ئازادیی ڕۆژنامەوانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئازادیی ڕۆژنامەگەریەوە ڕەوانە کراوە)

ئازادیی ڕۆژنامەوانی یان ئازادیی ڕاگەیاندن بنچینەی پەیوەندیکردن و ڕادەبڕینە بەشێوازی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر، بە چاپکراو و ڕاگەیاندی ئەلکترۆنی بە تایبەتی بەرھەمی چاپکراو، دەبێت مامەڵەی ئازاد وەک ماف تەماشا بکرێت. جۆرە ئازادییەکی وەھا مانای ئەوەیە کە دەست تێوەردان ناکرێت لەلایەن وڵاتێکی سنووربەزێن؛ دەکرێت بپارێزرێت بەپێی دەستوور یان یاساکانی تر.

بۆ زانیاری حکومیش، ھەر حکومەتێک پۆلێنی دەکات کە چی گشتییە یان چی ڕێگەنادرێت ئاشکرا بکرێت بۆ خەڵکی. ئەو شتانەی دەوڵەت دەیپارێزێت لەخستنەڕوو لەبەر دوو ھۆکارە: ناساندنی زانیاریەکە وەک ھەستیار، نھێنی یان شاراوە، یان پەیوەستی زانیارییەکە بە پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی. زۆرێک لە حکومەتەکان بەھەمان شێوە یاسا یان ئازادیی یاسادانانی زانیاری بەکاردێنن بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی.

جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: ھەموو کەسێک مافی ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕینی ھەیە؛ ئەم مافە بریتییە لە مافی ھەبوونی بیروڕا بەبێ دەست تێوەردان ھەروەھا مافی بەدواداچوون، وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بۆچوون لە رێی ھەر ڕاگەیاندنێکەوە بە بێ بوونی بەربەست".[١]

زۆرجار ئەم فەلسەفەیە ھاوشانە لەگەڵ یاسادانان بە جۆرەھا پلەی جیاواز بۆ ئازادیی لێکۆڵینەوەی زانستی (ناسراویشە بە ئازادیی زانستی)، چاپ و ڕۆژنامەوانیی. قووڵی ئام یاسایانە لە سیستەمی یاسایی وڵاتێک دا دەکرێت تا دەستوور بڕوات. چەمکی ئازادیی گووفتار زۆرجار باس کراوە لە ھەمان یاساکانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی دا، بۆیە دەبێتە ھۆی ڕەفتاری یەکسان بۆ دەربڕینی وتەیی و چاپی. سوید یەکەم وڵات بوو کە ھەستا بە دانانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی لە دەستوورەکەی دا کە بە یاسای ئازادیی ڕۆژنامەوانی ساڵی ١٧٦٦ ناسراوە.

پەیوەندی بە چاپی خۆییەوە[دەستکاری]

پێناسەی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی بریتییە لە بنیاتنانی ئازادییەک لە رێی نەبوونی دەست تێوەردان لەلایەن دامەزراوە دەرەکییەکانەوە، وەک حکومەت یان ڕێکخراوی ئایینی، نەک مافی نووسەران بۆ چاپکردنی کارەکانیان لەلایەن کەسانی ترەوە.[٢] ئەم بیرۆکەیە پوختەکارییەکەی بەناوبانگی بۆ کرابوو لەلایەن ڕۆژنامەوانیی ئەمریکی سەدەی بیستەم، ئـ. ژ. ڵیبلینگ کە نووسویەتی "ئازادیی رۆژنامەوانیی مسۆگەر دەکرێت تەنھا بۆ ئەوانەی کە خاوەنیین".[٢] ئازادیی ڕۆژنامەوانیی کۆنترۆڵی تەواو دەداتە دەست چاپەمەنی یان دەزگای بڵاوکەرەوە لەوەی خۆیان چی ھەڵدەبژێرن بۆ بڵاوبکەنەوە، بە مافی ڕەت کردنەوەی چاپکردنی ھەر شتێک بە ھەر ھۆکارێک بێت.[٢] ئەگەر نووسەرەکە نەگاتە ڕێکەوتنێکی خۆبەخشانە لەگەڵ دەزگای چاپەکە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکەی، ئەوا دەبێت نووسەر ھانا ببات بۆ چاپی خۆیی.

بارودۆخی ئازادیی ڕۆژنامەوانی لەچواردەوری جیھان دا[دەستکاری]

بێجگە لە پێناسە یاسایەکان، چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی کۆمەڵێک ڕێسای دی بەکاردێنن بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی لە چواردەوری جیھان دا. ھەندێکیان ڕیزبەندی بابەتییانە دروست دەکەن و لە کاتێک دا ھەندێکی تریان پشت دەبەستن بە زانییاری ژمێردراو😂😁:

  • پەیامنێرانی بێ سنوور ھەڵدەستێت بە ڕیزبەنی کردنی ئاستی وڵاتان بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی 🤩🖤لەسەر ئەم پێوەرانە: ژمارەی ڕۆژنامەوانی کوژراو، دەرکراو یان ھەراسانکراو، ھەبوونی💀🦴 قۆرخ کردنی دەوڵەت لەسەر رادیۆ و تەلەڤیزیۆن، ھەبوونی سانسۆر و سانسۆری خۆیی لەسەر ڕاگەیاندنەکان، تێکڕای سەربەخۆی ڕاگایاندنەکان و سەختیەکانی ڕۆژنامەنووسە بیانییەکان دووچاری دەبنەوە.
  • لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان🤏🏼(CPJ بە سیستەمانە تۆماری ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراو یان بەندکراوەکان دەکات وەک تۆڵە لە بەرھەماکانیان. دەڵێن کە یارمەتی ڕۆژنامەنووسان دەدەن بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لەڕێی بەکارھێنانی: لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، چالاکیی دۆزینەوەی ڕاستیەکان و تۆرێک لە پەیامنێرانی بیانی کە لەگەڵ ڕۆژنامەوانە ناوخۆیەکان کاردەکان لە وڵاتەکانی چواردەوری دنیادا. لەسەر سەرپێچیکردنەکان CPJ زانیاری ھاوبەشی پێ دەکات لەگەڵ رێکخراوە ئازادییە ڕاگەیاندنەکانی تری جیھان دا لەڕێی گۆڕینەوەی ئازادیی ڕادەربڕینی نێودەڵەتی، کە لە تۆریکی جیھانی زیاد لە ١١٩ ڕێکخراوی ئازادیی ڕادەربڕین پێکھاتووە. ھەروەھا CPJ رۆژنامەنووسانی ڕزگاربوو لە کوژرانیش تۆمار دەکات. دەستەی CPJ پێوەرێکی توند بەکاردەھێنێت بۆ ھەر دۆخێک؛ توێژەران بەسەربەخۆی و بێ ھیچ دەست تێوەردانێک لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن و ھەر دۆخێکی مردن یان بەندکردن پشتڕاست دەکەنەوە.
  • دامەزراوەی خانەی ئازادی ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی لایەنی سیاسی و ژینگەی ئابووری بەشێوەیەکی گشتگیر بۆ ھەر وڵاتێک بەمەبەستی دیاریکردنی کە ئایا ئەو پەیوەندییانەی پابەندی ئازادیی ڕاگەیاندن سنووردار دەکەن بوونیان ھەیە لە ڕاستی دا وەک ئەوەی کە لە بیرۆدزدا بوونیان ھەیە. دەستەیەکی شارەزا خاڵەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن دەنرخێنێت و ڕەشنووسی کورتەی ھەر وڵاتێک دەکات بەپێی سیستەمێکی خاڵبەندی (پێوەری ١٠٠ خاڵ) لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر باری سیاسی، ئابووری، یاسایی و سەلامەتی بۆ ڕۆژنامەنووسان. وڵاتان پۆلێن دەکات بە ئازاد، نیمچە ئازاد و نائازاد لە ڕاگەیاندن دا.

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنی ئازادی جیھانی[دەستکاری]

ھەموو ساڵێک، پەیامنێرانی بێ سنوور ھەڵدەستن بە دانانی پلەبەندییەکی بابەتییانە بۆ ئازادیی ڕاگەیاندن لە وڵاتان. ڕیزبەندی ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنی ئازادی بەندە لەسەر: وەڵامی ڕاپرسی نێردراو بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئەندام لە ڕێکخراوە ھاوەڵەکانی RWB، ھەروەھا بۆ شارەزا پەیوەندیدارەکان وەک لێکۆڵەران، دادوەران و چالاکەوانانیی مافی مرۆڤ. ئەم ڕاپرسیانە پرسیار دەکات لەسەر ھێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان، ڕاگەیاندن بە گشتی و ھەر سەرچاوەیەکی فشار دروستکەر لەسەر ڕاگەیاندنی ئازاد (وەک کۆمەڵە ناحکومیەکان). لە ساڵی ٢٠١٦ دا، ئەو وڵاتەنەی کە بەرزترین ڕێژەی ئازادیان ھەیە بریتیی بوون لە فینلەندا، ھۆڵەندا، نەرویج، دانیمارک و نیوزلەندا، کۆستا ریکا، سویسرا، سوید، ئێرلەندا و جامایکا. ئەو وڵاتانەی کە نزمترین ڕێژەی ئازادیی ڕاگەیاندنیان ھەیە بریتیین لە ئێریتریا، کۆریای باکوور، تورکمانستان، سوریا، چین، ڤێتنام و سودان.[٣]

کێشەی میدیا لە گەورەترین وڵاتی دیموکراسی (ھیندستان) جیھان دا بریتییە لە گەورەیەکەی. ھیندستان نموونەیەکی دیاریکراوی دیموکراسی نییە بۆ ڕاگەیاندن. ڕۆژنامەنووسانی کەنەدی بۆ دەربڕینی ئازاد CJFE ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە[٥] لەسەر ھیندستان ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژنامەنووسانی ھیندی فشاریان لێ دەکرێت یان وایان لێ دەکرێت کە ھەست بکەن ناچارن لەبەر سەلامەتی پیشەکانیان کە ھەواڵەکانیان رەنگدەرەوەی بۆچونە سیاسییەکان و بەرژەوەندی خاوەن پشکی کۆمپانیاکان بێت. ڕاڤی س. جھا لە ڕاپۆرتەکەی دا دەڵێت کە "ڕۆژنامەگەری ھیندی ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت بەھۆی نەبوونی ئازادی و پەیڕەوی خۆیی، لەم کاتەدا ناسراوە بە دەستکاری کردن و لایەنگریی."

ئازادیی ڕاگەیاندن[دەستکاری]

ئازادیی ڕاگەیاندن راپۆرتێکی ساڵانەیە لەلایەن (خانەیی ئازادی) یەوە ئامادە دەکرێت کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی ئەمریکییە. ناسراوە بەوەی کە بابەتیانە ئاستی ئازادی و سەربەخۆی پاکنووس کردن دەپێوێت کە لە کایەدایە بۆ ڕاگەیاندنەکان لە ھەموو وڵات و ناوچە جێ ناکۆکە گرنگەکان لە چواردەوری جیھان دا. ئاستەکانی ئازادی خاڵبەندی دەکرێت لەسەر پێوەری ١ (ھەبوونی زۆرترین ئازادی) تا ١٠٠ (نەبوونی ھیچ ئازادییەک). پشتبەستن بە سەرەکییەکان، وڵاتەکان پۆلێن کراون بە "ئازاد"، "نیمچە ئازاد" و "نائازاد".

لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، وڵاتەکانی ئایسلەند، نەرویج، فینلەندا، دانیمارک و سوید لە یەکەمەکانی ڕیزبەندیەکەدا بوون و کۆریای باکوور، تورکمانستان، مایەنمار (بۆرما)، لیبیا و ئیریتریا لە کۆتاییەکانی ڕیزبەندییەکە بوون.

وڵاتە نادیموکراسیەکان[دەستکاری]

بەگوێرەی پەیامنێرانی بێ سنوور، زیاد لە یەک لەسەر سێی دانیشتووانی جیھان لەو وڵاتانەدا دەژین کە دیموکراسی تێدا نییە.[٤] ئەم خەڵکانە لەو وڵاتانەدا ژیان بەرێ دەکەن کە ھیچ سیستەمێکی دیموکراسی بوونی نییە یان لەو شوێنانەی کە کەموکوڕیەکی زۆر ھەیە لە پرۆسەی دیموکراسی دا.[٥] ئازادیی ڕاگەیاندن کێشە/چەمکێکی یەکجار گەورەیە بۆ زۆربەی سیستەمی فەرمانڕەوا نادیموکراسیەکان، لە کاتێک دا لە چەرخی نوێ دا کۆنترۆڵی توندی گەیشتن بە زانیاری بنەمایەکی ھەستیارە بۆ مانەوەی زۆربەی حکومەتە نا دیموکراسیەکان، سیستەمی کۆنترۆڵە پەیوەندیدارەکانیان و ئامرازە ئاسایشەکانیان. بۆ جێ بەجێ کردنی ئەمە، زۆربەی کۆمەڵگا نا دیموکراسیەکان ھەڵدەستن بە دانانی دامەزراوەی ھەواڵی سەر بە دەوڵەت بۆ پیاھەڵدانی پرۆپاگەندە کە گرنگە بۆ ھێشتنەوەی چەقی ھێزە سیاسی و سەرکوتکردنی (زۆربەی جار بە شێوازێکی دڕندانە، لە ڕێی بەکارھێنانی پۆلیس، ھێزی سەربازی یان دەزگا زانیاریەکان) ھەر جۆرە ھەوڵێکی بەبایەخ بۆ بەرەنگاری "ھێڵی سووری حکومەت" لەسەر بابەتە ململانێ لەسەرەکان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە یان تاکە ڕۆژنامەنووسێک. لەم جۆرە وڵاتانەدا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەسەر لێواری بابەتە پەسەندکراوەکان دا کار دەکەن زۆربەی جار دووچاری ھەڕەشیەکی دژوار دەبنەوە لەلایەن بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتەوە. ئەمە دەکرێت ھەڕەشەی سادە بۆ سەر پیشەکانیان لەخۆبگرێت (وەک دەکردنیان لە پیشەکانیان و ناونووسکردنیان لە لیستی ڕەش دا) ھەتا ھەڕەشەی کوشتن، فڕاندن، ئەشکەنجەدان و دەستکوژی کرجن (تیرۆرکردن). نموونەکان:

  • دۆزی لیرە بایستۆڤا لە کازاخستان.[٦]
  • دۆزی جۆرجی ڕ. گۆنگادزێ لە ئوکراینا.[٧]
  • لە نیپاڵ، ئێریتریا و چین دا دەکرێت رۆژنامەنووسەکان چەندەھا ساڵ لە بەندینخانە بەسەر بەرن تەنھا بە ھۆی بەکارھێنانی وشە یان وێنەیەکی "ھەڵە".

مێژوو[دەستکاری]

ئەورووپا[دەستکاری]

ناوەڕاست، باکوور و ڕۆژئاوای ئەورووپا دابونەریتێکی دوور و درێژیان ھەیە لە ئازادیی گووفتار، بە ئازادیی ڕاگەیاندنیشەوە. دوای جەنگی جیھانی دووەم، ھیو بەیلی، سەرۆکی یەکێتی خزمەتی ڕاگەیاندنی تەلەگراف کە لە ئەمریکا بوو، پشتگیری دەکرد بۆ ئازادیی بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکان. لە ساڵی ١٩٤٤ بانگەشەی دەکرد بۆ سیستەمێکی کراوە لە سەرچاوەی ھەواڵ، پەخشکردن و کەمترین ڕێنوێنی حکومی لەسەر ھەواڵەکان. پێشنیارەکانی ڕاستەوخۆ پەخش دەکران لە کۆنگرەی جنیڤ بۆ ئازادیی زانیاری لە ١٩٤٨، بەڵام ڕێگری لێ کرا لەلایەن سۆڤیەتەکان و فەڕەنسیەکان.

ئازادیی ڕاگەیاندن مافێکی بنچینەییە کە پیادە دەکرێت بەسەر ھەموو ئەندامانی دەوڵەت لە یەکێتی ئەورووپا و ھاوڵاتیانی، وەک ناسێنراوە لە پەیماننامەی مافە بنچینەیەکانی یەکێتی ئەورووپا و ھەروەھا کۆنگرەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا.[٨]:١ لەگەڵ پرۆسەی بەرفراوانکردنی یەکێتی ئەورووپا، مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن ناونراوە بە "پێوەرێکی سەرەکی ئامادەیی وڵاتێک بۆ بوون بە بەشێک لە یەکێتی ئەورووپا".[٩]

بەڕیتانیای مەزن[دەستکاری]

بەپێی New York Times "بەڕیتانیا داب و نەریتێکی دوور و درێژی ھەیە لە ڕاگەیاندنی ئازاد و زانخواز"، بەڵام "جودا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەڕیتانیا ھیچ مسۆگەرێکی دەستووری نییە بۆ ڕاگەیاندنی ئازاد."[٦] ئازادیی ڕاگەیاندن لە بەڕیتانیای مەزن لە ساڵی ١٦٩٥ دا دامەزرا، کە ئالان ڕۆبریجەر، سەرنووسەری پێشووی The Guardian دەلێت "کاتێک خەڵکی قسە دەکەن لەسەر مۆڵەت پێدانی رۆژنامەنووسان یان ڕۆژنامەکان دەبێت ئاماژەی مێژوویان بۆ بکرێت. دەبێت بخوێنەوە چۆن مۆڵەت وەرگتنی ڕاگەیاندن لە بەڕیتانیا لە ١٦٩٥ ھەڵوەشایەوە. بەیادیان بێتەوە ئازادیە براوەکانی ئێرە چۆن بوونە نموونەیەک بۆ زۆربەی بەشەکانی دیکەی دنیا، و ئاگادار بن جیھان کە ھێشتا تەماشامان دەکات چۆن ئەو ئازادیانە دەپارێزین."

ھەتا ساڵی ١٦٩٤، ئینگلتەرا سیستەمێکی وردی مۆڵەتی ھەبوو، کۆتا دانە لە یاسای مۆڵەت پێدانی ڕاگەیاندن ١٦٦٢ دا بینرا. ھیچ بڵاوکراوەیەک ڕێگەپێدراو نەبوو بەبێ بوونی مۆڵەتێکی دەرچوو لە حکومەتەوە. پێش پەنجا ساڵ، لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ، جۆن میلتۆن نامیلەکەی Areopagitica ساڵی ١٦٤٤ نووسی. لەم بەرھەمەی دا میلتۆن بە توندی دژی ئەو جۆرە سانسۆرەی حکومەت دەوەستایەوە و بەرھەڵستی بیرۆکەکەی دەکرد، وتی "کاتێک قەرزاران و تاوانکاران بە بێ چاودێری دەتوانن بڕۆنە دەرەوە، بەڵام کتێبی بێ زیان نابێت ھەنگاوێک بنێت بەبێ بەندینخانەچیەکی دیار لە ناونیشانەکەی دا." ھەرچەندە لەو سەردەمەدا کاریگەریەکەی کەمی ھەبوو لەسەر مامەڵەی مۆڵەت وەرگرتن، بەڵام دواتر وەک خاڵی وەرچەرخانی بە بایەخ تەماشا دەکرێت لە بەرگری کردن لە ڕاگەیاندنی ئازاد.[١٠]

گفتووگۆی سەرەکیی میلتۆن لەسەر ئەوە بوو کە تاک دەتوانێت بیربێژی بە بەکاربھێنێت و ڕاست لە چەوت، باش لە خراپ جیا بکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم ژیرەییە بە ڕاستی سودی لێ وەربگیرێت ئەوا تاک دەبێت بێ بەربەست بگاتە بیروڕای مرۆڤە ھاوەڵەکانی. لە نووسینەکانی میلتۆنەوە چەمکی بازاڕی کراوەیی بیروڕا پەیدا بوو، بە بۆچوونی ئەوەی کە کاتێک خەڵکی گفتووگۆ دەکەن لەگەڵ یەکتردا بۆچوونە باشەکان ئاشکرا دەبن. شێوازێکی گووتار کە بە فراوانی سنووردارکرابوو لە ئینگلتەرا خۆپیشاندنانی توند بوو، وا یاسا دنرابوو ڕەخنەگرتن لە حکومەت بە تاوان ھەژمار دەکرا. پادشا لەسەرو ڕەخنەی گشتییەوە بوو و لێدوانی ڕەخنەگرانە لە حکومەت قەدەغەکراوبوو بەپێی دادگای ئینگلتەرا. ڕاستییەکان وەک بەرگری بەکارنەدەھاتنن دژی خۆپیشاندانە توندەکان چونکە مەبەستەکە ڕێگری کردن و سزادانی ھەموو جۆرە ناڕازی و تاوانبارکردنێکی حکومەت بوو.

دانیمارک-نەرویج[دەستکاری]

لە نێوان ٤ ئەیلولی ١٧٧٠ بۆ ٧ تشرینی یەکەمی ١٧٧١، ھەردوو وڵاتی دانیمارک و نەرویج کەمترین ڕێگری ئازادیی ڕاگەیاندنیان ھەبوو لە ھەر وڵاتێکی تری ئەورووپا. ئەمە روویدا لە ماوەی ڕژێمی یۆھان فردیچ سترونسی، کە کردەی دووەمی بریتیی بوو لە لابردنی یاسا سانسۆرە کۆنەکان. ھەرچەندە دوای ماوەیەکی کەم برێکی زۆر لە نامیلکەی نەناسراو بڵاوکرایەوە کە ھەم ڕەخنە و ھەم قسەی نەشیاوی زۆر تێدا بوو بەرامبەر بە ڕژێمەکەی سترونسی، بۆیە دوای ساڵێک چەند سنووردارکردنێکی دانایاوە لەبارەی ئازادیی ڕاگەیاندن لە ٧ تشرینی یەکەمی ١٧٧١.

ئیتاڵیا[دەستکاری]

دوای یەکگرتنی ئیتاڵیا لە ١٨٦١ دا، لە ١٨٤٨ یاسای ئەلبەرتین وەک دەستووری شانشینی ئیتاڵیا جێگیرکرا. یاساکە ھەندێک ئازادیی ڕاگەیاندنی مسۆگەر دەکرد لەگەڵ ھەندێک سنووردارکردن لە باری دەستدرێژی و بابەتە ئایینیەکان دا، وەک لە بەندی ٢٨ دا ئاماژەی پێکراوە:[١١] "ڕاگەیاندن دەبێت ئازاد بێت، بەڵام یاسا دەتوانێت ھەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئازادی سەرکوت بکات. ھەرچەندە ئینجیلەکان، ڕێنماییە ئاییەنیەکان، و کتێبە نوێژییەکان نابێت چاپ بکرێن بە بێ بوونی مۆڵەتی پێشینە لە قەشەوە."

دوای لابردنی ڕژێمی پاشایەتی لە ١٩٤٦ و ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ئەلبەرتین لە ١٩٤٨، دەستووری کۆماری ئیتاڵیا مسۆگەری ئازادیی ڕاگەیاندن دەکات، وەک لە بەندی ٢١، بڕگەی ٢ و ٣ باس کراوە:[١٢] "ڕاگەیاندن پێویستی بە ھیچ جۆرە مۆڵەت یان سانسۆرێک نییە. دەستبەسەر کردن دەبێت تەنھا لە ڕێی دادگاوە بێت بە ئاماژەپێکردنی ھۆکارەکەی و تەنھاش بۆ ئەو دەست درێژی/لادانانەی کە ئاماژەی پێ کراوە لە یاسای ڕاگەیاندن دا یان لە باری سەرپێچی بۆ ناساندنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو دەست درێژیانە."

دەستوور ڕێگە دەدات بە دەست بەسەرکردن بەبێ فەرمانی دادگا لە کاتی زۆر پەلەدا، کاتێک دادوەرێک/دادگایەک ناتوانێت لە کاتی گونجاوی خۆی دا مامەڵە بکات، ئەوا لەو بارەدا پشت ڕاستکردنەوەی دادگایی دەبێت لە ٢٤ کاتژمێردا ئامادەبکرێت. بەندی ٢١ بەھەمان شێوە ھەڵدەستێت بە سنووردارکردنی ئەو بڵاوکراوانەی وەک دەست درێژی بۆ ڕەوشتی گشتی ھەژمار دەکرێت، وەک لە بڕگەی ٦ دەڵێت: " بڵاوکراوە و نمایشە دەست درێژیکەرەکانی سەر ڕەوشتی گشتی پێویستە قەدەغەبکرێت. ئامرازی پاراستن و نەھێشتن دژی ئەو پێشێلکاریانە دەبێت بەپێی یاسا رێکبخرێت."

ئەڵمانیای نازی (١٩٣٣-١٩٤٥)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٣ دا ئازادیی ڕاگەیاندن لە ئەڵمانیای نازی دا سەرکوت کرا بە فەرمانی ئاگریینی ڕایخساتگ لەلایەن سەرۆک پاوڵ ڤۆن ھایدنبێرگ. ھەر کە ئەدۆڵف ھیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست، ھیتلەر بە توندی ئازادیی ڕاگەیاندنی سەرکوت کرد لەڕێی کەسایەتی جۆزیف گۆبلز بەرپرس لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و پروپاگەندە.[١٣] وەزارەت وەک ناوەندێکی کۆنترۆڵ بۆ ھەموو ڕاگەیاندنەکان ڕەفتاری دەکرد، دەرکردنی فەرمان بۆ ئەوەی چ ڕەشنووسێک بڵاوبکرێتەوە و چی دیکە سەرکووت بکرێت. ھەرکەسێکی بەژدار لە بواری فلیم دا (لە دەرھێنەرانەوە ھەتا نزمترین یاریدەدەر) دەبێت پەیماننامەی دڵسۆزی بۆ پارتی نازی ئیمزا بکەن، گۆبڵز خۆی تا ڕادەیەک کۆنترۆڵی تاکەکەسی ھەبوو بەسەر ھەر فلیمێکەوە دەردەچوو لە ئەوروپای نازی. ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە وەزارەتی پروپاگەندە لایان دەدا بەبەردەوامی بەند دەکران.

سوید و فینلەندا[دەستکاری]

یەکێک لە یەکەمین یاسای ئازادیی ڕاگەیاندن لە سوید ھاتە کایەوە لە ساڵی ١٧٦٦، بەزۆری بەھۆی ئەندام پەرلەمانی ئازادیخوازی (لیبڕالی) کلاسیک و قەشەی بۆھیمی، ئەندرز چدنیۆس.[١٤][١٥][١٦][١٧] یاساکە بە شێوەیەکی زۆرینە پاشەکشەی کرد دوای کۆدەتاکەی پادشا گوستاڤ لە ١٧٧٢. دوای لابردنی کوڕەکەی لەسەر دەسەڵات، دووبارە گوستاڤی چوارەمی سوید ھەستا بە جێبەجێ کردنەوەی و دواتر بە تەواوی یاسای ئازادیی ڕاگەیاندن ناسێنرا بە ھەڵوەشاندنەوەی مافی تایبەتمەندی پادشا بە ڕەت کردنەوەی مۆڵەت لە ١٨٤٠ دا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

ھەمواری یەکەمی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت: "ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) نابێت ھیچ یاسایەک دەربکات دەربارەی دامەزراندنی ئایینێک یان ڕێگری کردن لە چالاکی ئازاد؛ یان سنووردارکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن و گووفتار؛ یان مافی خەڵک بۆ کۆبوونەوەی ئاشتیانە و پێدانی سکاڵانامە بە حکومەت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان/ستەمەکان."

کەنەدا[دەستکاری]

بڕگەی ٢(ب) لە دەستووری کەنەدی بۆ ئازادی و مافەکان ئاماژە بەوە دەکات ھەموو کەسێک خاوەنی "ئازادیی بیروڕا، باوەڕ، بۆچوون، دەربڕین، ئازادیی ڕاگەیاندن و شێوازەکانی تری پەیوەندیکردنن."[١٨]

بنەمای دادگای کراوە دڵنیا دەبێتەوە لە ئازادیی ڕاگەیاندن بەوەی کە دانیشتنەکانی دادگا کراوە بێت و مافی چوونە ژوورەوە بۆ گشتی و ھەموو ڕاگەیاندنەکان دەستەبەر بکرێت.

سەنگاپوور[دەستکاری]

ژینگەی ڕاگەیاندنی سەنگاپوور دادەنرێت بە کۆنتۆڵ کراو لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەوە.[١٩][٢٠]

ھیندستان[دەستکاری]

دەستووری ھیندی، لە کاتێک دا ئاماژە بە وشەی "ڕاگەیاندن" ناکات، دەستەبەری"مافی ئازادیی گووفتار و دەربڕین" دەکات لە بەندی ١٩-١-ئـــــــ. ھەرچەندە ئەم مافە ئەگەری سنووردارکردنی ھەیە بەم ھۆکارانە "سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ھیندستان، ئاسایشی وڵات، پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتە بیانییەکان، سیستەمی گشتی و پاراستنی ڕەوشتباشی." یاسای وەک یاسایی نھێنی فەرمی و یاسایی ڕێگری چالاکیە تیرۆریستیەکان (PoTA)[٢١] بەکارھێنراوە بۆ سنووردارکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن. لەژێر یاسای PoTA دەکرێت یەکێک دەستبەسەر بکرێت زیاد لە شەش مانگ بۆ ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆرستێک یان کۆمەڵەیەکی تیرۆرستی. PoTA لەکارخرا لە ٢٠٠٦ و بەڵام یاسایی نھێنی فەرمی ١٩٢٣ ھێشتا بەردەوامە.

لە یەکەمین نیو سەدەی سەربەخۆی دا، کۆنترۆڵی ڕاگەیاندن لەلایەن دەوڵەتەوە رێگرێکی گەورەی ئازادیی ڕاگەیاندن بوو. وتەیەکی بەناوبانگی ئیندرا غاندی لە ساڵی ١٩٧٥ دا دەڵێت کە ھەموو رادیۆکانی ھیندستان "ئەندامێکی حکومەتن و وەکو ئەندامێکی حکومەتیش دەمێنێتەوە..."[٢٢] لەگەڵ ئازادبوونی ١٩٩٠ دا، خاوەندارێتی و کۆنترۆڵی راگەیاندنی تایبەتی چرۆی دەکرد کە بووە ھۆی سەربەخۆییەکی زیاتری ڕاگەیاندن و بوونی چاودێرییەکی ورد لەسەر حکومەت.

ھیندستان خاوەن ڕیزبەندیەکی لاوازە، لە ڕیزبەندی ١٨٠ وڵات دا پلەی ١٣٨ ھەیە لە ناوەڕۆکی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی ٢٠١٨ کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور (RWB) بڵاوکرابۆوە. و بەپێی شیکاری ناوەڕۆکی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی ساڵی ٢٠٠٢ دا ھیندستان پلەی ٨٠ بەدەستھێنابوو لە وڵاتانی ڕیزبەنددا کە گەیشبووە ترۆپک لەڕوی ئازادیەکی بەرچاو، بەڵام لە ٢٠٠٢ ھەتا ئێستا لە کەم بوونەوەدایە و دوو جار دابەزیوەتەوە بۆ پلەی ١٣٨. RWB پێی وایە ھۆکاری دابەزینەکە بریتییە لە کەم بوونەوەی پشو درێژی و لێبوردەیی لایەنگرانی نەتەوەپەرستە ھیندۆسییەکان لە سەرۆک وەزیران نارێندرا مۆدی، و ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکانی وەک گۆڕی لانکش.[٢٣][٢٤][٢٥]

بەنگلادیش[دەستکاری]

ڕاگەیاندنی بەنگلادیش بە بەردەوامی پەیڕەوی سانسۆرێکی خۆیی دەکات بەھۆی یاسایەکی مشتوومرکەرەوە بە ناوی یاسای تەکنۆلۆژیای زانیاری وپەیوەندی (ICT). بەپێی ئەم یاسایە، ٢٥ رۆژنامەنووس و سەدان یاداشنامەنووس و بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی Facebook دادگای کراون لە بەنگلادیش لە ٢٠١٧ دا.

بەنگلادیش ڕیزبەندیەکی لاوازی ھەیە، لە ڕیزبەندی ١٨٠ وڵات دا پلەی ١٤٦ ھەیە لە ناوەڕۆکی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی ٢٠١٨ کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور بڵاوکرابۆوە (RWB). ڕاگەیاندنی بەنگلادیشی دووچاری چەندەھا کێشە بۆتەوە لە ٢٠١٨ دا. بەناوبانگترین ڕۆژنامەی سەر ئینتەرنێتی وڵاتەکە (bdnews24.com) بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخرا لە ١٨ حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەنگلادیشەوە. ماڵپەڕی ڕۆژنامەیەکی تر (The Daily Star) بەھەمان شێوە داخرا بۆ ماوەی ٢٢ کاتژمێر لە ٢ حوزەیرانی ٢٠١٨ دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر قوربانی جێبەجێ کردنی دادگای نایاسای لە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری کۆکس بازاڕ.[٢٦]

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەلامەتی ڕێگاوبانەکان لە ٢٠١٨ دا، حکومەتی بەنگلادیش تۆڕی تەلەفۆنە گەرۆکەکانی (مۆبایل) 3G و 4G لەکارخست و ھەروەھا وێنەگرێکی دەستبەسەر کرد بە ناوی شەھیدوڵ ئەلام لەژێر یاسای تەکنۆلۆژیای زانیاری وپەیوەندی (ICT) کە چاوپێکەوتنێکی بەخشی بوو بە وێستگەی ئەل جزیرە.[٢٧]

تەنزانیا[دەستکاری]

لە ٢٠١٨ دا، ئەوانەی بەرھەمی ئینتەرنێت دابین دەکەن دەبێت مۆڵەتیان ھەبێت و کرێیەکی ساڵانە بدەن بە حکومەت.[٢٨]

جێ دەستی تەکنۆلۆژیای نوێ[دەستکاری]

زۆربەی شێوازە باوەکانی گەیاندنی زانیاری بەلەسەرخۆیی شوێنیان دەگیرێتەوە لەلایەن ڕەوتی خێرای پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا نوێیەکان. نزیکەی ھەموو ڕێگە نەریتیەکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری ھاوشانێکی نوێی ھەیە کە کارئاسانییەکی بەرچاو دەکات بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەدوای ھێشتنەوە و بەرەوپێشبردنی ئازادیی گوفتارەوەن. چەند نموونەیەکی سادە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

  • تەلەڤیزیۆنی سەتەلایت بەرامبەر تەلەڤیزیۆنی زەویی: لە کاتێک دا تەلەڤیزیۆنی زەویی ئاسانترا بۆ بەڕێوبردن و دەست تێ وەردان، تەلەڤیزیۆنی سەتەلایت زۆر دژوارترە بۆ کۆنترۆل کردن و بابەتی ڕۆژنامەوانی بە ئاسانی دەتوانرێت لە ناوچەی دەسەڵاتێکی ترەوە پەخش بکرێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی تاکە حکومەتێک. نموونە بۆ ئەمە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا، پەخشکەری سەتەلایتی وێستگەی ئەل جەزیرەیە. ئەم کەناڵە ڕاگەیاندنە عەرەبیە لە دەرەوەی قەتەر کاردەکات، کە حکومەتەکەی تا ڕادەیەک لیبڕاڵیە بە بەراورد بە چەندەھا لە وڵاتە دراوسێکانی. بۆیە، ناوەڕۆک و دیدەکانی زۆربەی جار سەر بە کێشەن بۆ ژمارەیەک لە حکومەتەکان لە ناوچەکە و دەوروبەری. ھەرچەندە، بەھۆی زیادبوونی گونجاوی نرخ و نیمچە رێپێدانێکی تەکنۆلۆژیای سەتەلایت (وەک دەفرەکان و وەرگرەکان) بۆیە کارێکی کردەیی نییە بۆ زۆرێک لە وڵاتان کۆنترۆل کردنی گەیشتن بە کەناڵە بەناوبانگەکان.
  • بڵاوکراوەی ئینتەرنێت بەرامبەر بڵاوکراوەی باو: ڕۆژنامە و گۆڤارە باوەکان پشت بە سەرچاوەی تەنی (فیزیای) دەبەستن وەک نووسینگە و ناوەند چاپەکان کە بە ئاسانی دەکرێت بکرێتە ئامانج و فشاریان لێ بکرێت پێیان دابخەن. سیستەمی بڵاوکراوە ئینتەرنێتیەکان دەتوانرێت بە ئامێری ھەرزان و فراوان لە ھەر شوێنێکی دەسەڵاتی دنیادا کار بکات. ژمارەی نەتەوە و ڕێکخراوەکان بەبەردەوامی لە زیادبوونایە کە کۆدەبنەوە بۆ دانانی ڕێوشوێنی یاسایی کۆنترۆل کردنی بڵاوکراوەکانی ئینتەرنێت لەڕێی ئاسایشی نەتەوەیی، ئامرازەکانی دژە تیرۆر و یاسای لەبەرگرتنەوە.
  • ئینتەرنێت، بەرنامەی نەناسراویی و کۆدینی شاردنەوەی بەھێز: لەگەڵ بڵاوکراوەی ئینتەرنێت دا، ئینتەرنێت بە ھاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەناسراوی دا (وەک Tor) و کۆدینی شاردنەوە ڕێگە دەدات بەوەی سەرچاوەکان بە نەناسراوی بمێنەوە، نھێنییەتی خۆیان بپارێزن و بە ھەمان شێوە زانیاریەکانیش بگەیەنن یان بە پارێزراوی پەیوەندیان ھەبێت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دا لە ھەر شوێن و کاتێکی دونیادا (وەک SecureDrop و WikiLeaks).
  • دەنگ لەسەر پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت (VOIP) بەرامبەر تەلەفۆنی باو: سیستەمی تەلەفۆنە باوە ئاسایەکان زۆر بە ئاسانی دەکرێت گوێی لێ بگیرێت و تۆمار بکرێت، تەکنۆلۆژیای VOIP نوێ دەتوانێت کۆدینی شاردنەوەی بەھێز بە نرخێکی کەم دابمەزرێنێت بۆ خۆپاراستن لە چاودێری. بەھۆی فراوانی بڵاوبوونەوەی VOIP و تەکنۆلۆژیا ھاوشێوەکانی تر، دەتوانن کردەیی توانینیی چاودێری حکومەت بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان (ھەم چالاکی و پەیوەندیەکانیان) بکەنە ئەرکێکی زۆر سەخت و ئالۆز.

حکومەتەکان ھەڵدەستن بە وەڵام دانەوەی بەرەنگاری تەکنۆلۆژیا ڕاگەیاندنە تازەکان لەڕێی بەردەوام دروستکردنی تەکنۆلۆژیای ئالۆزی سەر بە خۆیان (نموونەیەکی دیار بریتییە لە ھەوڵەکانی چین کە دەیەوێت کۆنترۆڵی گەیشتن بە ئینتەرنێت بکات لە ڕێی دانانی دابنیکەری خزمەتی ئینتەرنێتێکەوە کە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەببرێت.) بەڵام وا دیارە کە ئەمە ئەرکێکی یەکجار زەحمەتە لە کاتیک دا رۆژنامەنووسەکان بە بەرەدەوامی ڕێگای نوێ دەدۆزنەوە بۆ سود وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا و ھەمیشە ھەنگاوێک لە پێش دامەزراو حکومیەکانەوە بن کە حکومەت بە گشتی ھێواش کاردەکەن بەمەبەستی سانسۆر کردنیان.

مانگی ئایار ٢٠١٠، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باراک ئۆباما ئیمزای کرد لەسەر یاسایەکی ڕاگەیاندنی ئازاد لە چواردەوری دنیادا، کە لەڕێی ڕێکەوتنی ھەردوو پارتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بوو و ھاندانی ئەم یاسایە بەھۆی کوژرانی پەیامنێری Wall Street Journal ھاتە کایەوە، بە ناوی دانێیڵ پێڕل بە ماوەیەکی کەم دوای ھێرشەکانی ١١ ئەیلولی ٢٠٠١. یاساکە ناوی یاسای دانێیل پێڕڵ بۆ ئازادیی ڕاگەیاندن، یاساکە داواکار بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ فراوان کردنی پشکنینە وردەکانی بۆ سەر سنووردارکردن و ھەڕەشەکان بۆ سەر ڕاگەیاندنەکان وەک بەشێک لە پێداچوونەوەی ساڵانەی بۆ مافەکانی مرۆڤی ھەر وڵاتێک.[٢٩] لە ٢٠١٢ حکومەتەکەی ئۆباما ھەستان بە کۆکردنەوەی تۆماری پەیوەندی ھێڵی ٢٠ ماڵ و نووسینەگەی جیا لەسەر پەیامنێڕانی Associated Press لە ماوەی دوو مانگ دا، بە ئەگەری ھەوڵی سنووردارکردنی دزەکردنی زانیاری لە حکومەتەوە بۆ ڕاگەیاندن. چاودێری کردنەکە بووە ھۆی سەرکۆنەکردنێکی بەرفراوان لەلایەن شارەزایانی ھەمواری یەکەم و لایەنگرانی ڕاگەیاندنی ئازاد و بووە ھۆی ئەوەی ٥٠ ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی گەورە نامەیەکی ناڕەزایەتییان ئیمزا بکەن و بینێرن بۆ داواکاری گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێریک ھۆلدەر.[٣٠][٣١]

ڕێکخراوەکان بۆ ئازادیی ڕاگەیاندن[دەستکاری]

  • کۆمەڵەی سەربەستی مەدەنی ئەمریکی
  • بەندی ١٩
  • ڕۆژنامەنووسانی کەنەدی بۆ دەربڕینی ئازاد CJFE
  • ئەنجومەنی پاراستنی ڕۆژنامونووسان
  • دامەزراوەی سنوری ئەلکترۆنی
  • خانەی ئازادی
  • نیشاندەر لەسەر سانسۆر
  • یەکێتی ڕاگەیاندنی ئەمریکی
  • گۆڕینەوەی ئازادیی ڕادەربڕینی نێودەڵەتی
  • پەیمانگای نێودەوڵەتی ڕاگەیاندن
  • دەسپێشخەری پارێزگاریی یاسایی ڕاگەیاندن
  • نوێنەری ئازادیی ڕاگەیاندن
  • پەیامنێرانی بێ سنوور
  • ناوەندی یاسای ڕاگەیاندنی خوێندکاران
  • یەکێتی جیھانی ڕۆژنامە و چاپکراوی نوێ
  • دەستەی ئازادیی ڕاگەیاندنی جیھانی
  • پێوەری فەرمانڕەوایی جیھانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Universal Declaration of Human Rights". United Nations. Retrieved 7 August 2017.
  2. ^ ئ ا ب Powe, L. A. Scot (1992). The Fourth Estate and the Constitution: Freedom of the Press in America. University of California Press. ISBN 9780520913165.
  3. ^ "2017 World Press Freedom Index". Reporters Without Borders. 2017.
  4. ^ "2016 World Press Freedom Index". Reporters Without Borders. 2016. Retrieved 12 May 2016.
  5. ^ "India's Free Press Problem: Politics and Corporate Interests Invade Journalism". ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا "Description: Reporters Without Borders". The Media Research Hub. Social Science Research Council. 2003. Archived from the original on 9 January 2011. Retrieved 23 September 2012. ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Freedom House (2005). "Press Freedom Table (Press Freedom vs. Democracy ranks)". Freedom of the Press 2005. UK: World Audit. Retrieved 23 September 2012. ٣ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Editor's daughter killed in mysterious circumstances" ٢ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., International Freedom of Expression Exchange (IFEX), 2 July 2002
  9. ^ "Ukraine remembers slain reporter", BBC News, 16 September 2004
  10. ^ Eleonora W. Schoenebaum, ed. (1978), Political Profiles: The Truman Years, pp. 16–17, Facts on File Inc. , ISBN 9780871964533.
  11. ^ "European Neighbourhood Policy and Enlargement Negotiations". European Commission. Archived from the original on 2016-01-24. Retrieved 2016-02-08.
  12. ^ Maria Poptcheva, Press freedom in the EU Legal framework and challenges, EPRS | European Parliamentary Research Service, Briefing April 2015
  13. ^ "Leveson Inquiry: British press freedom is a model for the world, editor tells inquiry". The Telegraph. 14 October 2017. Retrieved 4ی Marchی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "The Freedom of the Press Act", Sveriges Riksdag 2007-09-30 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Fortress Europe? – Circular Letter. "FECL 15 (May 1993): The Swedish Tradition of Freedom of Press". Archived from the original on 4ی Juneی 2018. Retrieved 14 March 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "The World's First Freedom of Information Act (Sweden/Finland 1766)". Scribd. Retrieved 14 March 2016.
  17. ^ freedominfo.org, "Sweden"
  18. ^ "Canadian Charter of Rights and Freedoms" (بە ئینگلیزی). Paragraph 2(b): Government of Canada. Archived from the original on 10 January 2016. Retrieved 20 November 2016.{{cite web}}: CS1 maint: location (link)
  19. ^ "Singapore profile". BBC News. 5 September 2017.
  20. ^ Branigin, William (17 December 1990). "SINGAPORE VS. THE FOREIGN PRESS". Washington Post.
  21. ^ "The Prevention of Terrorism Act 2002".
  22. ^ "Freedom of the Press". PUCL Bulletin. People's Union for Civil Liberties. July 1982. Archived from the original on 11ی Aprilی 2018. Retrieved 4ی Marchی 2019. {{cite journal}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "World Press Freedom Index: India down two ranks to 138, one place above Pakistan". Indian. 27 April 2018. Retrieved 29 May 2018.
  24. ^ "India's ranking in press freedom falls to 138". The Hindu. 26 April 2018. Retrieved 29 May 2018.
  25. ^ Faisal, Mohammed (3 May 2018). "World Press Freedom Index Report 2018: India placed only one rank above Pakistan, but why?". India Today. Retrieved 29 May 2018.
  26. ^ "Press freedom report: media self-censorship on rise in Bangladesh". Dhaka Tribune (بە ئینگلیزی). ٢٠١٨-٠٤-٢٥. Retrieved 2018-08-11.
  27. ^ (www.dw.com), Deutsche Welle. "Is Bangladesh's media freedom deteriorating? | DW | ٢٧٫٠٧٫٢٠١٨". DW.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-08-11.
  28. ^ "A Bangladeshi Photographer's Arrest Is a Worrying Sign for Press Freedom". Time (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-08-11.
  29. ^ "U.S. to Promote Press Freedom". New York Times. 17 May 2010.
  30. ^ Hicken, Jackie (15 May 2013). "Journalists push back against Obama administration for seizure of Associated Press records". Deseret News. Archived from the original on 10ی Novemberی 2018. Retrieved 16 May 2013. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Savage, Charlie; Leslie Kaufman (13 May 2013). "Phone Records of Journalists Seized by U.S." The New York Times. Retrieved 16 May 2013.