بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لویس فابیانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لویس فابیانۆ
بە پورتوگالی: Luís Fabiano
لەدایکبوون (١٩٨٠-١١-٠٨) ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
Campinas، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی خوازراوO Fabuloso
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی پورتوگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان10
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩
خەڵاتەکانSamba Gold
وێبگەhttp://www.lf9.com.br/


لویس فابیانۆ کلیمێنتی لەدایکبووی(٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠)، ناسراو بە لویس فابیانۆ، یاریزانی پیشەگەری پێشووی بەڕازیلییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە بۆ ھەڵبژاردەی بەرازیل. لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.

پیشەی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

لویس فابیانۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ بەڕازیل لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا ئەنجامدا، لەو یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد. ھەروەھا لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی بەرازیل بۆ جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٣، بەڵام ھیچ یارییەکی ئەنجام نەدا.لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ بەڕازیل نازناوی جامی ئەمریکای بەدەستھێنا و لە ھەر پێنج یارییەکەدا شانبەشانی ئادریانۆ لە ھێلی ھێرشبەر یاریی کرد؛ بەڵام بەھۆی خراپی ئاستەکەی لە ئەورووپا لەگەڵ پۆرتۆ و سێڤیلیا، زیاتر لە سێ ساڵ ھیچ یارییەکی دیکەی نێودەوڵەتی بانگھێشت نەکرا. دواجار لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی نیشتمانی کرایەوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ یەکەم ھاتریکی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر پورتوگال لە برازیلیا تۆمارکرد. یارییەکە بە بردنەوەی بەڕازیل بە ئەنجامی ٦–٢ کۆتایی ھات.[١]لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩، لویس فابیانۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاریی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ بەرامبەر ئەمریکا.[٢] وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ پێڵاوی زێڕینی بەدەستھێنا.[٣]لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ سێ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Homewood، Brian (20 November 2008). «Soccer-Luís Fabiano hat-trick helps Brazil thump Portugal». Uk.reuters.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 26 June 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Dawkes، Phil (28 June 2009). «US 2–3 Brazil». BBC Sport. لە 30 June 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Top awards for Brazilian duo». FIFA. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  4. ^ «Brazil 3-1 Ivory Coast». news.bbc.co.uk. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Luis Fabiano in the World Cups». www.thesoccerworldcups.com. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]