بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
بەشێک لە ململانێی ٢٠٢٤ی ئێران و ئیسرائیل
ڕێکەوت ١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
شوێن مووشەکەکان لە ئێرانەوە ئاراستەکران، بەرەو ئامانجەکانی لە سەرتاسەریی ناوەندی ئیسرائیل
ئەنجام
  • ھەندێک زیانی بچووک بەر بنکەی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کەوت
    * زیان بەر قوتابخانەیەک لە شاری گێدێرە و چێشتخانەیەک لە تەلئەبیب کەوت
جەنگاوەران
 ئێران  ئیسرائیل
هێز
سوپای پاسداران Flag
زیان و تیاچوونەکان
١ ھاووڵاتی فەلەستینی کوژرا (بەھۆی پاشماوەی مووشەک)؛ ٢ ھاووڵاتی ئیسرائیلی و ٢ ھاووڵاتی ئوردنی بە سوکی بریندار بوون.

لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئێران ١٨١[ئ] مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی پێگەکانی ئیسرائیل کرد، بەلایەنی کەمەوە بە دوو شەپۆل، کە گەورەترین ھێرش بوو لە ماوەی ململانێی بەردەوامی ئێران و ئیسرائیلدا.[١] کۆد ناوی ھێرشە مووشەکییەکان بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ (بە فارسی: عملیات وعده صادق ۲) ناسێنرا لەلایەن ئێرانەوە.[٢] ئەوە دووەم ھێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل دوای ھێرشەکانی مانگی نیسانی ٢٠٢٤.

ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ھێرشەکە "بەرگری لەخۆ" بووە[٣][٤] وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی حەماس لە تاران، حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا و عەباس نیلفرووشان، جەنەڕاڵی سوپای پاسداران. زۆربەی مووشەکەکانی ئێران خرانە خوارەوە و کەمترین زیانی لێکەوتەوە.[٥] ئیسرائیل ڕای گەیاند، زۆربەی مووشەکەکانی ڕێگری کردووە و ڕای گەیاندووە، ھیچ زیانێک بە تواناکانی ھێزی ئاسمانی وڵاتەکەی نەگەیشتووە.[٦][٧] ھەروەھا ھێزی دەریایی ئەمریکا و ئوردن ڕاپۆرتیان دا کە ڕێگریان لە مووشەکەکان کردوە.[٨] چوار فەلەستینی و دوو ئیسرائیلی و دوو ئوردنی بریندار بوون.[٩][١٠][١١] تاکە کوژراوەکە پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵانی فەلەستینی خەڵکی غەززە بووە کە بەھۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی مووشەکەکانەوە لە نزیک ئەریحا کوژراوە.[١٢]

پشت ڕووداوەکان

[دەستکاری]

«تەوەری بەرگری» ئێران لە دوای ڕووداوەکانی ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە؛[١٣][٥] ئێران کە ئەم تۆڕەی پەرەپێدابوو بۆ گەمارۆدانی بریکاریی ئیسرائیل بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،[٥][١٣][١٤] بەڵام ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە دەبێتەوە. پێکھاتەی فەرماندەییحەماس وێران بووە، کەوتووەتە نێو شەڕی چریکی. بزووتنەوەی حووسییەکان ڕێگای دابینکردنی دەرامەتەکانی پچڕاوە، لەکاتێکدا حیزبوڵڵا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە، لەوانە زۆربەی سەرکردایەتییە باڵاکانی و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەی ئاستی ناوەڕاست و بەشێکی زۆر لە جبەخانەی مووشەکی کە لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت. ئەم پێشھاتانە مەترسییەکانی ئێران و بریکارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، زیانی بە توانای کۆی گشتیی ئێران گەیاندووە.[٥][١٥][١٦][١٧]

لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤، ئیسماعیل ھەنییە، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە تارانی پایتەختی ئێران بە ھێرشێکی ڕواڵەتی ئیسرائیل تیرۆر کرا.[١٨] ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم تیرۆرەی شەرمەزار کرد و ڕای گەیاند کە «خوێنی ھەنییە ھەرگیز بەفیڕۆ ناچێت».[١٩] لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، لە ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە بەیروت تیرۆرکرا.[٢٠]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Live Updates: Iran Launches Missiles at Israel, Israeli Military Says». ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «Iran Armed Forces praises Operation True Promise II, warns of further action». Tehran Times (بە ئینگلیزی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. «Iran cites international law in attack on Israel as regional tensions flare». www.jurist.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «Israel declares UN chief 'persona non grata' – DW – 10/02/2024». dw.com (بە ئینگلیزی). لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. 1 2 3 4 «The bloodshed in the Middle East is fast expanding». The Economist. ISSN ٠٠١٣-٠٦١٣. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. Trofimov، Yaroslav (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Iran Exposed to Israeli Counterattack After Blows Against Its Allies». The Wall Street Journal.
  7. Murphy، Matt (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «What we know about Iran's latest missile attack on Israel». BBC News. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. Magid، Jacob (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «US: We will help Israel exact 'severe consequences' from Iran for missile attack». Times of Israel.
  9. Pacchiani، Gianluca (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Shrapnel from Iranian missile kills Palestinian man near Jericho». Times of Israel.
  10. «Blast rocks Tel Aviv, missiles over Temple Mount: Dramatic footage from Iran strike». Ynetnews (بە ئینگلیزی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. Berman، Lazar؛ Fabian، Emanuel (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Iran fires 181 missiles at Israel; PM: They made a 'big mistake' and 'will pay for it'». Times of Israel.
  12. Ragson، Adam (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Laborer From Gaza Is First Reported Fatality of Iran's Missile Attack». The New York Times. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. 1 2 Hubbard، Ben؛ Rubin، Alissa J. (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Facing a Big Test, Iran's 'Axis of Resistance' Flails». The New York Times.
  14. Al-Kassab، Fatima (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «What is the 'axis of resistance' of Iran-backed groups in the Middle East?». NPR. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. Trofimov، Yaroslav (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Iran Exposed to Israeli Counterattack After Blows Against Its Allies». The Wall Street Journal.
  16. «After the decapitation of Hizbullah, Iran could race for a nuclear bomb». The Economist. ISSN ٠٠١٣-٠٦١٣. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  17. «Is Iran's 'axis of resistance' collapsing under Israeli attacks?». NBC News (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  18. Sewell، Abby (٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Hamas' top political leader is killed in Iran in strike that risks triggering all-out regional war». لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  19. Al Jazeera. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ https://web.archive.org/web/20240804104210/https://www.aljazeera.com/news/liveblog/2024/7/31/israels-war-on-gaza-live-israel-hits-beirut-in-assassination-operation?update=3083271. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  20. «Hezbollah Confirms Leader Nasrallah's Death». Barron's (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). AFP. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.