ڕیکاردۆ کاکا
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ڕیکاردۆ کاکا | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٠ کانوونی دووەم ١٩٨٣ |
نەتەوە | بەڕازیلی |
پیشە | یاریزان |
چالاک‌بوون | ١٩٩٤ - ئێستا |
باڵا | ١٨٦سم |
ئایین | مەسیحی کاثۆلیک |
ھاوسەر | کارۆلین سەلیکۆ |
مناڵ(ەکان) | لوکا سەلیکۆ |
ڕیکاردۆ کاکا (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٨٣)، یاریزانی تیپی بەڕازیل و یانەی ئەی سی میلان ئیتالی، کاکا ژیانی لە تەمەنی ٨ ساڵییەوە دەستیکردووە بە یاری لەسەر شەقامەکانی بەڕازیل. و ھەروەھا یاری تێنسی سەر مێزیشی کردووە تا لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا گرێبەستێک لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ دەبەستێت و خۆی تەرخان دەکات بۆ دووگۆڵی. لەبەر قورسی ناوەکەی برا بچووکەکەی بھ کاکا بانگی کردوھ، پاشان ئھم ناوھ بھناو ئھندامھکانی تری خێزانھکھدا بلاَو بۆتھوھ، ھھتا وای لێھاتلھ سھرتاسھری جیھان بھو ناوھ بناسرێت.
منداڵی و ساوپاولۆ[دەستکاری]
ڕیكاردۆ له شاری ساوپاولۆ له‌دایك بوه و ژیانی منداڵی خۆی له نێو كۆلاَنه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بردۆته سه‌ر، ڕیكاردۆ ده‌ڵێت: له كۆلاَنه‌كان و كه‌ناری ده‌ریاكاندا فێری یاری كردن بووم و تۆپی پێ چووه نێو خوێنمه‌وه. پاش چه‌ند ساڵێك یانه‌ی ساوپاولۆ بۆندێكی به بڕێكی زۆر كه‌م پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه كرد، به‌لاَم كه‌سوكاره‌كه‌ی كاكا حه‌زیان به ژیانێكی ساده بوو ئه‌مه‌ش وای له دایكی كاكا كرد كه ڕێگه بگرێت له چونی كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌و یانه‌یه و بڕیاری دا له لای خۆی بیهێڵێته‌وه.
گرنگی پێدانی ئه‌وروپا[دەستکاری]
سه‌ره‌تای ده‌كه‌وتنی هێزو توانی بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌ڕازیل و یانه‌ی ساوپاولۆ له جامی لێبێرتادۆرێس، زۆر یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان كرد به هه‌وڵی هێنانی كاكا له سه‌رو هه‌مویانه‌وه ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌یسی میلان و به‌رشه‌لۆنه بون. له ناوه‌ندی ئه‌م گرینگی پێ دانه‌دا دووباره دایكی گه‌ڕایه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووی كاكا، كه هه‌ر ئه‌ویش ڕێگه‌ی بۆ خۆش كرد بچێته ساوپاولۆ. دایكی كاكا ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باپیره‌ی كوڕه‌كه‌م له بنچینه‌دا ئیتاڵیه بۆیه وام پێ باشه كه سه‌ركه‌وتنی كاكا له ئیتاڵیا ببینم. كه ئه‌مه‌ش بوه هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنی بۆنده‌كه‌ی میلان، یانه ئیتاڵیه‌كه توانی كاكا بباته ڕیزه‌كانیه‌وه.
ئه‌و گۆڵه‌ی كاكا هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه[دەستکاری]
هیچ كه‌س ناتوانی گۆڵی یه‌كه‌می كاكا له‌گه‌ڵ میلان له كالچۆدا له‌بیر بكات، چونكه تاكه گۆڵی سه‌رسوڕهینه‌ری كاكا بوو نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یاری دێربی له به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌ر تۆماری كرد، كاكا ده‌ڵێ: (دڵخۆشیم به گۆڵه‌كه زۆر گه‌وره بوو و ناتوانم ده‌ریببڕم، كاتێ منداڵ بووم سه‌یری ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی وه‌رزشم ده‌كرد كه باسی یاریه دێربیه‌كانی ئه‌وروپایان ده‌كرد، ئه‌ستێره‌ی نێو یاریه‌كانم ده‌بینی چۆن گۆڵیان تۆمار ده‌كرد، بیرم ده‌كرده‌وه كه چۆن ناویان ده‌چێته مێژوه‌وه و له بیر ناكرێن)
بوون بە باشترین یاریزان[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەوکاتەی لەگەڵ میلان یانەی خەونەکان بوو کاکا بوو بە گۆلکەری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا و لەگەڵ یانەکەی خولی یانەکانی ئەوڕپای بەدەست هێنا لەو ساڵەدا لەلایەن فیفاوە کرا بە باشترین یاریزان و لەپلی دووەم بەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت و پلەی سێهەمیش لیۆ میسی بەری کەوت.[١]
چونی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید[دەستکاری]
پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بۆ جاری دووەم لە مێژوودا (فلۆرێرتینۆ پێرێس) یەکەم بەڵێن کە بە ھاندەرانی یانەکەی دا ھێنانی کاکا بوو بۆ ڕیزەکانی یانەی شاھانە، بە ھۆی ئارەزووی کاکا و بۆندەکە و خەونەکانی بۆ یاری کردن لە ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید و بە سود وەرگرتن لە پەیوەندی نێوان پێرێز و گالیانی ڕیکاردۆ کاکا لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٩ چووە ڕیزی یانەی ڕیال مەدرید، شایانی وتنە بۆندەکەی کاکا بە سێھەم بۆندی گرانبەھا دێت لە مێژوی تۆپی پێدا کەبڕی ٦٥ میلیۆن یۆرۆ بوو. ھەرچەندە کاکا لە دەستپێکی کاروانی وەرزشی لە یانەی شاھانە ئاستی وەکو پێویست لە جارانی (بەتایبەتی لە یانەی میلان) نەبوو، بەھۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی نەیتوانی دڵی جەماوەرەکەی خوش بکات لە یانەی ڕیال مەدرید. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەمانە ڕیکاردۆ کاکا ھەمیشە ھەوڵیداوە یاری بە شێوەیەکی جوان و ئاست بەرز بکات و دڵی ھاندەرانی خۆی خوش بکات. بە تایبەتیش لەم دواییانە کە ئاستێکی یەکجار بەرزی پیشاندا شان بە شانی ھەریەک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیما و مەسعود ئۆزێل و دی ماریا لە ڕیال مەدرید کە لە یاریزانانی ئاست بەرزن.
ئه‌و یانانه‌ی بۆندیان له‌گه‌ڵ كاكا به‌ستوه[دەستکاری]
- ٢٠٠٣ساوپاولۆ-به‌ڕازیل، ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
- ٢٠٠٤ نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
- ٢٠٠٦نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
- ٢٠٠٩ ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا، ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا
- ٢٠١٣ ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ میلانی ئیتالی (دووەم جار - گەڕایەوە)
- ٢٠١٤ ئەیسیملان بۆ ساوپاوپاولۆی بەرازلیی (بەشێوەی خواستن)
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
ساوپالۆی بەڕازیلی[دەستکاری]
- جامی ساوپالۆ ساڵی ٢٠٠٠
- جامی تۆرینۆ ڕیۆ -ساوپالۆ ساڵی ٢٠٠١
- جامی سووپەری پاولیستا ساڵی ٢٠٠٢
میلانی ئیتاڵی[دەستکاری]
- خوولی ئیتالی ١ جار لەوەرزی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤
- جامی سووپەری ئیتاڵی ١ جار لە ساڵی ٢٠٠٤
- خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١ جار لەوەرزی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧
- جامی سووپەری ئەوڕووپی ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٧
- جامی جیهانی یانەکان ساڵی ٢٠٠٧
ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]
- جامی شای ئیسپانیا وەرزی ٢٠١٠ - ٢٠١١
- خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢
- جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠١٢
هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل[دەستکاری]
- جامی جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٢
- جامی کیشوەرەکان ٢ جار لەساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩
دەستکەوتە تاکەکەسیەکان[دەستکاری]
- باشترین یاریزانی جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٣
- باشترین یاریزانی خوولی پلەیەکی ئیتاڵی ٢ جار لەسالانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٧
- ناوی لە باشترین پێکهاتەی ساڵی خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١ جار
- باشترین یاریزانی جیهان ١ جار ساڵی ٢٠٠٧
- ناوی لە باشترین دروستکاری گۆل لەجیهان تۆمارکرا لەلایەن فیفا و
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- [کوردماکس ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، [https://web.archive.org/web/20170914232946/http://kurdmax.com/ ئەرشیڤ کراوە. http://www.kurdmax.com ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.]]
- پەڕەی کاکا لە فەیس بووک
- پڕۆفایلی کاکا | ماڵپەڕی فەرمی ڕیال مەدرید
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Septemberی 2017. Retrieved 2ی Januaryی 2012.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- یاریزانانی ئەی سی میلان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- زیندووان
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٥
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی بەڕازیلی
- یاریزانانی تۆپی پێی بەڕازیلی
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیتالیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- لەدایکبووانی ١٩٨٢
- یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
- یاریزانانی براوەی جامی جیھانیی فیفا
- براوەکانی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھان
- یاریزانانی ھێڵی ناوەندی تۆپی پێ
- یاریزانە دیاریکراوەکانی ئێم ئێڵ ئێس