پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یان پارێزگای ورمێ (بە فارسی: استان آذربایجان غربی) یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و دوو نەتەوەی سەرەکی تێیدا دەژین کە لە کورد و ئازەری پێکھاتوون. ئەو پارێزگایە لەگەڵ باشوور و باکووری کوردستان ھاوسنوورە.
مێژوو
کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[١] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.
کۆماری کوردستان

لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەممەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.
دابەشکاری و ئامار
پارێزگای ورمێ لە ١٧ شارستان، ٤٢ شار، ٤٤ ناوچە و ١٤٢ گوند پێکھاتووە. ئامارەکانی پارێزگای ورمێ:[٢]
ناوی شارستان | ژمارەی دانیشتووان | ڕیزبەندی دانیشتووان | ڕووبەر | ڕیزبەندی ڕووبەر | زمانەکان |
---|---|---|---|---|---|
شارستانی بۆکان | ٢٢٤٬٦٢٨ | ٤ | ٢٬٥٤١ | ٦ | کوردیی ناوەندی |
شارستانی پۆلدەشت | ٤٢٬٠٧١ | ١٧ | کوردیی باکووری، ئازەربایجانی | ||
شارستانی پیرانشار | ١٢٣٬٦٣٩ | ٧ | ٢٬٢٥٩ | ٨ | کوردیی ناوەندی |
شارستانی تەکاب | ٧٨٬١٢٢ | ١٢ | ٢٬٥٢٣ | ٧ | کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی |
شارستانی چاڵدێران | ٤٦٬٣٩٨ | ١٥ | ١٬٩٧٥ | ١١ | کوردیی باکووری، ئازەربایجانی |
شارستانی چایپارە | ٤٣٬٢٠٦ | ١٦ | ٩٤٠ | ١٥ | کوردیی باکووری، ئازەربایجانی |
شارستانی خۆی | ٣٥٤٬٣٠٩ | ٢ | ٥٬٥٦١ | ١ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
شارستانی ساینقەڵا | ٩١٬١١٣ | ١٠ | ٢٬١٤٤ | ١٠ | کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی |
شارستانی سەردەشت | ١١١٬٥٩٠ | ٩ | ١٬٤١١ | ١٢ | کوردیی ناوەندی |
شارستانی سەڵماس | ١٩٢٬٥٩١ | ٦ | ٢٬٥٤٤ | ٥ | کوردیی باکووری، ئازەربایجانی |
شارستانی شنۆ | ٧٠٬٠٣٠ | ١٣ | ١٬١٩٣ | ١٣ | کوردیی ناوەندی |
شارستانی شەوت | ٥٢٬٥١٩ | ١٤ | ٩٣١ | ١٧ | کوردیی باکووری، ئازەربایجانی |
شارستانی ماکۆ | ٨٨٬٨٦٣ | ١١ | ٤٬٣٣٥ | ٣ | ئازەربایجانی، کوردیی باکووری |
شارستانی مەھاباد | ٢١٥٬٥٢٩ | ٥ | ٢٬٥٩٢ | ٤ | کوردیی ناوەندی |
شارستانی میاندواو | ٢٦٠٬٦٢٨ | ٣ | ٢٬٢٣٣ | ٩ | ئازەربایجانی، کوردیی ناوەندی |
شارستانی نەغەدە | ١٢١٬٦٠٢ | ٨ | ١٬٠٥٠ | ١٤ | کوردیی ناوەندی، ئازەربایجانی |
شارستانی ورمێ | ٩٦٣٬٧٣٨ | ١ | ٥٬٢٥١ | ٢ | کوردیی (باکووری، ناوەندی)، ئازەربایجانی |
دانیشتووان
دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ تا ورمێ و کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لەشنۆ تا بۆکان کوردیی باشووری (کەڵھوری) لە شارکانی تیکاب و ساینقەڵا و ھەروەھا ھەندێکیش لە بۆکان ژیان بەسەر دەبەن. شارکانی بۆکان ومەھاباد و شنۆ و پیرانشار و زەردەشت (سەردەشت) سەدتاسەد کوردن.
دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، گۆران، بریاجی، ملکاری ،زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.[٣] ھۆزە ئازەرییە تورکزمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خوراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.[٤]
به پێی لێکۆڵینێک لە ساڵی ٢٠١٠ دانیشتووانی پارێزگای ورمێ بە ئەم شێوازەی بوون؛ (هەر چەند درووستیی ئەم لێکۆڵینە بە چاکی دیار نییە)
سەرچاوەکان
- ^ تاریخ حاکمان و تاریخ محکومان: روایت اسکندربیگ از دمدم Archived ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین.
- ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی PDFی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١" (PDF). لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ایلھا و طایفەھای عشایری کرد ایران. علی میرنیا. ناشر نسل دانش. ایران. ۱۳۶۸
- ^ Keith Stanley McLachlan, The Boundaries of Modern Iran, UCL Press, 1994, P 55
- ^ وزارت کشور Archived ۱۵ آوریل ۲۰۱۰, لە وەیبەک مەشین.، استانداری آذربایجان غربی. معاونت برنامهریزی. بازدید: مارس ۲۰۱۰.
بەستەرە دەرەکییەکان
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا تێدایە. |
![]() |
![]() |
![]() ![]() |
![]() |
![]() |
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات | ![]() |
![]() | ||
| ||||
![]() | ||||
پارێزگای زەنگان | پارێزگای کوردستان | ![]() |