کۆپا ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆپا ئەمریکا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧
وەرزشتۆپی پێ
کیشوەرئەمەریکاکان
ڕێکخەرCONMEBOL
وێبگەhttp://www.copaamerica.com/
مانگحوزەیران


کۆپا ئەمریکا کە تا ساڵی ١٩٧٥ بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسرا بوو،[١] پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردا کێبڕکێی لەسەر دەکرێت. کۆنترین پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا سێیەم پێشبڕکێیە کە زۆرترین بینەری ھەیە لە جیھاندا.[٢] پێشبڕکێکە پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور دیاری دەکات.[٢][٣][٤] ھەروەھا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوور و ئاسیا بانگھێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکان.

لە ساڵی ١٩٩٣ەوە، پاڵەوانێتییەکە بەگشتی١٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکەن- ھەر ١٠ ھەڵبژاردەی کۆنمێبۆڵ و دوو ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە یەکێک لە کیشوەرەکانی دیکە بانگھێشت دەکرێن. وڵاتانی دیکە کە لە دەرەوەی ئەمریکای باشوورەوە بانگھێشت کراون بریتین لە: کۆستاریکا (١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤ و ٢٠١١ھندۆراس (٢٠٠١ژاپۆن (١٩٩٩ و ٢٠١٩ئەمریکا (١٩٩٣، ١٩٩٥، ٢٠٠٧)، و قەتەر (٢٠١٩).[٥] پێشبڕکێکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.

لە کۆی دە ھەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەشت ھەڵبژاردە لە دوای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩١٦ەوە لانیکەم جارێک نازناوەکەیان بەدەستھێناوە، تا ئێستا تەنھا ئێکوادۆر و ڤێنیزوێلا نازناوەکەیان بەدەستنەھێناوە. ئەرژەنتین و ئوروگوای زۆرترینجار نازناوەیان بەدەستھێناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، ھەریەکەیان ١٥جار بوونەتە پاڵەوان. ئەرژەنتین لە ساڵی ١٩١٦، تا ئێستا ٩ جار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە. ئەمریکا تاکە وڵاتی دەرەوەی کیشوەرەکە کە میوانداری ئەم چالاکییە دەکات، لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار میوانداری کرد و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ جاری دووەم میوانداری ئەم چالاکییەدەکاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "X Campeonato Sud Americano de Football". biblioteca.afa.org.ar. Archived from the original on 27 March 2018. Retrieved 27 February 2015.
  2. ^ ئ ا "The oldest main continental tournament in the world". CONMEBOL.com. Archived from the original on 21 February 2014. Retrieved 3 April 2014.
  3. ^ "CONCACAF and CONMEBOL Announce Agreement to Bring Copa America 2016 to the United States". CONCACAF.com. 1 May 2014. Archived from the original on 28 June 2019. Retrieved 29 June 2014.
  4. ^ "Copa América: History". CONMEBOL. Archived from the original on 25 June 2018. Retrieved 27 February 2015.
  5. ^ "Teams | COPA America Centenario | USA 2016". Archived from the original on 22 May 2016. Retrieved 22 May 2016. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.