بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاناتۆلیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاناتۆلیەوە ڕەوانە کراوە)
ئاناتۆلیا
ناو بە زمانی فەرمیAnadolu
کیشوەرئاسیا
وڵاتتورکیا
پۆتانی شوێن٣٩°٠′٠″N ٣٥°٠′٠″E
بەرزترین خاڵکێوی ئارارات
ھاوسنوورە لەگەڵشام، مێزۆپۆتامیا
ڕووبەر٧٥٦٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

پۆتانەکان: 39°N 32°E / 39°N 32°E / 39; 32 ئاناتۆلیا یان ئەنادۆڵ (بە تورکی: Anadolu، بە Greek: ανατολή، ودق: 'ڕۆژھەڵاتن')، نیمچەدوورگەیەکی شاخاوییە لە ڕۆژاوای ئاسیا لەسەر دەریای ناوەڕاست و زۆربەی خاکەکانی تورکیا دەگرێتەوە کە ئەنقەرەی پایتەخت دەکەوێتە ناوچەکەوە، ڕووبەرەکەی بە ٧٤٣٬٠٠٠ کم٢ مەزەندە دەکرێت، و دەورەدراوە بە دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و دەریای ڕەش، ھەروەھا زۆر جار بە ناوی ئاسیای بچووک دەناسرێت.

جوگرافیای سروشتی

[دەستکاری]

نیمچەدوورگەیەکە لە ڕۆژاوای ئاسیا، و دەکەوێتە نێوان دەریای ڕەش و دەریاس سپی (ناوەڕاست) و بەشە ئاسیاکەی تورکیا دەنوێنێت، و زۆربەی کات بە ناوی ئەنادۆڵ باس دەکرێت و لە ڕووی جوگرافییەوە بە ئاسیای بچووک دەناسرێت، دەریای ئیجە ناوچەکە لە یۆنان جیا دەکاتەوە لە لای ڕۆژاواوە، و لەلای ڕۆژھەڵاتەوە نیمچەدوورگەکە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە بەرزایییەکانی فورات، و ھەموو ناوچەکەش دەکەوێتە تورکیاوە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ تاکو ئێستا ڕێڕەوی نێوان ئەورووپا و وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی دوورە، کە ئەمەش وایلێکردووە چەندین شارستانی ھەمەجۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز ببینێت یان پێی دا تێپەڕبن، کە دیارترینیان لیدییەکان و مادەکان و یۆنان و ڕۆمان بوون پاشان عەرەب چەند ناوچەیەکی فراوانیان لێ فەتح کرد و بوونی تورک لە ناوچەکە لە سەدەی دوازدەی زایینییەوە دەرکەوتووە، کاتێک ھۆزە تورکییەکان لە ناوەڕاستی ئاسیا و ئێرانەوە ڕۆیشتن بەرەو ئەنادۆڵ و چەند شانشینێکی بچووکیان تێیدا دامەزراند، و بوونیان جێگیر بوو لە ناوچەکە و لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانییەوە، بەم شێوەیە ڕەگەزی تورکی زۆربەی ناوچەکەی گرتووەتەوە لە ئێستادا.

لە ئێستادا ٨٠٪ی دانیشتووانی ناوچەکە تورکن، و کورد ١٥٪ی ناوچەکە پێک دەھێنن، ھەروەھا چەند کەمایەتییەکی بچووک لە خۆدەگرێت لە ئەلبانی، عەرەب، زازایی، ئەرمەنی، ئاشووری، بۆسنەیی، جۆرجی (گورجی)، یۆنانی و جوو … ھتد.

ئابوور

[دەستکاری]
دیمەنێکی باشووری ئەنادۆڵ

دانیشتووانی ناوچەکە ئیش دەکەن لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پیشەسازیدا، و بارودۆخی سروشتیی ناوچەکە یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبوونەوەی کشتوکاڵی کێڵگەیی (گەنم و جۆ) و کشتوکاڵی پاقلەمەنییەکان (نیسک) بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ کشتوکاڵی لۆکە و سەوزە و چەوەندەری شەکری و ودرەختە بەردارە ھەمەجۆرەکان، ھەروەھا بارودۆخی سروشتی گونجاوە بۆ پەروەردەکردنی گیانلەبەران. ھەروەک پیشەسازیی چنین و مافوور ھەیە لە ناوچەی قۆنیە ھەروەک پیشەسازیی خواردەمەنییەکان بڵاوە لە ناوچەکە لەگەڵ چەندین پیشەسازی تر لە ناوچەی ئەنقەرە.

مێژوو

[دەستکاری]

ئاسیای بچووک بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە سەرەتای شارستانی تیا دەرکەوتوو، ئەگەری ئەوە ھەیە کە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بۆ یەکەمجار بەکارھێنانی ئاسنیان ناسیبێت پێش ٣٥٠٠ ساڵ، زاناکانی ئاسەوار چەند نیشانەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو دەکات لە ناوەڕاستی باشووری ئاسیای بچووک لە پێش ٦٠٠٠ پێش زایینی، و شانشینی حیسییەکان دەرکەوتوو تێیدا لە ساڵی ١٩٠٠ی پێش زایینی و دانیشتووانی ئیجی جێگیر بوون لە ناوچەکە لە ساڵانی ١٢٠٠ پێش زایینی، ھەروەھا ئاسەواری شارستانی ئیغریقییە کۆنەکانی تیایە کە لە ئاسیای بچووک ژیاون.

ڕۆمان دەستیان گرتووە بەسەر ڕۆژاوای ئاسیای بچووکدا ساڵی ١٣٣ پێش زایین، و دەستیان گرت بەسەر نیمچەدوورگەکەدا ساڵی ٥٠ی پێش زایین.

بەڕبەڕەکانی ناوەڕاستی ئاسیا دەستیان گرت بەسەر ناوچەکەدا لە سەدەی سێی زایینی، و موسڵمانان شارەکانیان فەتح کرد لە سەدەی حەوتی زایینییەوە، و حوکمی تورکی دەستی پێکرد تێیدا لە ساڵی ١٠٧١زایینییەوە، پاشان ھەڵمەتە خاچھەڵگری و مەغۆلییەکان لە سەدەی سێزدە و چواردەی زایینییدا بوو بەھۆی ڕوخانی دەسەڵاتی سەلجوقی تورکی لە ناوچەکە، وھەروەک سەرەتای ڕێگە بوو بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لەم ناوچەیەدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]