کلاودیۆ کانیجیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کلاودیۆ کانیجیا
بە ئیسپانی: Claudio Caniggia
لەدایکبوون (١٩٦٧-٠١-٠٩) ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
Henderson، ئەرژەنتین
وڵاتی وەرزشئەرژەنتین
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half
دەستپێکی چالاکی١٩٨٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠


کلاودیۆ کانیجیا (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈklawðjo kaˈnixja, - kaˈniʝa] ; لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک ھێرشبەر یان باڵ یاریی کردووە. کانیجیا ٥٠ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین کردووە و خاوەنی ١٦ گۆڵە.[١] لە سێ جامی جیھانیی فیفادا بەشداری کردووە و لە ھەردوو یانەی ڕکابەر ڕیڤەر پلەیت و بۆکا جونیۆرز بووە.[٢]لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ کانیجیا دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارمەتی ئەرژەنتینی دا بگاتە یاریی کۆتاییی، بەڵام بەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا یارییەکەیان دۆراند. ھەروەھا کانیجیا لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ لە یاریی قۆناغی یەکەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا دوو گۆڵی تۆمارکرد.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ڕیڤەر پلیت

  • خولی پلە یەکی ئەرجەنتین: ١٩٨٥–١٩٨٦
  • جامی کۆپا ئینتەرئەمریکا: ١٩٨٦

ڕەنجەرز

  • خولی نایابی سکۆتلەندا: ٢٠٠٢–٢٠٠٣
  • جامی سکۆتلەندی: ٢٠٠١–٠٢، ٢٠٠٢–٠٣
  • جامی خولی سکۆتلەندی: ٢٠٠١–٠٢، ٢٠٠٢–٠٣

ئەرجەنتین

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ rsssf: Argentina record international footballers
  2. ^ Gibbons, Glenn (2003-02-09). "Caniggia's late show". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-07-02.