کشانەوەی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ویلایەتە یەکگرتووەکان

لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٤، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری دیموکراتی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کشانەوەی خۆی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.[١] ئەو پشتگیری لە جێگری سەرۆک کۆمار، کامڵا ھاریس وەک جێگرەوەی خۆی و بەرێژی دیموکراتەکان لە ھەڵبژاردنەکەدا کرد.[٢]
لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣، بایدن ڕای گەیاند کە لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤دا خۆی بەربژێر دەکاتەوە و جارێکی دیکە ھاریس وەک جێگری خۆی ھەڵدەبژێرێتەوە.[٣] بەڵام نیگەرانییەکان لەبارەی تەندروستیی بایدن بەھۆی زۆربوونی تەمەنی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا سەریان ھەڵدا. نیگەرانییەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢٤دا، دوای لێدوانێکی نێوان بایدن و دۆناڵد ترامپ، بەربژێری کۆمارییەکان زۆرتر بوون. کردارەکانی بایدن ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، شرۆڤەکاران ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو زۆر جاران بیرکردنەوەکانی خۆی لەدەستداوە و وەڵامی پێچاوپێچی داوەتەوە، ڕواڵەتێکی لەرزۆکی ھەبووە، بە دەنگێکی زەق قسەی کردووە و لە چەندین بۆنەدا نەیتوانیوە ئامارەکان بەبیر خۆی بھێنێتەوە یان بۆچوونەکەی بە شێوەیەکی یەکگرتوو دەرببڕێت. دواتر بایدن ڕووبەڕووی بانگەوازی کشانەوە لە ھەڵبژاردن لەلایەن دیموکراتەکان[٤] و دەزگا ھەواڵنێرییەکان بووەوە.[٥][٦] ھەتا ١٩ی تەممووز زیاتر لە ٣٠ دیموکراتی باڵا داوای کشانەوەیان لە بایدن کردبوو.[٧]
سەرەڕای داواکارییەکانی کشانەوە، بایدن چەندین جار پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە وەک بەربژێر دەمێنێتەوە.[٨] بەڵام سەرئەنجام لە ٢١ی تەممووز، نامەیەکی واژۆکراو لە ھەژماری ئێکسی بایدن بڵاو کرایەوە کە نیشانی دەدا لە بەربژێربوونی خۆی دەکشێتەوە و نووسیبووی «ئەمە بە بەرژەوەندی پارتەکەم و وڵاتە»، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ھەتا کۆتاییی خولەکەی بەردەوام دەبێت و پۆستی سەرۆک کۆماری پێدەمێنێت.[٩] بایدن لە دوای لیندۆن بی جۆنسۆن، لە ساڵی ١٩٦٨ەوە یەکەم سەرۆک کۆمار بووە کە لە ھەڵبژاردنێکی نوێ کشاوەتەوە.[١٠][١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Baker، Peter (٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Biden Drops Out of Race, Scrambling the Campaign for the White House». The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN ١٥٥٣-٨٠٩٥. OCLC ١٦٤٥٥٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
The president's withdrawal under pressure from fellow Democrats cleared the way for a new nominee to take on former President Donald J. Trump in the fall. He quickly endorsed Vice President Kamala Harris.
- ^ Schrader، Adam؛ Moran، Mark (٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤). «After dropping out of race, Biden endorses Kamala Harris for president» (بە ئینگلیزی). United Press International. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite news}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Miller، Zeke (٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣). «Biden announces 2024 reelection bid: 'Let's finish this job'» (بە ئینگلیزی). Washington, D.C.: Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Allen، Jonathan (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Some Democrats start calling for Biden to step aside and 'throw in the towel' on 2024». NBC News. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «To Serve His Country, President Biden Should Leave the Race». The New York Times. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Robertson، Nick (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «These major media outlets have called for Biden to drop out». The Hill. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Tait، Robert؛ Gambino، Lauren (١٩ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Pressure mounts on Biden as tally of Democrats urging withdrawal passes 30». The Guardian. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Keith، Tamara؛ Shivaram، Deepa (٣ی تەممووزی ٢٠٢٤). «'I'm in this race to the end,' Biden tells campaign staffers». NPR. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Shear، Michael D. (٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Live Updates: Biden Drops Out of Presidential Race, Endorses Harris». The New York Times. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Klassen، Thomas (٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Biden steps aside, setting in motion an unprecedented period in American politics». The Conversation. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Kenning، Chris؛ Samuelsohn، Darren. «'It's unprecedented': Biden's exit is a history-making moment in the American presidency». USA Today. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.