بزووتنەوەی ھاوکارینەکردن (٢٠٢٤)

بزووتنەوەی ھاوکارینەکردن (بە بەنگالی: অসহযোগ আন্দোলন)، ھەروەھا ناسراو بە بزووتنەوەی یەک خاڵە (بە بەنگالی: এক দফা আন্দোলন)، ناڕەزایەتییەکی دژی حکوومەتی بەنگلادێش بوو، کە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٤دا لە بەنگلادێش دەستی پێکرد. تاکە داواکاری ئەم بزووتنەوەیە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، شێخ حەسینە و کابینەکەی بوو.[١]
ھەرچەندە ئامانجی سەرەتایی چاکسازی لە پشکەکانی ئیشە دەوڵەتییەکاندا بوو، بەڵام بزووتنەوەکە دوای کوژرانی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بووە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی دژی حکوومەت. ھەروەھا بزووتنەوەکە بەھۆی پرسە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسییە بەردەوامەکانەوە پەرەی پێدرا، لەوانە خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری نیشتمانی لەلایەن حکوومەت، گەندەڵیی بەربڵاوی بەرپرسانی حکوومەە، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، تۆمەتەکانی تێکدانی سەروەریی وڵات لەلایەن شێخ حەسینە و زیادبوونی تاکەڕەوی و پاشەکشەی دیموکراتیک.[٢][٣][٤][٥]
لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤، ڕێکخەرانی «بزووتنەوەی خوێندکارانی دژە جیاکاری» داواکارییەکی یەک خاڵییان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند و داوای «ھاوکارینەکردنی ھەمەلایەنە»یان کرد.[٦][٧] ڕۆژی دواتر شەڕ و پێکدادان بە شێوەیەکی توندوتیژ ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٩٧ کەس کە قوتابیشی لەخۆ دەگرت گیانیان لەدەستدا. ڕێکخەران داوای ڕێپێوانێکی درێژخایەنیان لە ٥ی ئابدا بەرەو داکا کرد بۆ ئەوەی شێخ حەسینە لە دەسەڵات بکشێننەوە. لەو ڕۆژەدا جەماوەرێکی زۆر لە خۆپیشاندەران ڕێگەی خۆیانلەو پایتەخا گرتەبەر.[٨] دەوروبەری سەعات ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ (بە کاتی بەنگلادێش)، شێخ حەسینە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ڕای کردە ھیندستان.[٩] دواتر حکوومەتی کاتی بە سەرکردایەتیی محەممەد یوونس، ئابوورناس و براوەی خەڵاتی نۆبێل پێکھێنرا.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hasnat، Saif؛ Mashal، Mujib. «Roaring Back After Crackdown, Bangladesh Protesters Demand Leader's Ouster». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Lu، Christina (٧ی ئابی ٢٠٢٤). «What's Behind Bangladesh's Student Protests?». Foreign Policy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Is the system rigged against meritocracy?». The Daily Star (بە ئینگلیزی). ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Ahmed، Redwan؛ Ellis-Petersen، Hannah (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Bangladesh student protests turn into 'mass movement against a dictator'». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Sheikh Hasina doesn't sell the country, say prime minister». Prothomalo (بە ئینگلیزی). ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «It's now one point». the daily star (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «One Point Demand' announced from Central Shaheed Minar». bonik barta (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «PM resigned, interim govt to be formed: Army chief». The Daily Star (بە ئینگلیزی). ٥ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Bangladesh PM Sheikh Hasina resigns and flees country as protesters storm palace». BBC News. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Bangladesh's interim government will take oath on Thursday, says the military chief». Associated Press News. ٧ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.