دەروازە:عەرەبستانی سعوودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێن
بۆ دەروازەی
عەرەبستانی سعوودی

عەرەبستانی سعوودی

ئاڵای سعودیە دروشمی سعودیە بە وێنە
نەخشەی سعودیە

عەرەبستانی سەعوودی (بە عەرەبی: المملکة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن و کوەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و سەڵتەنەتی عومان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و ئیماراتە یەکگرتووەکانی عەرەبی و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.

عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه له وڵاته ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له قوژبنی بیابانێکی چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه له‌سایه‌ی سامانی زۆر و زه‌به‌نی نه‌وته‌وه بوه‌ته یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان. جگه له نه‌وت ئایینی ئیسلام و هه‌بونی ماڵی خوا و مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته بوه‌ته‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه. ساڵانه ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان له نه‌ته‌وه و ولاته جیاوازه‌کانه‌وه رووده‌که‌نه عه‌ره‌بستان و ئه‌مه‌ش واتای قازانجی گه‌وره‌یه‌کی ئابوریی و سیاسییه بۆ ئه‌و وڵاته.



ھەنووکە ١٧١ وتار لە دەروازەی عەرەبستانی سعوودیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

مزگەوتی حەرام، مەزنترینە مزگەوتە لە ئیسلامدا و ئەکەوێتە شاری مەککە لە حیجاز لە شانشینی عەرەبی سعودی، کەعبەی پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی کە یەکەم ماڵ بوو بۆ خەڵک لەسەر ڕووی زەوی تا خواپەرستی تیا بکەن بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، مەزنترین و پیرۆزیترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان، ھەروەھا مزگەوتی حەرام قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، ناونراوە بە مزگەوتی حەرام لەبەرئەوەی کوشتار تێیدا حەرام کرا دوای ئەوەی پێغەمبەر محەمەد بە سەرکەوتوویی چووە مەککەوە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژ تیایدا بەرامبەر سەد ھەزار نوێژە.

لە قورئاندا ھاتووە؛ "إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِی بِبَکَّةَ مُبَارَکًا وَھُدًی لِّلْعَالَمِینَ "، واتە؛ بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و ھیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.

و مزگەوتی حەرام یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، پێغەمبەری ئیسلام محەمەد فەرموویەتی گەشتیاران دەرناچن تەنھا بۆ سێ مزگەوت نەبێت؛ مزگەوتی حەڕام، و ئەم مزگەوتە (مەبەستی مزگەوتی پێغەمبەرە)، و مزگەوتی ئەقسا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟

  • زمانی ڕەسمی: عه‌ره‌بی
  • ئاینی ڕەسمی: ئیسلام
  • دراو: ریاڵه و ١ ریاڵیش ١٠٠ هیلاله
  • داهاتی ساڵانه‌ی بۆهه‌رتاکێک: ١١٧٠٠دۆلاره
  • هێمای ئینته‌رنێته‌که‌ی: sa
  • کۆدی ته‌له‌فۆنه‌که‌یشی: ٩٦٦+

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئەحمەد مازن شوقەیری (عەرەبی: أحمد مازن الشقيري) لەدایکبووی ٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣، ئەحمەد میدیکارێکی ناسراوی سعودییە، ناسراوی ئەو بەهۆی پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنیی «خەواتر» دەرکەوت، ئەو لە ساڵی ٢٠٠٢ چووە نێو کاری میدیایی، کە بە پڕۆگرامی «یەڵا شەباب» دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی کرد بە بەرنامەی خەواتر، کە تاکوو ئێستا ١٠ وەرزی لێوەشانکراوە . کە لەنێو ئەم ١٠ وەرزەدا لە ٧ بەشیدا زۆرترین وێنە گیراوەکان لە ژاپۆن بوون، وە بەشێکیش لە وڵاتانی سکاندیناڤیا بوون، ئەوەی دیکەش لە تورکیا و وڵاتە عەرەبییەکان وێنەگیراون، هاوکاتیش پڕۆگرامێکی دیکەشی هەیە بەنێوی «لو کان بیننا»، کە مەبەست لێی گەر محەممەد لەناومان بووایە.

ئەحمەد شوقەیری لە جدە لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چووەتە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی و ڕێکخستندا بەدەست ھێناوە، و ماستەری لە کارگێڕی کاردا وەرگرتووە. لەتەمەنی ٢١ ساڵیەوە دەستیکردووە بە نوێژ کردن و خواپەرستی. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ یەکەمجار ھاوسەرگیری کردووە، بەڵام بەھۆی دووری بیروڕای لەگەڵ ئەو خانمە، جیابوونەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٩ دووبارە ھاوسەرگیری ئەنجام دا، لەگەڵ خانمێکی سعوودیی دیزاینەری جلوبەرگ. ئەحمەد جگە لەکاری ڕاگەیاندن کاری بازرگانی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵیش دەکات.

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

مەککە یان مەککەی پیرۆز، (بە عەرەبی: مكة المكرمة‎) شارێکی پیرۆزە لای موسڵمانان، مزگەوتی حەرامی تیایە لەگەڵ کەعبە کە بە قیبلەی موسڵمانان دادەنرێت لە نویژەکانیاندا، مەککە ئەکەوێتە حیجازەوە لە شانشینی سعودیە، و پایتەختی ناوچەی مەککەیە، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە مەدینەوە دوورە لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواییدا، و نزیکەی ١٢٠ کم لە تائیفەوە دوورە لە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵاتیەەوە، و لە دووری ٧٢کم لە شاری جددە و کەنارەکانی دەریای سوور، و نزیکترین بەندەر لێوەی بەندەری جددەی ئیسلامییە، و نزیکترین فڕۆکەخانە لێوەی فڕۆکەخانەی مەلیک عەبدول عزیزی نێودەوڵەتییە، مەککە ئەکەوێتە یەکتربڕینی پلەی پانی ٢٥/٢١ باککوری، و درێژی ٤٩/٣٩ی ڕۆژھەڵاتی، و ئەم شوێنەش بە یەکێک لە قورسترین پێکھاتووە جیۆلۆجییەکان دادەنرێت، ڕووبەری شاری مەککە ٥٥٠ کم²، ٨٨ کم² خەڵکی تێدایە، و ڕووبەری ناوەندی ناوچەی مزگەوتی حەرام نزیکەی ٦ کم²، و بەرزی مەککە لە ئاستی دەریاوە نزیکەی ٣٠٠ مەترە.

زیاتر...


پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان