ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان بەکارهێنانی ڤیدیۆی دووبارەکەرەوەیە بۆ پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. بەکارهێنانی ئەم ڤیدیۆیە نەبۆتە یاسایەک بۆ یاری تۆپی پێ بەڵام لەچەند پاڵەوانییەتییەک بەکارهاتووە.

پێداچوونەوەکان[دەستکاری]

ئەو بڕیارانەی کە پێداچوونەوەیان بۆدەکرێت لەڕێگای دووبارە سەیرکردنەوەی ڤیدیۆیەکە لەلایەن پۆلێ لەناوبژیوانانی دەرەوەی گۆڕەپانی یاریگا.

  • درووستی گۆڵ، پێداچوونەوە دەکرێت کە هیچ فاوڵێک و ئۆفسایدێک و هۆکارێک نەبێت بۆ ڕەتکردنەوەی گۆڵەکە.
  • گیرانی پەناڵتی (لێدانی سزا).
  • کارتی سوور (دووەم کارتی زەرد کەدەبێتە سوور ئەوەیان پێداچوونەوەی بۆناکرێت).
  • ناسینەوەی ئەو کەسەی کە فاوڵی کردووە (لەهەندێ بار ناوبژیوان لەشوێنی فاوڵ دوورە و بەدرووستی نازانێت کامە یاریزان فاوڵی ئەنجامداوە. هەربۆیەش پێداچوونەوە دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو یاریزانەی کە فاوڵەکەی کردووە بۆئەوەی کارتی زەردی پێبدرێت).

ڕەخنەگرتن[دەستکاری]

لەدوای یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی جیهانی یانەکان، هەریەکە لە زینەدین زیدان وە لوکا مۆدریچ ڕەخنەیان لەم تەکنەلۆژیایە گرت و بە سەرلێشێوان وەسفییانکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]