لێدانی سزا (تۆپی پێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لێدانی سزا یان پەنالتی یەکێکە لە سزاکان کە لەیاساکانی تۆپی پێ ئاماژەی پێکراوەو لە یاریەکاندا کاری پێ دەکرێت

هۆکارەکانی بوون بەلیدانی سزا[دەستکاری]

  • تۆپ بە دەستی یاریکەری تیپی بەرامبەر کەوێ لە ناوچەی ١٨ یاردەی یان (ناوچەی سزا) تیپی بەرامبەر ئەمە لەکاتێکدا تۆپی خۆپاراست نەبێت واتە دەستی بەلەشیەوەنەبێت!
  • یاریکەرێک لێی بدرێت لەلایەن تیپی بەرامبەر ، لە ناوچەی ١٨ یاردەی یان (ناوچەی سزا) تیپی بەرامبەر (لەم کاتەدا ناوبژیوان بڕیاری کۆتایی دەدات)

لەکاتی هەژمارکردنی پاناڵتی یان لێدانی سزا دەبێت تەنیا یاریکەرێک لەگەڵ گۆڵپارێز ی تیپی بەرامبەر لە ناوچەی هێڵی سزا بمێننەوە وە گشت یایکەرانی دەبێ بچنە دەرەوەی هێڵی سز ، لەکاتێکدا ئەو یاریکەرانەی کە لەدەرەوەی هێڵی سزا وەستاون ئەوا بەر لەوەی یاریکەرەکە لێدانی سزا جێ بەجێ بکا ئەو یاریکەرانە هاتنە نێو هێڵی سزا ئەوا دادوەری یاری بۆی هەیە لێدانی سزاکە دووبارە بکاتەوە لەکاتێکدا کە یاریکەرەکە گۆڵی کردبێت یان نا وە دەبێ ئەو یاریکەرەی هەڵدەستێ بە جێ بەجێکردنی لێدانی سزا دەبێ لەگەڵ فیکەی دادوەر ئەرکەکەی جێ بەجێ بکات ئەگینا ناوبژیوان بڕیارێکی تر دەردەکا یان لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە!

شیکاری وێنەیی[دەستکاری]

دیمەنی جێبەجێکردنی لێدانی سزا ، لەکاتێ کەدەبێ تەنیا گۆڵپارێز و یاریکەری جێ بەجێکەری لێدانەکە بەتەنیا بمێننەوە لە هێڵی سزا وە یاریکەرانی تری هەردوو تیپ لە دەرەوەی هێڵی سزا بوەستن

دیمەنی ڤیدیۆیی[دەستکاری]

گەڕاندنەوەی تۆپ لەلایەن گۆڵپارێزێک لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی سزا لەلایەن یارکەرێکی تیپی بەرامبەر.]]

گەڕاندنەوەی تۆپ لەلایەن گۆڵپارێز

یەکەم لێدانی سەیڤ کراوی پەناڵتی[دەستکاری]

یەکەم گۆڵپارێز کە توانی لێدانی سزا(پەناڵتی)بگەڕێنێتەوە بە تەواوی دیار نیە بەڵام لە یاریە فەرمیەکاندا فلیکس مۆرینهۆی گۆڵپارێز یەکەم کەسە کە پەناڵتی گێڕاوەتەوە(سەیڤ) کردووە ، فلیکس مۆرینهۆ باوکی ڕاهێنەری ئێستا جۆزێ مۆرینهۆیە[ژێدەر پێویستە]