تیمۆ وێرنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیمۆ وێرنەر
ئەزموونی گەنجی
ستەین ھاڵدێنفیڵد
٢٠٠٢–٢٠١٣ شتوتگارد
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٣–٢٠١٦ شتوتگارد ٩٥ (١٣)
٢٠١٤ شتوتگارد ١ (١)
٢٠١٦–٢٠٢٠ لایپزیگ ١٢٧ (٧٨)
٢٠٢٠- چێڵسی ٥٦ (١٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٠–٢٠١١ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٥ ساڵ ٤ (٣)
٢٠١١–٢٠١٢ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٦ ساڵ ٥ (٢)
٢٠١٢–٢٠١٣ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٧ ساڵ ١٨ (١٦)
٢٠١٣–٢٠١٥ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ١٩ ساڵ ١٤ (١٠)
٢٠١٥–٢٠١٦ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای لاوان خوار ٢١ ساڵ ٧ (٣)
٢٠١٧- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ٥٣ (٢٤)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٧ ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢

تیمۆ وێرنەر (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٩٦)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە کە وەک ھێرشبەر یاری دەکات بۆ خولی نایابی ئینگلیزی پرێمیەرلیگ یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.[١][٢]

وێرنەر لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی بە کاروانی پیشەیی کرد بە یاریکردن بۆ یانەی ڤی ئێف بی شتوتگارت، کە بوو بە لاوترین یاریزانی یانەکە و لاوترین گۆڵکاری یانەکە. لە ساڵی ٢٠١٦، لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، بە ڕیکۆردی گواستنەوەی ئەوکاتەی یانەکە گوازرایەوە بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ، کە تێیدا ڕیکۆردی وەک لاوترین یاریزان تۆمار کرد کە گەیشتووەتە ١٥٠ و ٢٠٠ یاری لە بۆندسلیگا. وێرنەر ھەروەھا وەک دووەم گۆڵکاری خولەکە لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠ کۆتایی پێھێنا. دوای ئەوەی بوو بە گۆڵکاری مێژووی لایپزیگ، وێرنەر لە ساڵی ٢٠٢٠ چووە چێڵسی بۆ بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، کە لە یەکەم وەرزیدا لە یانەکە پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرزکردەوە.

وێرنەر یاریزانێکی نەتەوەیی ئەڵمانی بوو، گۆڵکارێکی سەرکەوتوو بوو لە ئاستەکانی لاواندا بۆ ئەڵمانیا، ٣٤ گۆڵی لە ٤٨ یاریدا تۆمارکرد لە ئاستی جیاواز لە تەمەنە جیاوازەکان. وێرنەر لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم ئەنجامدا و یارمەتی ئەڵمانیا دا بۆ بردنەوەی جامی کیشوەرەکانی فیفا ٢٠١٧، پێڵاوی زێڕینی بردەوە وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە. ئەو ھەروەھا نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کرد لە جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ و یۆرۆی ٢٠٢٠.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

وێرنەر لە شتوتگارت، بادن-ڤارتمبێرگ لەدایکبووە، کوڕی گەنسەر شۆوە کە یاریزانێکی تۆپی پێیە، و دایکی سابین وێرنەرە.[٣][٤]

کاروانی یانە[دەستکاری]

ڤی ئێف بی شتوتگارد[دەستکاری]

وێرنەر لەگەڵ شتوتگارت لە ٢٠١٣

وێرنەر یاری بۆ تی ئێس ڤی ستاینھێڵدنی کرد پێش ئەوەی بچێتە ئەکادیمیای ڤی ئێف بی ستوتگارت لە ساڵی ٢٠٠٢.[٥] لە وەرزی ٢٠١٢–١٣، بەرزکرایەوە بۆ تیمی خوار ١٩ سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەدا تەمەنی تەنھا ١٦ ساڵ بوو. ئەو وەرزەدا ٢٤ گۆڵی تۆمارکرد و خەڵات کرا بۆ ئەو ئاستە بەرزەی کاتێک مەدالیای زێڕینی خوار ١٧ ساڵی فریتز واڵتەری بردەوە لە ٢٠١٣.[٤]

وێرنەر یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لەو ساڵەدا لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی خولی ئەورووپای وەرزی ٢٠١٣–١٤ بەرامبەر بۆتیڤ پلۆڤدیڤ.[٤][٦] دوای ئەنجامدانی ئەو یارییە، بوو بە لاوترین یاریزان کە لە یارییەکی فەرمی بۆ شتوتگارت یاری کردبێت لە تەمەنی ١٧ ساڵ، چوار مانگ و ٢٥ ڕۆژدا، ڕیکۆردەکەی شکاند کە پێشتر بەناوی گێرارد پۆشنەرەوە بوو.[٤][٧] لە ھەفتەکانی دواتردا بوو بە لاوترین یاریزانی شتوتگارد لە بۆندسلیگا و لە جامی ئەڵمانیا، و لاوترین گۆڵکار دوای ئەوەی یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت.[٧] لە ١٠ی تشرینی دووەمدا ڕیکۆردێکی دیکەی شکاند کاتێک دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ لە بەرامبەر فرایبۆرگ، بەم شێوەیە بوو بە لاوترین یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگا کە دوو گۆڵ لە یەک یاری دا تۆمار بکات.[٨]

لە ١٨ ساڵەی لەدایکبوونیدا وێرنەر گرێبەستێکی پیشەگەری واژوو کرد تاوەکو حوزەیرانی ٢٠١٨ لەگەڵ شتوتگارت. دواتر بەردەوام بوو وگۆڵی لە ٩٥ یاری خولدا تۆمار کرد، لەو ماوەیەدا بوو بە لاوترین یاریزان کە ٥٠ یاری بۆندسلیگا ئەنجام بدات لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.[٤][٩][١٠] تۆمارەکە دواتر لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن کای حەڤەرتز شکێنرا.[١١] شتوتگارت لە ئایاری ٢٠١٦ دابەزین بۆ خولی پلە دوو، ئەمەش وای لێکرد لە مانگی دواتردا بچێتە یانەی تازە سەرکەوتوو لایپزیگ.[١٢][١٣]

لایپزیگ[دەستکاری]

وێرنەر لە کاتی یاریکردن بۆ لایپزیگ لە ٢٠١٩

لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦، وێرنەر ڕازی بوو بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ لایپزیگ بە تێچووی گواستنەوەی ١٠ ملیۆن یۆرۆ، کە زۆرترین بوو لە مێژووی یانەکە.[١٣][١٤] لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦، بوو بە لاوترین یاریزان کە لە ١٠٠ یاری بۆندسلیگا ئەنجام بدات کاتێک لە یارییەکدا دژی کۆڵن یاری کرد لە تەمەنی ٢٠ ساڵ و ٢٠٣ ڕۆژ.[١٥] بە ئەنجامدانی ئەم کارە، ئەو ڕیکۆردەی کە پێشتر لەلایەن جوولیان دڕاکسلەرەوە ھەبوو شکێنرا بە ٢٢ ڕۆژ، ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٩دا لەلایەن ھاڤێرتزەوە دووبارە ڕیکۆردەکە نوێکرایەوە.[١٦][١٧] وێرنەر وەرزی ٢٠١٦–١٧ی لە بۆندسلیگا بە ٢١ گۆڵ کۆتایی بە یانەی پێ ھێنا، کە وای کرد ببێتە گۆڵکاری یەکەمی ئەڵمانی لە خولەکەدا و یارمەتی یانەی لایپزیگی دا بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکە سەربکەوێت بۆ پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١٨][١٩]

لە ئازاری ٢٠١٨، لە یارییەکدا بەرامبەر یانەی پێشووی خۆی، شتوتگارت، وێرنەر بوو بە لاوترین یاریزان کە بگات بە ١٥٠ یاری بۆندسلیگا، کە تۆمارەکەی پێشووی چارلی کۆربێل تێپەڕاند.[٢٠] دواتر لەو مانگەدا یارمەتی لایپزیگی دا دا بۆ بردنەوە لە بایەرن میونشن بۆ یەکەم جار لە مێژوودا کاتێک گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٢–١.[٢١] لە کۆتاییدا ١٣ گۆڵی تۆمارکرد و حەوت ئەسیستی کرد لە کۆی وەرزەکەدا.[٢٢]

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، وێرنەر دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٦–٠ لە خولدا لە بەرامبەر نۆرنگبێرگ، یەکەم گۆڵیان بریتی بوو لە ٥٠مین گۆڵی بۆندسلیگا بۆ یاریزانە ئەڵمانییەکە. ھەروەھا ئەنجامەکە گەورەترین بردنەوەیلایپزیگ بوو لە پاڵەوانێتییەکەدا.[٢٣] لە مانگی دواتردا، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولدا بەرامبەر ھێرتا بەرلین و بەمەش بۆ دەیەم جار دوو گۆڵی تۆمار کردووە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا.[٢٤] لە ١٦ی کانوونی یەکەم گەیشتە ١٠ گۆڵی خول لە وەرزەکەدا دوای ئەوەی دوو گۆڵی بەرامبەر ماینز تۆمارکرد کە پێنجەم جار بوو دوو گۆڵ بکات لە ماوەی وەرزەکەدا. واتە ھەر کاتێک لە یارییەکدا گۆڵێکی تۆمارکردبێت، کردویەتی بە دوو.[٢٥] لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، ١٠٠ەمین یاری خۆی بۆ یانەی لایپزیگ ئەنجامدا کاتێک لە بردنەوەی ٤–٠ی خولدا لە سەرەتاوە بەشدار بوو بەرامبەر دۆسڵدۆرف.[٢٦] ئەو بوو بە یەکەم یاریزان کە ٥٠ گۆڵی بۆندسلیگا تۆمار بکات بۆ یانەکە لە ٤ی ئایار کاتێک گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد لە یارییەکی ٣–٣ بەرامبەر بوون لەگەڵ ماینز.[٢٧]

وێرنەر یەکەم ھاتتریکی خۆی لە بۆندسلیگا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ لە دژی بۆروسیا میوندشنگلادباخ لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩. لە ٥ی تشرینی یەکەمدا. ١٠٠ەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، کە بەرامبەر بوون ١–١ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن.[٢٨][٢٩] لە سەرەتای مانگی دواتردا، ھاتتریکێکی دیکەی تۆمارکرد و سێ ئەسیستی کرد بۆ ئەوەی ڕێبەرایەتی لایپزیگ بکات بۆ بردنەوەی ٨–٠ بەرامبەر ماینز، کە گەورەترین بردنەوەیان بوو لە بۆندسلیگا.[٣٠] لە ٢٣ی تشرینی دووەم، بوو بە لاوترین یاریزان کە بگاتە ٢٠٠ یاری بۆندسلیگا.[٣١]

لە کۆتا یاریی دا وەک یاریزانی لایپزیگ لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وێرنەر ھەردوو گۆڵەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئۆگبۆرگ.[٣٢] لەبەر ئەوە، بە ٩٥ گۆڵ کۆتایی بە ماوەکەی ھێنا لە لایپزیگ، بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری مێژووی یانەکە و ژمارەکەیدانیال فڕانی تێپەڕاند.[٣٣][٣٢]

چێڵسی[دەستکاری]

وێرنەر دووەم گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر زینیت لە ساڵی ٢٠٢١

لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وێرنەر ڕازی بوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی و یانە پرێمییەرلیگ واژوو بکات، کە بە بڕی ٤٧٫٥ ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی کڕییەوە و لەگەڵ لایپزیگ ھەڵی وەشانەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ.[٣٤] لە ١٤ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٣–١ی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر برایتۆن و ھۆڤ ئەلبیۆن.[٣٥] لە ٢٩ی ئەیلوول، وێرنەر یەکەم گۆڵی بۆ چێڵسی تۆمارکرد لە یارییەکدا کە ١–١ بەرامبەر بوون لەگەڵ تۆتنھام ھۆتسپێر، کە دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٥–٤ دۆڕان لە قۆناغی چوارەمی جامی ئی ئێف ئێڵ.[٣٦] لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا، وێرنەر یەکەم گۆڵی خۆی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد و لە یارییەکدا دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد بۆ کای ھاڤێرتز کە چێڵسی بەرامبەر بوون لە یاریگای خۆیان لەگەڵ ساوسامپتۆن ٣–٣.[٣٧] لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ چێڵسی تۆمارکرد، کە بریتی بوو لە لێدانی سزا بەرامبەر یانەی ڕووسی کراسنۆدار.[٣٨]

لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، وێرنەر گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر نیوکاسڵ یونایتد لە پریمەرلیگ و کۆتایی بە ١٤ یاری بە بێ گۆڵ ھێنا لە خولدا.[٣٩] لە ٥ی ئایاردا، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، بۆ یارمەتیدانی تیمەکەی بۆ بەدەستھێنانی جێگایەک بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی.[٤٠] لە ٢٩ی ئایاردا، یەکەمین چامپیۆنس لیگی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی چێڵسی لە مانچستەر سیتی بردەوە لە یاری کۆتایی لە پۆرتۆ.[٤١]

وێرنەر وەرزی ٢٠٢١–٢٢ لە یاری جامی سوپەری ئەورووپا لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ دەستی بە وەرزەکەی کرد و بە شێوەی سەرەکی یاری کرد، دوای ئەوەی یارییەکە یەکسان بوو لە دوای کاتی زیادکراو، چێڵسی بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٦–٥ بردییەوە.[٤٢] یەکەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە کاتی یاریکردن لە جامی کاراباو بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا. کاتی ئاسایی یارییەکە ١–١ تەواو بوو دواتر چێڵسی بە لێدانی یەکلاکەرەوە ٤–٣ بردییەوە.[٤٣] یەکەم گۆڵی وەرزەکەی لە پرێمییەرلیگ لە ٢ی تشرینی یەکەمدا بوو لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر ساوسامپتۆن.[٤٤] لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، وێرنەر خێراترین گۆڵی تۆمارکرد لە مێژووی خولی پاڵەوانەکان بۆ چێڵسی، دوای تەنھا ٨٢ چرکە بەرامبەر زێنیت. ھەروەھا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد لە یارییەکدا کە بەرامبەر بوون ٣–٣ لە سانت پیتەرزبێرگ.[٤٥]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

وێرنەر لەگەڵ ئەڵمانیا لە ٢٠١٩

وێرنەر نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کرد لە ئاستە جیاوازەکانی لاواندا، بۆ تیپەکانی خوار ١٥ ساڵ، خوار ١٦، خوار ١٧، خوار ١٩ و خوار ٢١ یاری کردووە، ٣٤ گۆڵی تۆمارکرد لە ٤٨ یاری. لە ساڵی ٢٠١٠، لە یەکەمین یاریی دا بۆ ئەڵمانیا خوار ١٥ ساڵان لە یارییەکدا بەرامبەر پۆڵەندا، ھاتتریکێکی تۆمار کرد تۆمارکرد. دوای دوو ساڵ، بەشێک بوو لە تیمی ئەڵمانیا کە لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ١٧ ساڵانی٢٠١٢ پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[١٠]

وێرنەر لە ساڵی ٢٠١٧ بانگھێشت کرا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەلایەن ڕاھێنەر خواکیم لۆڤ بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر ئینگلتەرا و یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٨ بەرامبەر ئازەربایجان لە ٢٢ و ٢٦ی ئازاری ٢٠١٧.[٤٦]

لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٧، وێرنەر بانگھێشتکرا بۆ پێکھاتەی ئەڵمانیا بۆ جامی کیشوەرەکانی فیفا ٢٠١٧ کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو. ئەو وەک یەدەگی ساندرۆ ڤانگەر ھاتە یاریگا لە یاری یەکەمی تیپەکە بەرامبەر ئوسترالیا، پێش ئەوەی دوو گۆڵی یەکەمی نێودەوڵەتی خۆی تۆمار بکات کاتێک بە سەرەکی یاری کرد لە یاری کۆتایی کۆمەڵەکان کە ئەڵمانیا بەرامبەر کامیرۆن لە ٢٥ی حوزەیران ئەنجامیدا.[٤٧][٤٨] دوای چوار ڕۆژ، وێرنەر سێیەم گۆڵی ئەڵمانیای تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–١ی نیوەی کۆتایی بەرامبەر مەکسیک.[٤٩] لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٧، وێرنەر ئەسیستی کرد بۆ گۆڵەکەی لارس ستینڵ کە گۆڵی بردنەوە بوو لە یاری کۆتایی جامی کیشەورەکانی فیفا ٢٠١٧ بەرامبەر چیلی.[٥٠] بە سێ گۆڵ و دوو ئەسیست، وێرنەر خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی وەرگرت.[٥١]

لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، وێرنەر بانگھێشت کرا بپ تیمی ٢٣ کەسی ئەڵمانیا بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨.[٥٢] یەکەم یاریکردنی لە جامی جیھانی لە ١٧ی حوزەیراندا ئەنجامدا، لە دۆڕاندنی ١–٠ بەرامبەر مەکسیک لە یاری یەکەمی ئەڵمانیا.[٥٣][٥٤] ئەو لە ھەردوو یاری قۆناغی کۆمەڵەکان کە مابوو یاری کرد بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و ئەڵمانیا لە قۆناغی یەکەمدا کرایە دەرەوە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٨ەوە.[٥٥]

لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، بانگھێشت کرا بۆ تیمی یۆرۆی ٢٠٢٠.[٥٦] لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، دوو گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٥–٢ بەرامبەر ئیتاڵیا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٢–٢٣، کە یەکەم جار بوو ئیتاڵا لانیکەم پێنج گۆڵی لێ بکرێت لەدوای دۆڕاندنی ٦–١ لەگەڵ یۆگۆسلاڤیا لە ١٢ی ئایاری ١٩٥٧.[٥٧]

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

نازناوی "تۆربۆ تیمۆ"ی پێ دراوە، وێرنەر بە خێرایی و تێپەڕینەکەی ناسراوە.[٥٨] ھێرشبەرێکی ڕاستەوخۆ، خۆ ماندووکەر و وزەدارە، لە سەرەتادا وەک یاریزانێکی باڵەکان یاری دەکرد لە تەمەنی لاوێتیدا، پێش ئەوەی بگۆڕدرێت بۆ ڕۆڵی ھێرشبەر یان ھێرشبەری ناوەند. یاریزانێکی زیرەک، لە میدیاکاندا ستایش کرا بۆ دڵسۆزی و خواستی خۆی بۆ ھەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ یان بەردەوام ئاگادار بوون لە یاریزانانی ناوەندی. لەکاتێکدا ناسراو نییە بە توانای جەستەیی، لێدانی سەر، یان ھێشتنەوەی تۆپ، لەگەڵ ئەوەش گۆڵ تۆمارکەرێکی تەواوە، جووڵەی نایابی بە بێ تۆپ ھەیە، ھەروەھا لێدانی شوتی بەھێز لە ناو ناوچەی لێدانی سزا و دەرەوە بە قاچی ڕاست؛ بەگشتی زیاتر حەز دەکات لە لای چەپەوە بچێتە ناوەوە و بەپێی ڕاستی یاری بکات، ھەرچەندە ھەروەھا دەتوانێت لە لای ڕاستەوە بێتەوە ناوەوە و بە لێدانی چەپی شوت لێبدات.[٥٩]

ئاماری کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

ھەتا ٧ ئایاری ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڤی ئێف بی ستۆتگارت ٢٠١٣–١٤[٦٠] بۆندسلیگا ٣٠ ٤ ٢ ٠ - ٢ ٠ - ٣٤ ٤
٢٠١٤ ١٥[٦١] بۆندسلیگا ٣٢ ٣ ١ ٠ - - - ٣٣ ٣
٢٠١٥–١٦[٦٢] بۆندسلیگا ٣٣ ٦ ٣ ١ - - - ٣٦ ٧
کۆی گشتی ٩٥ ١٣ ٦ ١ - ٢ ٠ - ١٠٣ ١٤
ڤی ئێف بی ستۆتگارت دووەم ٢٠١٣–١٤[٦٠] ٣. لیگا ١ ١ - - - - ١ ١
لایپزیگ ٢٠١٦–١٧[٦٣] بۆندسلیگا ٣١ ٢١ ١ ٠ - - - ٣٢ ٢١
٢٠١٧ ١٨[٦٤] بۆندسلیگا ٣٢ ١٣ ٢ ١ - ١١ ٧ - ٤٥ ٢١
٢٠١٨ ١٩[٦٥] بۆندسلیگا ٣٠ ١٦ ٤ ٣ - ٣ ٠ - ٣٧ ١٩
٢٠١٩ ٢٠[٦٦] بۆندسلیگا ٣٤ ٢٨ ٣ ٢ - ٨ ٤ - ٤٥ ٣٤
کۆی گشتی ١٢٧ ٧٨ ١٠ ٦ - ٢٢ ١١ - ١٥٩ ٩٥
چێڵسی ٢٠٢٠–٢١ پرێمییەر لیگ ٣٥ ٦ ٤ ١ ١ ١ ١٢ ٤ - ٥٢ دوازدە
٢٠٢١–٢٢ پرێمییەرلیگ ٢١ ٤ ٥ ٢ ٤ ١ ٥ ٤ ٢ ٠ ٣٧ ١١
کۆی گشتی ٥٦ ١٠ ٩ ٣ ٥ ٢ ١٧ ٨ ٢ ٠ ٨٩ ٢٣
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٧٩ ١٠٢ ٢٥ ١٠ ٥ ٢ ٤١ ١٩ ٢ ٠ ٣٥٢ ١٣٣


نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٦٧]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان ئامانجەکان
ئەڵمانیا ٢٠١٧ ١٠ ٧
٢٠١٨ ١٣ ٢
٢٠١٩ ٦ ٢
٢٠٢٠ ٦ ٤
٢٠٢١ ١٢ ٦
٢٠٢٢ ٦ ٣
کۆی گشتی ٥٣ ٢٤

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لایپزیگ

  • دووەم بوون لە جامی ئەڵمانیا: ٢٠١٨–١٩[٦٨]

چێڵسی

ئەڵمانیا

تاکەکەسی

  • مەدالیای زێڕینی خوار ١٧ ساڵی فریتز واڵتەر: ٢٠١٣[٧٦]
  • مەدالیای زیو خوار ١٩ ساڵی فلیتز واڵتەر: ٢٠١٥[٧٧]
  • خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا باشترین پێکھاتەی دەرکەوتوو: ٢٠١٧[٧٨]
  • پێڵاوی زێڕینی جامی کیشوەرەکانی فیفا: ٢٠١٧[٥١]
  • باشترین پێکھاتەی وەرزی خولی ئەورووپا: ٢٠١٧–١٨
  • باشترین پێکھاتەی وەرزی بۆندسلیگا: ٢٠١٩–٢٠[٧٩]
  • باشترین پێکھاتەی وەرزی بۆندسلیگا لەلایەن کیکەر: ٢٠١٩–٢٠[٨٠]
  • یاریزانی مانگی بۆندسلیگا: تشرینی دووەمی ٢٠١٩، کانوونی یەکەمی ٢٠١٩[٨١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Duden | Timo | Rechtschreibung, Bedeutung, Definition" (بە ئەڵمانی). Duden. Retrieved 28 July 2018. Timo
  2. ^ "Duden | Werner | Rechtschreibung, Bedeutung, Definition" (بە ئەڵمانی). Duden. Retrieved 28 July 2018. Wẹrner
  3. ^ "Timo Werner: Profile". worldfootball.net. HEIM:SPIEL. Retrieved 26 June 2020.
  4. ^ ئ ا ب پ ت "The rise and rise of RB Leipzig's Timo Werner from Mario Gomez fan to Germany's number one forward". Bundesliga. Retrieved 26 June 2020.
  5. ^ "Timo Werner". kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 2 September 2020.
  6. ^ "Lineups Botev Plovdiv – VfB Stuttgart". UEFA. 1 August 2013. Retrieved 1 August 2013.
  7. ^ ئ ا "Timo Werner: The Next Star in Stuttgart's Skyline?". Bundesliga Fanatic. 11 October 2013. Retrieved 16 February 2018.
  8. ^ "Blitzstarter: Ibisevic und Werner ebnen den Weg". kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. 10 November 2013. Retrieved 10 June 2017.
  9. ^ "Timo Werner signs until 2018". VfB Stuttgart. 6 March 2014. Retrieved 6 March 2014. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ ئ ا "Ten things: Leipzig and Germany Under-21 forward Timo Werner". Bundesliga. 30 November 2016.
  11. ^ "Bayer Leverkusen: record de précocité pour Kai Havertz". L'Équipe (بە فەڕەنسی). 14 April 2018. Retrieved 15 April 2018.
  12. ^ "Stuttgart relegated from Bundesliga for first time in 41 years". The Guardian. 15 May 2016.
  13. ^ ئ ا "Leipzig snare Werner from Stuttgart". Bundesliga. 15 June 2016.
  14. ^ "Werner wechselt für zehn Millionen Euro nach Leipzig". kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. 11 June 2016. Retrieved 10 June 2017.
  15. ^ "Werner becomes youngest member of Bundesliga 100 club". Bundesliga. 26 June 2016.
  16. ^ Uersfeld, Stepehan (26 September 2016). "RB Leipzig's Timo Werner is youngest to play 100 Bundesliga games". ESPN. Retrieved 20 February 2018.
  17. ^ "Kai Havertz: 100 Bundesliga appearances for Bayer Leverkusen at 20". Bundesliga. 15 December 2019. Retrieved 17 December 2019.
  18. ^ "Werner's originals give Germany striking solution". The World Game. SBS. 26 June 2017.
  19. ^ "A brace each for Werner and Selke as Leipzig reach the Champions League". German Football Association. 6 May 2017.
  20. ^ "RB Leipzig's Timo Werner makes Bundesliga history, back where it all began at Stuttgart". Bundesliga. 11 March 2018. Retrieved 12 March 2018.
  21. ^ "RB Leipzig 2–1 Bayern Munich: Timo Werner Shines as Red Bulls Upset German Giants". Sports Illustrated. 18 March 2018. Retrieved 19 March 2018.
  22. ^ "Marco Reus vs. Emil Forsberg, Maximilian Philipp vs. Timo Werner: The key battles as Borussia Dortmund host RB Leipzig". Bundesliga. 25 August 2018. Retrieved 2 September 2018.
  23. ^ "Timo Werner scores twice as RB Leipzig hit ten-man Nuremberg for six". Bundesliga. 7 October 2018. Retrieved 7 October 2018.
  24. ^ "Timo Werner scores twice as RB Leipzig see off Hertha Berlin in the capital". Bundesliga. 3 November 2018. Retrieved 4 November 2018.
  25. ^ "Yussuf Poulsen and Timo Werner at the double as RB Leipzig beat Mainz". Bundesliga. 16 December 2018. Retrieved 17 December 2018.
  26. ^ "Quick fire Leipzig win 4–0 in Düsseldorf". RB Leipzig. 27 January 2019. Retrieved 28 January 2019.
  27. ^ "Jean-Philippe Mateta and Timo Werner on target as Mainz and RB Leipzig play out six-goal thriller". Bundesliga. 4 May 2019. Retrieved 5 May 2019.
  28. ^ "Twitter". Bundesliga. Retrieved 30 August 2019 – via Twitter.
  29. ^ "Superb Christopher Nkunku goal rules out Kevin Volland opener as RB Leipzig deny Bayer Leverkusen top spot". Bundesliga. 5 October 2019. Retrieved 15 October 2019.
  30. ^ "Lethal Leipzig hit eight in record win over Mainz". Bundesliga. 2 November 2019. Retrieved 2 November 2019.
  31. ^ "Timo Werner's records and highlights at 200 Bundesliga games with RB Leipzig and VfB Stuttgart". Bundesliga. 24 November 2019. Retrieved 25 November 2019.
  32. ^ ئ ا "Timo Werner fires RB Leipzig past Augsburg to sign off as the club's record scorer". Bundesliga. 27 June 2020. Retrieved 2 July 2020.
  33. ^ "تيمو ويرنر يعود لنادي لايبزيغ السابق تقرير فابريزيو رومانو". موقع مراهنات عربي.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  34. ^ "Timo Werner: Chelsea agree to sign forward from RB Leipzig on five-year deal". BBC Sport. 18 June 2020. Retrieved 18 June 2020.
  35. ^ "Timo Werner gives Chelsea new dimension in win over Brighton". Sky Sports. 15 September 2020. Retrieved 15 September 2020.
  36. ^ "Tottenham 1-1 Chelsea (5-4 pens): Werner off the mark but Mount miss sends Spurs through". Goal. 30 September 2020. Retrieved 30 September 2020.
  37. ^ "Werner left 50 per cent happy with first Premier League goals as Chelsea throw two points away". Goal. 17 October 2020. Retrieved 17 October 2020.
  38. ^ "Timo Werner reflects on resilience shown to withstand pressure and penalty-taking options". Chelsea F.C. 29 October 2020. Retrieved 29 October 2020.
  39. ^ "Werner ends goal drought in Chelsea win". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  40. ^ "Chelsea 2–0 Real Madrid". BBC Sport. 5 May 2021.
  41. ^ "Man. City 0-1 Chelsea: Havertz gives Blues second Champions League triumph". UEFA. 29 May 2021. Retrieved 29 May 2021.
  42. ^ "Chelsea 1-1 Villarreal (pens: 6-5): Kepa edges Blues to silverware". UEFA.com. 11 August 2021. Retrieved 2 October 2021.
  43. ^ Khatri, Pranav (23 September 2021). "EFL Cup: Tottenham, Chelsea go through on penalties, Manchester United knocked out by West Ham". insidesport.co. Retrieved 2 October 2021.
  44. ^ Inkersole, Sam (2 October 2021). "Chelsea vs Southampton highlights: Chalobah, Werner and Chilwell strike to down ten-man Saints". football.london. Retrieved 2 October 2021.
  45. ^ "Match report: Zenit St Petersburg 3 Chelsea 3". Chelsea F.C. 8 December 2021. Retrieved 10 December 2021.
  46. ^ "'Absolut verdient': Löw nominiert Werner erstmals". kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. 17 March 2017. Retrieved 10 June 2017.
  47. ^ "Australia 2–3 Germany: Confederations Cup –as it happened". The Guardian. 20 June 2017.
  48. ^ "Confederations Cup: Werner double downs Cameroon to set up date with Mexico". Deutsche Welle. 25 June 2017.
  49. ^ "Germany 4–1 Mexico". BBC Sport. 29 June 2017.
  50. ^ "Chile 0–1 Germany". BBC Sport. 2 July 2017.
  51. ^ ئ ا "Awards list dominated by victorious Germans". FIFA. 2 July 2017. Archived from the original on 3 July 2017. ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  52. ^ "Germany announce final World Cup squad, with Manuel Neuer, without Leroy Sané". Deutsche Welle. Retrieved 4 June 2018.
  53. ^ "Germany can still win World Cup, insists Werner". Goal.com. Perform Group. Retrieved 20 June 2018.
  54. ^ "German star Julian Brandt cops heat for taking a selfie". news.com.au. Retrieved 10 June 2018.
  55. ^ Jones, Michael (27 June 2018). "South Korea vs Germany player ratings: Timo Werner and Mesut Ozil flop as world champions knocked out". The Independent. Archived from the original on 21 June 2022. Retrieved 28 June 2018.
  56. ^ "EM-Kader offiziell: Löw beruft Müller, Hummels und Volland". kicker.de (بە ئەڵمانی). 19 May 2021. Retrieved 19 May 2021.
  57. ^ "Germany 5–2 Italy: Germany became the first team to score five goals in a game against Italy since 1957 in a Nations League demolition in Monchengladbach". BBC Sport. 14 June 2022.
  58. ^ "Timo Werner: 10 things on the jet-heeled RB Leipzig and Germany striker". Bundesliga. Retrieved 27 June 2020.
  59. ^ Karlsen, Tor-Kristian (18 June 2020). "Why Chelsea signing Timo Werner should settle quickly in Premier League". ESPN. Retrieved 18 August 2020.
  60. ^ ئ ا "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2013/14" [Werner Timo: Club: Caps: 2013/14]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 25 June 2020.
  61. ^ "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2014/15" [Werner Timo: Club: Caps: 2014/15]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 25 June 2020.
  62. ^ "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2015/16" [Werner Timo: Club: Caps: 2015/16]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 25 June 2020.
  63. ^ "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2016/17" [Werner Timo: Club: Caps: 2016/17]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 25 June 2020.
  64. ^ "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2017/18" [Werner Timo: Club: Caps: 2017/18]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 25 June 2020.
  65. ^ "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2018/19" [Werner Timo: Club: Caps: 2018/19]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 25 June 2020.
  66. ^ "Werner Timo: Verein: Einsätze: 2019/20" [Werner Timo: Club: Caps: 2019/20]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 27 June 2020.
  67. ^ Werner, Timo لە National-Football-Teams.com
  68. ^ "DFB-Pokal 2018/19, Finale in Berlin: RB Leipzig 0:3 Bayern München: Takt. aufstellung" [DFB-Pokal 2018/19, Final in Berlin: RB Leipzig 0:3 Bayern Munich: Tactical lineup]. kicker (بە ئەڵمانی). Olympia-Verlag. Retrieved 6 July 2020.
  69. ^ McNulty, Phil (29 May 2021). "Man. City 0–1 Chelsea". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  70. ^ Sterling, Mark (11 August 2021). "Chelsea 1–1 Villarreal". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  71. ^ "Chelsea 2–1 Palmeiras". BBC Sport. 12 February 2022. Retrieved 14 May 2022.
  72. ^ McNulty, Phil (14 May 2022). "Chelsea 0–0 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  73. ^ McNulty, Phil (15 May 2021). "Chelsea 0–1 Leicester City". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  74. ^ McNulty, Phil (27 February 2022). "Chelsea 0–0 Liverpool". BBC Sport. Retrieved 14 May 2022.
  75. ^ "Match report: Chile – Germany". FIFA. Archived from the original on 29 June 2019. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  76. ^ "XI: Fritz Walter medal winners". Bulinews. Retrieved 19 July 2020.
  77. ^ "Tah heads up 2015 Fritz Walter Medal winners | DW | 30 July 2015". Deutsche Welle. Retrieved 19 July 2020.
  78. ^ "Champions League breakthrough team of 2017". UEFA.com: The official website for European football. 24 December 2017. Retrieved 24 December 2017.
  79. ^ "Bundesliga Fantasy Manager Team of the Season 2019/20". Bundesliga. 28 August 2020. Retrieved 2 September 2020.
  80. ^ "Sechsmal Bayern, einmal Gladbach: Die kicker-Elf der Saison (2019/20)" (بە ئەڵمانی). kicker. 3 July 2020. Retrieved 3 September 2020.
  81. ^ "Bundesliga Player of the Month". Bundesliga. Retrieved 24 January 2020.