ھێرشە مووشەکییەکانی ھەرێمی کوردستان و سووریا (٢٠٢٤)
| ھێرشە مووشەکییەکانی ھەرێمی کوردستان و سووریا | |
|---|---|
| شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان پارێزگای ئیدلیب، سووریا |
| ڕێکەوت | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:٣٦ی شەو (یوو تی سی+٠٣:٠٠) |
| ئامانج | بەپێی بانگەشەکانی ئێران بنکە و بارەگای سیخوڕیی تیرۆریستانی سەر بە مۆساد کراونەتە ئامانج؛ بەڵام ئێران نەیتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکاتەوە، ھەروەھا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە بانگەشەکان ڕەت کراونەتەوە. |
| جۆری ھێرش | مووشەکی بالیستیکی و ھێرشی درۆنی |
| چەکوچۆڵ(ەکان) | ١٥ مووشەک |
| مردن(ەکان) | ٤ مەدەنی |
| بریندارەکان | ١٧ مەدەنی |
| تاوانباران | |
| ھێرشبەران | |
لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کۆماری ئیسلامیی ئێران زنجیرەیەک ھێرشی ئەنجامدا بۆ سەر شاری ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ئیدلیب لە سووریا. لە ھێرشەکەی ھەولێر، لە ١٥ مووشەک، ١١ مووشەکی بالیستیکی لە ناو خاکی ئێرانەوە بەرەو پایتەختی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.[١][٢] ھێرشەکە بووە ھۆی کوژرانی چوار کەس (لە نێویاندا منداڵێکی ١١ مانگە) و برینداربوونی شەش کەسی تر.[٣][٤] سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ھێرشەکان بانگەشەی ئەوەی کرد کە بارەگای سیخوڕیی مۆسادی کردووەتە ئامانج،[٥] بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی فەرمیی بڵاو نەکردەوە کە پشتگیری لەو بانگەشەیە بکات. دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بانگەشەکانی سپای پاسدارانیان ڕەت کردەوە.[٦] چوار مووشەکەکەی دیکە ئاراستەی پارێزگای ئیدلیبی سووریا کران و ئەو ناوچانەیان کردە ئامانج کە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنتڕۆڵ کرابوون.[٧][٨]
پشت ڕووداوەکان
[دەستکاری]لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە دوو بۆمب ھێرش کرایە سەر ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە نزیک گۆڕەکەی، لە ڕۆژھەڵاتی کرمان. لەو ھێرشانەدا لانیکەم ٩٤ کەس کوژران و ٢٨٤ کەسی دیکەش برینداربوون. دواتر داعش بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.[٩]
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، بەڵێنی «وەڵامدانەوەی سەخت» بۆ ئەو ھێرشە ڕاگەیاند و وتی کە «بەرپرسانی ھێرشەکە لە ئێستا بەدواوە دەبنە ئامانجی دیاریکراوی ئێمە و سزایان دەدەین».[١٠]
ھێرشەکان
[دەستکاری]ھەرێمی کوردستان
[دەستکاری]بەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە ھێرشەکان سەرکەوتوو نەبوون لە ئامانجەکانیان؛[١١] لە ھێرشەکەدا پێشڕەو دزەیی بازرگان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جیھانی ئیمپایەر، لەگەڵ کچەکەی، ھاوکارێکی و کارگوزارێکی کوژرا.[١٢] ھەروەھا فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر بەشێوەیەکی کاتی داخرا. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەر دوای ھێرشەکان بەرپرسیارییەتیی ھێرشەکەیان گرتە ئەستۆ.[١٣] جگە لەوەش ھێزەکانی ھاوپەیمانان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەولێر خستە خوارەوە.[١٤][١٥]
سووریا
[دەستکاری]سوپای پاسداران ڕای گەیاند کە بە چوار مووشەک ھێرشیان کردوەتە سەر ھێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، کە بە تایبەتی لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی کرمانن لە ساڵی ٢٠٢٤.[١٤] ھێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە نیوەی شەودا چوار مووشەکی بالیستیکی مەودا مامناوەندی لە دارخوێنی پارێزگای خووزستانەوە ھەڵداوە و مەودای ١٢٠٠ کیلۆمەتریان بەڕێکردوە بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان لە پارێزگای ئیدلیب بپێکن.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «General Gives Details of IRGC Missile Attacks on Mossad, Daesh Targets». Tasnim News Agency. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- 1 2 «Iran's Guards attack Israel's 'espionage centers' in Iraq, state media says». Reuters. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ «ئاسایشی هەرێمی کوردستان: 4 هاووڵاتی سیڤیل بە هێرشە موشەکییەکەی ئێران گیانیان لەدەستداوە». Voice of America (بە کوردی). ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250128-ژمارەی-قوربانییانی-هێرشە-مووشەکییەکەی-سەر-هەولێر-بەرزبووەوە
- ↑ Katy، Bader (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Explosions reported near US Consulate in Iraq; Iran claims responsibility». ABC News.
- ↑ «ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: ماڵی پێشڕەو دزەیی بارگای مووساد نەبووە». کوردپرێس. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ News، A. B. C. «US condemns Iran for missile strikes in Iraq and Syria». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ News، A. B. C. «Explosions reported near US Consulate in Iraq; Iran claims responsibility». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ «Iran launches missile strikes in Iraq and Syria citing security threats». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «رهبر انقلاب: جنایتکاران بدانند که از هم اکنون آماج قطعی سرکوب و مجازات عادلانه خواهند بود». ایسنا (بە فارسی). ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «ئەمریکا سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەولێر دەکات». Voice of America (بە کوردی). ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160120245. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «IRGC attack US consulate in Iraq as tensions between the US, Iran rise». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- 1 2 News، A. B. C. «Explosions reported near US Consulate in Iraq; Iran claims responsibility». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ «Iran Strikes Israeli "Spy Headquarters" In Iraq As Regional Tensions Mount». NDTV.com. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- ھێرشە ئاسمانییەکانی ٢٠٢٤
- ڕووداوەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە عێراق
- ھێرشە ئاسمانیییەکان لەلایەن ئێران
- ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر عێراق
- ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە بەشداریی ئێران
- مێژووی ھەولێر
- سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
- پەیوەندییە سەربازییەکانی ئێران و عێراق
- پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا
- ململانێی بریکاریی ئێران و ئیسرائیل
- ٢٠٢٤ لە ھەرێمی کوردستان
- ھێرشە ئاسمانییەکان لە عێراق