کلاودیۆ براڤۆ
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| کلاودیۆ براڤۆ | |
|---|---|
| بە ئیسپانی: Claudio Bravo | |
| لەدایکبوون | ١٣ی نیسانی ١٩٨٣ Loncoche، چیلی |
| وڵاتی وەرزش | چیلی |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Claudio Andrés Bravo Muñoz |
| Second family name in Spanish name | |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | گۆڵپارێز |
| پەروەردە | Liceo Polivalente Juan Gómez Millas |
| دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠١ |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| ژمارەی یاریزان | |
| بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ |
| خول | لا لیگا |
| خەڵاتەکان | Chilean Sportsman of the Year |
کلاودیۆ ئەندرێس براڤۆ مونۆز (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈklawðjo ˈβɾaβo] ; لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٨٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی چیلییە و وەک گۆڵپارێز لە یانەی ڕیاڵ بیتیس لە لالیگا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چیلی یاریی دەکات.
کلاودیۆ لە یانەی کۆلۆ-کۆلۆ لە خولی چیلی دەستی بە یاریی کردن کرد و لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕووی لە ڕیاڵ سۆسیداد کرد و لە ٢٣٧ یاری فەرمی بەشداری کرد. بارسێلۆنا لە ساڵی ٢٠١٤ بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا واژووکرد، لە یەکەم وەرزیدا نازناوی سیانەی وەرز (جامی شا-خولی لالیگا - خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا)ی و جامی زامۆرای وەک باشترین گۆڵپارێز وەرز بەدەستھێنا. لە ھاوینی ٢٠١٦ ڕووی لە یانەی مانچستەر سیتی کرد و لەوێ چەندین نازناوی بەدەستھێنا. دوای چوار ساڵ لە ئینگلتەرا گەڕایەوە بۆ ئیسپانیا و گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال بێتیس واژوو کرد.
براڤۆ بە کۆی گشتی ١٤٥ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی چیلی ئەنجامداوە. نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە دوو جامی جیھانیی فیفا و جامی کیشوەرەکانی فیفا و شەش پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا .[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Meet the Confed Cup captains». FIFA. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
He [Claudio Bravo] was a key part of the teams that competed at the 2010 and 2014 World Cups and, as captain, had the honour of raising the Copa America trophy in 2015 and 2016.
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئینگلستان
- یاریزانە براوەکانی کۆپا ئەمریکا
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١١
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٧
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٤
- یاریزانانی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی سێگوندا دیڤیسیۆن
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی
- یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا
- یاریزانانی تۆپی پێی چیلی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨٣