جامی کیشوەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی کیشوەرەکان
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
وەرزشتۆپی پێ
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
Season startsحوزەیران
Organizerفیفا
وێبگەhttps://www.fifa.com/confederationscup/
Month of the yearحوزەیران


جامی کیشوەرەکان (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بوو لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک[١][٢] پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە جگە لە پاڵەوانیجامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو.

پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ لەژێر ناوی جامی مەلیک فەھید بوو بەناوی وەزیری وەرزشی سعودیە ئەمیر فەیسەڵ کوڕی فەھید دەستی پێکرد، یەکێتی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی دووجار ئەم پاڵەوانییەتییەی لەسەر یەک ڕێکحست، لە ساڵی ١٩٩٧ فیفا بە فەرمیوەک پاڵەوانییەتییەکی نێودەوڵەتی ناساندی و ئەرکی ڕێکخستن و سەرپەرشتی کردنی لە ئەستۆ گرت لەژێر ناوی جامی کیشوەرەکان، [[٣] ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاردرا سالێک پێش جامی جیھانی فیفا، لە وڵاتی میواندار ئەم پاڵەوانییەتییە ئەنجام بدرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیھانی.[٤] ئەم پاڵەوانێتییە بە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی لە دوای مۆندیال دادەنرا، بە شێوەیەک خەریک بوو سەرنجی بینەرانی جیھانی زیاتری بۆخۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ بینەرانی یارییەکانی بۆ ٧٠ ملیۆن کەس لە ١٠ وڵات بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ژمارەکە ئامادەبوانی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە گەیشتە ٨٠٤ ھەزار و ٦٥٩ کەس.[٥]

ھەڵبژاردەی بەڕازیل چوارجار ئەم نازناوەی بەدەست ھێناوە لە ساڵەکانی ١٩٩٧، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دووجار ئەم نازناوەی بەدەست ھێناوە (٢٠٠١ – ٢٠٠٣) و ھەریەکە لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین (١٩٩٢)، ھەڵبژاردەی دانیمارک (١٩٩٤)، ھەڵبژاردەی مەکسیک (١٩٩٩)، ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا (٢٠١٧)یەکی یەک جار ئەم نازناوەیان بەدەست ھێناوە. لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ فیفا ڕاگرتنی ئەم پاڵەوانێتییە و گۆڕینی بە فراوانکردنی جامی جیھانی یانەکان بۆ ٢٤ یانە ڕاگەیاند.[٦]

مێژوو[دەستکاری]

سەرتا[دەستکاری]

لە سەرتادا جامی کیشوەرەکان فەرمی نەبوو سعودیە میوانداری دوو خولی یەکەمی جامی شا فەھدی کرد. دوای ئەوەی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان داواکارییەکیان پێشکەش کرد بۆ بۆ پەخشکردنی یارییەکان، فیفا بڕیاریدا لە ساڵی ١٩٩٧ دا وەک پاڵەوانێتییەکی فەرمی بیناسێنێت ، ھەروەھا سعودیە بە بەشداری ئەو تیپانەی نازناوی کیشوەرییەکە بەدەستدەھێنن میوانداری دەکات.[٧] لە ساڵی ١٩٩٧ فیفا پاڵەوانێتییەکەی وەک پاڵەوانێتییەکی فەرمی ناساند و ناوی پاڵەوانێتییەکە گۆڕدرا بۆ جامی کیشوەرەکانی فیفا.[٨]

پاش ئەوەی سعودیە سێجار میوانداری یارییەکانی کرد ساڵی ١٩٩٩ مافی میوانداری کردنی پاڵەوانییەتییەکە بۆ یەکەمجار بەخشرا بە وڵاتی مەکسیک، بووە دووەم گرنگترین پاڵەوانێتی کە فیفا سەرپەرشتی دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٥ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بڕیاریدا پاڵەوانێتییەکە ھەر ٤ ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت، بەجۆرێک کە ساڵێک پێش جامی جیھانیی فیفا وەک ئامادەکارییەک و تاقیکردنەوەیەک بۆ توانا و ئاستی وڵاتی میوانداری جامی جیھانی. ھەروەھا بەشداری پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکای باشوور سەرپشککران.[٩]بەگشتی ھەڵبژاردەی میواندار و پاڵەوانی جامی جیھانی و و پاڵەوانی شەش کیشوەرەکە سەردەکەوتن بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانێتییە. لە ئەگەر ئەوەی ھەڵبژاردەیەک لە دوو پاڵەوانییەتی نێودەولەتی پلەی یەکەمی بەدەستبھێنایە ئەوەیە ھەڵبژاردەی پلەی دووەم بانگێشت دەکرا. (لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا وەک پاڵەوانی جامی جیھانی[١٠]و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە کرد، ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کە پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ ی بەدەستھێنابوو،[١١] بانگھێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە)

لە کاتی جامی کیشوەرەکاندا سێجار ھەڵگرانی نازناوەکان بەشداریان لەم پاڵەوانییەتییەدا نەکرد (دووجار ئەڵمانیا و جارێک فەرەنسا). ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووجار کشایەوە، یەکەمیان لە جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧ بوو، دوای ئەوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٦٠ بەدەستھێنا بەڵام بەشداری نەکرد و لە جیاتی ئەو بانگھێشتی پلەی دووەمی ھەمان پاڵەوانێتیی کرا کە کۆماری چیک بوو. جاری دووەم، لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٣ بوو، دوای ئەوەی پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەدەستھێنا، لە جیاتی ئەو ھەڵبژاردەی تورکیا کە پلەی سێیەمی بەدەستھێنابوو بەشداری کرد. جاری سێیەم ھەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری نەکرد لە جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧، دوای ئەوەی نازناوی جامی جیھانی ١٩٩٨ی بەدەستھێنا، و بەڕازیل لەبری ئەو وەک دووەمی جامی جیھانی ١٩٩٨ و کۆپا ئەمریکای ١٩٩٧ بەشداری کرد.

جامی شا فەھد (١٩٩٢–١٩٩٥)[دەستکاری]

یەکەم جامی کیشوەرەکان لە عەرەبستانی سعوودی لە ساڵی ١٩٩٢[١٢] بە بەشداری چوار ھەڵبژاردە بەڕێوەچوو، سعودیە، پاڵەوانی جامی ئاسیای ١٩٨٨،[١٣] ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین، پاڵەوانی جامی ئەمریکای باشوور لە ساڵی ١٩٩١،[١٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٩٢.[١٥] ھەڵبژاردەی ئەمریکا پاڵەوانی جامی زێڕینی ساڵی ١٩٩١.[١٦] تیپە بەشداربووەکان نوێنەرایەتی چوار کیشوەریان کرد، ئەوانیش ئەمریکای باشوور، ئاسیا، ئەمریکای باکوور و ئەفریقا. پاڵەوانێتییەکە لە ١٥–٢٠ی تشرینی یەکەم لە ڕیاز بەڕێوەچوو.[١٧] ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە سەرەڕای نەبوونی ئەستێرەکەی دیێگۆ مارادۆنا. بەڵام پێکھاتەی ڕاھێنەر ئەلفیۆ باسیل بەبوونی چەند یاریزانێکی وەک گابرێل باتیستوتا و فێرناندۆ ڕیدۆندۆ و کلۆدیۆ کانیجیا و دیێگۆ سیمۆنی، وای کرد ھەڵبژاردەکە کاندیدێکی بەھێز بێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە. لە ڕاستیدا ئەرژەنتین بە ئاسانی توانی نازناوەکە بەدەستبھێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی٤–١ لە کۆتدیڤوار[١٨] و سعودیە بە ئەنجامی ٣–١[١٩] بردەوە.

جامی شا فەھد ١٩٩٥،[٢٠] کە بۆ دووەمجار لەسەریەک عەرەبستانی سعوودی، بە بەشداری شەش ھەڵبژاردە بەڕێوەچوو، سعودیە وڵاتی میوانداری بوو، ئەرژەنتین پاڵەوانی جامی ئەمریکای باشووری ساڵی 1993،[٢١] نەیجیریا، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٤.[٢٢] مەکسیک، پاڵەوانی جامی زێڕی ساڵی ١٩٩٣،[٢٣] ژاپۆن، پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ١٩٩٢[٢٤] و لە کۆتایدا دانیمارک پاڵەوانی چاوەڕواننەکراوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٩٢.[٢٥] ھەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیا نەیانتوانی سەرکەون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، عەرەبستانی سعودیە و ژاپۆن لە قۆناخی یەکەمدا دوای دۆڕانی سەرجەم یارییەکانیان و بەدەستھێنانی کۆتا پلەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە قۆناغی یەکەمدا کرانە دەرەوە. مەکسیک توانی پلەی سێیەم بەدەستبھێنێت دوای ئەوەی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە نێجیریای بردەوە.[٢٦] لە یاری کۆتایی ئەرژەنتین، پاڵەوانی خولی ڕابردوو، ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەی دانیمارک لە یاریگای شا فەھدی دووەم لە ڕیازی سعودیە لە ١٣ی ١ی ١٩٩٥ بووەوە. لە خولەکی ھەشتدا یاریزانەکانی ڕیچارد مۆلەر نیلسۆن بە لێدانی سزای پێشوەختە پێشکەوتنیان بەدەستھێنا، دوای ئەوەی مایکل لاودروپ بە سەرکەوتووی لێدانەکەی جێبەجێ کرد. لە گێمی دووەمدا، بە تایبەتی لە خولەکی ٧١دا، پیتەر ڕاسموسن ھێرشبەر توانی گۆڵی دووەمی ھەڵبژاردەی دانیمارک تۆماربکات بەم ئەنجامە سەرکەوتنی کۆتایی بە یارییەکە ھات و ھەڵبژاردەی دانیمارک بۆ یەکەم جار نازناوەکەی بردەوە.[٢٧]

سەرپەرشتی فیفا[دەستکاری]

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیاریدا دان بە پاڵەوانێتییەکەدا بنێت و خۆی سەرپەرشتی ڕێکخستنەکەی بکات، بۆیە پاڵەوانێتییەکە بوو بە فەرمی، لە ساڵنامەی فیفادا وادەیەکی دیاریکراوی بۆ دانرا. لە ئامانجەکانی فیفا لەو ماوەیەدا ئەوە بوو کە ڕێگە بە سەرھەڵدانی تیپە بچووکەکان بدات کە سەر بە ھەڵبژاردە بەھێزەکانی تۆپی پێ نەبوون لە ئاستی جیھانیدا، ھەروەھا ڕکابەری کردن لەگەڵ ھەڵبژاردە بەھێزەکان بەتایبەت ئەورووپییەکان و لاتینییەکان.[٢٨] بەم شێوەیە جامی کیشوەرەکانی ساڵی١٩٩٧ بووە یەکەم وەشانی دانپێدانراوی پاڵەوانێتییەکانی جامی کیشوەرەکان کە بەڕێوەچوو.

جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧[٢٩] کە لە ١٢ تا ٢١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجار ھەشت ھەڵبژاردە بەشدارییان کرد کە نوێنەرایەتی ھەر شەش کیشوەرەکەیان دەکرد. سعودیە وەک وڵاتی میواندار و پاڵەوانی جامی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشداری کرد،[٣٠] بەرازیل دوای بەدەستھێنانی نازناوی مۆندیالی 1994،[٣١] ئۆرۆگوای، پاڵەوانی جامی ئەمریکای باشووری ١٩٩٥،[٣٢] ئوسترالیا، پاڵەوانی جامی ئۆقیانووسی ١٩٩٦[٣٣] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەفریقای باشوور پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ١٩٩٦[٣٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک پاڵەوانی جامی زێڕی ساڵی ١٩٩٦[٣٥] ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە لە ساڵی ١٩٩٦دا نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای بەدەستھێنابوو، داوای لێبوردنیان کرد کە بەشداری ناکەن[٣٦] ھەڵبژاردەی چیک کە پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بوو، لەبری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری کرد.[٣٧] لە کۆتاییدا ھەڵبژاردەی ئیمارات وەک دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەسیای ١٩٩٦ بەشداری کرد.[٣٨] چونکە سعوودیە کە پاڵەوان بوو لەھەمانکاتدا وڵاتی میوانداربوو. لە کۆمەڵەی یەکەمدا بەڕازیل و ئوسترالیا، لە کۆمەڵەی دووەمدا ئۆرۆگوای، کۆماری چیک سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و گەیشتنە قۆناغی دووەم. لە قۆناغی دووەم ھەڵبژاردەی بەڕازیل و چیک ڕووبەرووی یەکبوونەوە لە ئەنجامدا بەڕازیل بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە کۆماری چیکی بردەوە.[٣٩] لەکاتێکدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوروگوای دۆا لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئوسترالیا، بە گۆڵێکی پاک لەلایەن ھاری کیوێڵ.[٤٠] لە یاری کۆتاییدا بەڕازیل بە ئەنجامی ٦–٠ لە ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا بردەوە، لە ڕێگەی دوو ھاتریکەوە کە ڕۆماریۆ و ڕۆناڵدۆ تۆماریان کرد.[٤١]بەڕازیل بۆیەکەمجار نازناوی پاڵەوانییەتییەکەی بەدەستھێنا.[٤٢]

مەکسیک میوانداری جامی کیشوەرەکانی ساڵی ١٩٩٩ی کرد.[٤٣] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک وڵاتی میواندار و پاڵەوانی جامی کۆنکاکاف ١٩٩٨،[٤٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بۆلیڤیا بەشداربووی یاری کۆتایی جامی کوپا ئەمریکا ١٩٩٧،[٤٥] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل پاڵەوانیجامی کوپا ئەمریکا ١٩٩٧ و بەشداربووی یاری کۆتایی جامی جیھانی ١٩٩٨،[٤٦][٤٧] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ١٩٩٨[٤٨] ،ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەووروپا ١٩٩٦[٤٩] ،ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نیووزلەندا پاڵەوانی جامی ئۆقیانوسیا ١٩٩٨،[٥٠] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سەعوودی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ١٩٩٦[٥١] و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا پاڵەوانی جامی کۆنکاکاف ١٩٩٨.ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لەگەڵ ئەوەی پاڵەوانی جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ بوو بەڵام بەشداری نەکرد.[٥٢] ھەریەکە مەکسیک، ئەمریکا، بەڕازیل، سعودیە گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڕازیل ڕووبەڕووی سعودیە بووەوە و بە ئەنجامی ٨–٢ توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، کە تێیدا ڕۆناڵدینھۆ ٣ گۆڵی تۆمارکرد.[٥٣] لە یاری دووەمدا، مەکسیکی میواندار بە گۆڵێک لە خولەکی حەوتەمی دەستپێکی کاتی زیادکراودا، لە ئەمریکای بردەوە.[٥٤] لە یاری کۆتاییدا، کە لە یاریگای ئازتێکا بە ئامادەبوونی ١١٠ ھەزارکەس بەرێوەچوو، ھەردوو ھەڵبژاردەی مەکسیک و بەڕازیل ڕووبەرووی یەک بوونەوە، لە گێمی یەکەم ھەرزوو مەکسیک گۆلی پێشکەوتنی لە ڕێگای زێپێدا لە خولەکی "١٣" تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی "٢٨"خۆسێ گۆڵی دووەمی مەکسیکی تۆمارکرد، پێش کۆتایی ھاتنی گێمی یەکەم ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە خولەکی ٤٣ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی خۆی لە ڕێگای سێرجیۆ تۆمارکرد، لەسەرتای گێمی دووەم ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە ڕێگای ڕۆنی لە خولەکی ٤٧ تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی ٥١ زێپێدا گۆلی دووەمی خۆی و سێیەمی مەکسیکی تۆمارکرد، لە خولەکی "٦٢" بلانکۆ گۆلی چوارەمی تۆمارکرد، لە خولەکی "٦٣" بەڕازیل گۆڵی سێیەمی لە ڕێگای زێ ڕۆبێرتۆ تۆمارکرد. بەم ئەنجامە مەکسیک بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی کیشووەرەکانی بەدەستھێنا.[٥٥]

دوانەی فەڕەنسا (٢٠٠١–٢٠٠٣)[دەستکاری]

لیژنەی ڕێکخەر ژاپۆن و کۆریای باشوور[٥٦] کە میوانداری مۆندیالی ٢٠٠٢ی فیفا بوون، ڕاسپارد بۆ ڕێکخستنی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١.[٥٧] لە پاڵەوانێتییەکە ھەشت ھەڵبژاردە بەشداریان کرد، کۆریای باشوور وڵاتی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٢،[٥٨] ھەروەھا ژاپۆن وەک میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٢ و براوەی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ٢٠٠٠،[٥٩] لەکاتێکدا مەکسیک بەشداری کرد چونکە ھەڵگری نازناوی دوایین جامی کیشوەرەکانی ساڵی ١٩٩٩ بوو،[٦٠] ھەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠ ھەروەھا پاڵەوانی جامی جیھانی ١٩٩٨،[٦١][٦٢] و ھەڵبژاردەی بەڕازیل پاڵەوانی جامی کوپا ئەمریکا ١٩٩٩،[٦٣] و ھەڵبژاردەی کامێرون دوای بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٠٠،[٦٤] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا پاڵەوانی جامی ئۆقیانووس لە ساڵی ٢٠٠٠،[٦٥] و کەنەدا براوەی جامی زێڕین لە ساڵی ٢٠٠٠.[٦٦] لە پاڵەوانییەتییەکەدا کۆمەلێک ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمارکران، ھەڵبژاردەی مەکسیک ھەڵگری نازناوی پێشوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان کرایە دەرەوە دوای سێ دۆڕانی یەک لە دوای یەک، فەڕەنسا و ئوسترالیا بۆ قۆناعی پێش کۆتایی سەرکەوتن، لە ئەنجامێکی دیکەی چاوەڕواننەکراو ھەڵبژاردەی ژاپۆن پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی بە کۆکردنەوەی ٧خاڵ بەدەستھێنا، لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی[٦٧] لە یەکەم یاری پێش کۆتای ئوسترالیا و ژاپۆن ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە لە خولەکی ٤٣ ژاپۆن لە ڕێگای ھیدێتۆشی ناکاتا تۆمارکرد و بەو ئەنجامە گەیشتنە یاری کۆتایی، لە یاری دووەمی پێش کۆتایی بەرازیل و فەڕەنسا ڕووبەری یەکبوونەوە ئەمە دووبارە بوونەوەی یاری کۆتایی نێوان ھەڵبژاردە بوو لە ١٩٩٨، لە ئەنجامدا فەڕەنسا ٢ بە ١ یارییەکەی بردەوە.[٦٨][٦٩] لە ١٠ی حەزەیرانی ٢٠٠١ ھەردوو ھەڵبژاردەی ژاپۆن و فەڕەنسا لە یاری کۆتایی ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە کە یارییەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی یۆکۆھاما بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٥ ھەزارکەس بەرێوەچوو، لە ئەنجامدا ھەڵبژاردەی فەرەنسا بە گۆلێکی پاتریک ڤیێرای یاریزانی ناوەڕاست لە خولەکی ٣٠ی گێمی یەکەمدا یارییەکەی بردەوە.[٧٠] بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە سێ ساڵدا توانی سێ نازناوی گەورەی جیھانی کە ھەریەکە لە جیھانی فیفای ساڵی ١٩٩٨ و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٠٠ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١ی بەدەستبھێنێت.[٧١][٧٢] وێنۆک|301x301پیکسڵ|یاریزانی کامێرۆنی مارک ڤیڤین فۆی، کە لە کاتی یاری پێش کۆتایی جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٣ لەگەڵ کۆڵۆمبیا کۆچی دوایی کرد جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٣ لە فەرەنسا بەڕێوەچوو و ٨ ھەڵبژاردەسەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنا.[٧٣] فەرەنسا وەک میواندار و براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠[٧٤] و ھەڵگری نازناوی دوایین جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١[٧٥] بەشداری کرد، ھەڵبژاردەی بەڕازیل کە جامی جیھانی ٢٠٠٢ی بردەوە،[٧٦] ھەڵبژاردەی تورکیا لە جێگای ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای ئەوەی ڕای گەیاند بەشداری ناکات،[٧٧] و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆلۆمبیا کە جامی ئەمریکای باشووری ٢٠٠١ی بەدەستھێنا،[٧٨] و ھەڵبژاردەی کامیروون دوای بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٢[٧٩] ھەڵبژاردەی ژاپۆن کە جامی ئاسیای ساڵی ٢٠٠٠ی بەدەستھێنا[٨٠] ھەڵبژاردەی ئەمریکا کە جامی زێڕینی ٢٠٠٢ی بەدەستھێنا[٨١]دواجار نیوزلەندا پاڵەوانی جامی ئۆقیانووس لە ساڵی ٢٠٠٢.[٨٢] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بە سێ سەرکەوتن پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا و پلەی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بەجێھێشت.[٨٣] لەکاتێکدا کۆمەڵەی دووەم شاھیدی دەرچوونی بەڕازیل بوو، پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠٠٢، دوای ئەوەی پلەی سێیەمی بەدەستھێنا، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیای پلەی دووەم،[٨٤] لەکاتێکدا کامیروون ھیچ کێشەیەکی نەبوو لە پێشەنگی گرووپەکەی. لە یاری یەکەمی پێش کۆتایی کامیرۆن بە گۆڵێک لە کۆڵۆمبیا پێشکەوت، کە لە خولەکی ٩دا تۆمارکرا،[٨٥] بەڵام لە خولەکی ٧٢دا کارەسات ڕوویدا و خەمۆکی بەسەر یاریگادا زاڵ بوو، کاتێک یاریزان مارک ڤیڤین فۆی بەبێ ئەوەی ھیچ کەسێک لایەوە نزیک بێت لە ناوەڕاستی یاریگە کەوتە سەر زەوی,[٨٦]تیمەکانی فریاگوزرای بەخێرایی چونە ناو یاریگاوە و ھەوڵەکانیان بۆ بووژانەوەی دڵ دەستپێکرد بەڵام بێ سوود بوو دواتر بەفەرمی لە ناو یاریگاوە مردنی لەتەمەنی ٢٨ ساڵی ڕاگەیاندرا. لە پشکنینی دووەم دەرکەوت مردنی یاریزانەکە بەھۆی گەروەبوونی ماسوولکەکانی دڵەوە بووە لە ئەنجامی نەخۆشییەکانی زگماکی دڵ[٨٧] ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆری لەسەر یاریزانان و ھاندەران دروست کرد، یاریزانانی فەرەنسا و تورکیا لە دووەم یاری پێش کۆتاییدا ساتێک بۆ ڕۆحی ئەو یاریزانە لە سەرتایی یارییەکەوە ڕاوەستان، تیێری ھێنری لەو یارییەدا گۆڵێکی کردە دیاری بۆ مارک، کە بە بردنەوەی فەرەنسا بە ٣–٢ کۆتایی ھات.[٨٨] یاریی کۆتایی جامەکە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی کامیروون و فەرەنسا لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ لە یاریگای فەرەنسا لە سانت دێنیس بەڕێوەچوو. فەرەنسا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە، کە تیێری ھێنری لە خولەکی ٩٧ی کاتی زیادکراودا تۆماری کرد. بەم ئەنجامە فەرەنسا بۆجاری دووەم لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستھێنایەوە.

ساڵێک پێش جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ ، جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٥ [٨٩] لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئەڵمانیا وەک وڵاتی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بەشداری کرد، هەروەها بەڕازیل کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢[٩٠] و جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٠٤ بەدەستهێنا [٩١] ، ئەرژەنتین کە پلەی دووەمی کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٤ بوو، [٩٢] هەروەها ژاپۆن براوەی جامی ئاسیا ٢٠٠٤, [٩٣] و هەڵبژاردەی مەکسیک کە جامی زێڕی کۆنکاکافی ٢٠٠٣بردەوە، [٩٤] و هەڵبژاردەی تونس دوای بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٤، [٩٥] و هەڵبژاردەی یۆنان پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٠٤ی ئەوروپا [٩٦] و دواجار هەڵبژاردەی نیوزلەندا ، پاڵەوانی جامی ئۆقیانووسان لە ساڵی ٢٠٠٤ [٩٧] لە کۆمەڵەی یەکەمدا ئەرکەکە قورس نەبوو بۆ هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا ئەرژەنتین کە بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا بە جیاوازی گۆڵ ئەڵمانیا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی دیارکرا بەم شێوەیە هەردوو هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناغی دووەم . لەکاتێکدا لە کۆمەڵەی دووەم بوو،ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمار کرا ،هەڵبژاردەی مەکسیک بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ بەیەکەمی کۆمەڵەی دووەم سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەم تۆمار کرد، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی بەرازیل پاڵەوانی جامی جیهانی لەیاری کۆمەڵەکان لە دۆخێکی باش نەبوو بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FIFA Confederations Cup History". Retrieved 2019-12-30.
  2. ^ Intercontinental Cup for Nations Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  3. ^ {{citation}}: Empty citation (help)
  4. ^ "2005/2006 season: final worldwide matchday to be 14 May 2006". الاتحاد الدولي لكرة القدم. 19 December 2004. Retrieved 6 January 2012. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "The FCC in Numbers - FIFA Confederations Cup 2013 Marketing Highlights". Retrieved 2014-08-18. ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "FIFA Council votes for the introduction of a revamped FIFA Club World Cup". Retrieved 2019-07-22.
  7. ^ "FIFA Confederations Cup" (PDF). الاتحاد الدولي لكرة القدم. Retrieved 3 May 2012. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ {{citation}}: Empty citation (help)
  9. ^ "2005/2006 season: final worldwide matchday to be 14 May 2006". الاتحاد الدولي لكرة القدم. 19 December 2004. Retrieved 6 January 2012. ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "2010 FIFA World Cup South Africa™". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-16.[بەستەری مردوو]
  11. ^ Bell, Jack (2012-07-01). "Euro 2012 Final: Spain 4, Italy 0". Goal (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-16.
  12. ^ / كأس الملك فهد 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  13. ^ / كأس آسيا 1988 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  14. ^ / كوبا أمريكا 1991 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  15. ^ / كأس أفريقيا 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  16. ^ / كأس الذهبية 1991 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  17. ^ / بطولة 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  18. ^ / الأرحنتين وساحل العاج 1995 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  19. ^ / نهائي بطولة 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  20. ^ / كأس الملك فهد 1995 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  21. ^ / كوبا أمريكا 1993 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  22. ^ / كأس أفريقيا 1994 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  23. ^ / كأس الذهبية 1993 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  24. ^ / كأس آسيا 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  25. ^ / كأس أمم أوروبا 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  26. ^ / ثالث بطولة 1995 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  27. ^ / نهائي بطولة 1995 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  28. ^ {{citation}}: Empty citation (help)
  29. ^ / كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  30. ^ / بطل كأس آسيا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  31. ^ / بطل كأس العالم 1994 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  32. ^ / بطل أمريكا الجنوبية 1995 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  33. ^ / كأس اوقيانوسيا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  34. ^ / كأس أفريقيا 1992 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  35. ^ / كأس كونكاكاف 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  36. ^ / بطل أوروبا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  37. ^ / وصيف أوروبا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  38. ^ / وصيف كأس آسيا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  39. ^ / نصف نهائي كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  40. ^ / نصف نهائي كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  41. ^ / نهائي كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  42. ^ "CONFEDERATIONS CUP 1997 - Final". www.footballdatabase.eu. Retrieved 2023-01-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  43. ^ / كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  44. ^ / كأس كونكاكاف 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  45. ^ / وصيف أمريكا الجنوبية 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  46. ^ / بطل أمريكا الجنوبية 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  47. ^ / وصيف كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  48. ^ / كأس أفريقيا 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  49. ^ / بطل أوروبا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  50. ^ / كأس اوقيانوسيا 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  51. ^ / بطل كأس آسيا 1996 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  52. ^ / بطل كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  53. ^ / نصف نهائي كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  54. ^ / نصف نهائي كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  55. ^ / نهائي كأس القارات 1999 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  56. ^ / كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  57. ^ / كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  58. ^ / مستضيف كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  59. ^ / بطل كأس آسيا 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  60. ^ / حامل لقب كأس القارات 1997 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  61. ^ / بطل أوروبا 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  62. ^ / بطل كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  63. ^ / بطل أمريكا الجنوبية 1999 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  64. ^ / كأس أفريقيا 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  65. ^ / كأس اوقيانوسيا 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  66. ^ / كأس كونكاكاف 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  67. ^ / نصف نهائي كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  68. ^ / نهائي كأس العالم 1998 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  69. ^ / نصف نهائي كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  70. ^ / نهائي كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  71. ^ / بطولات منتخب فرنسا Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  72. ^ / نهائي كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  73. ^ / كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  74. ^ / بطل أوروبا 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  75. ^ / حامل لقب كأس القارات 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  76. ^ / بطل كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  77. ^ / وصيف كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  78. ^ / بطل أمريكا الجنوبية 2001 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  79. ^ / كأس أفريقيا 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  80. ^ / بطل كأس آسيا 2000 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  81. ^ / كأس اوقيانوسيا 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  82. ^ / كأس كونكاكاف 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  83. ^ / كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  84. ^ / ثالث كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  85. ^ / نصف نهائي كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  86. ^ / وفاة مارك فويه Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  87. ^ "Marc-Vivien Foé Biography - Cameroonian footballer". pantheon.world (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-08.
  88. ^ / نصف نهائي كأس القارات 2003 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  89. ^ / كأس القارات 2005 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  90. ^ / بطل كأس العالم 2002 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  91. ^ / بطل أمريكا الجنوبية 2004 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  92. ^ / وصيف كوبا أمريكا 2004 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  93. ^ / بطل كأس آسيا 2004 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  94. ^ / كأس كونكاكاف 2003 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  95. ^ / كأس أفريقيا 2004 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  96. ^ / بطل أوروبا 2004 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  97. ^ / كأس اوقيانوسيا 2004 Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]