپە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر خاکی پاکستان؛ لەسەر بنەمای وردی ھەواڵگری[١٢] و لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی مردن بۆ سەرمەچار ھێرشەکان ئەنجام دراون. بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند: ٩ ھاووڵاتی کوژراون، کە سێ کەسیان ئافرەتن و چواریشیان منداڵ.[١٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ گرووپێکی ئازادیخوازیی بەلوچییە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Pakistan recalls its ambassador to Iran over airstrikes by Tehran that killed 2 people". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
  2. ^ Shahid, Saleem (2024-01-17). "Iran 'attacks militant bases in Panjgur'". DAWN.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
  3. ^ Regan, Jonny Hallam, Helen (2024-01-17). "Pakistan condemns deadly Iranian missile strike on its territory as tensions spike across region". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
  4. ^ News, A. B. C. "US condemns Iran for missile strikes in Iraq and Syria". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  5. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/middleeast/iran/15122023. Retrieved 2024-01-17. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  6. ^ "IRGC colonel martyred in assassination move in SE Iran". Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
  7. ^ "جیش الظلم مسئولیت ترور شهید جاودان‌فر ڕا برعهده گرفت". ایسنا (بە فارسی). 2024-01-17. Retrieved 2024-01-17.
  8. ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250250-وەزارەتی-دەرەوەی-پاکستان:-رێگە-نادەین-باڵیۆزی-ئێران-بگەڕێتەوە-وڵاتەکەمان
  9. ^ "دوای هێرشەکەی ئێران، پاکستان باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-01-17.
  10. ^ "پاکستان: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران"". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-01-17.
  11. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/18012024. Retrieved 2024-01-18. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  12. ^ "وەزارەتی دەرەوەی پاکستان: چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستان لە ئێران کرایە ئامانج". www.kurdistan24.net. Retrieved 18 January 2024.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ Siddiqui, Usaid. "Pakistan-Iran attacks updates: 9 killed near Iran's southeast border". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-18.