٢١ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
<< | کانوونی دووەم | >> | ||||
---|---|---|---|---|---|---|
ی | د | س | چ | پ | ھ | ش |
١ | ٢ | ٣ | ٤ | |||
٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ |
١٢ | ١٣ | ١٤ | ١٥ | ١٦ | ١٧ | ١٨ |
١٩ | ٢٠ | ٢١ | ٢٢ | ٢٣ | ٢٤ | ٢٥ |
٢٦ | ٢٧ | ٢٨ | ٢٩ | ٣٠ | ٣١ | |
٢٠٢٥ |
٢١ی کانوونی دووەم ٢١ەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری زایینی؛ ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا).
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٣٢٤ کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا. بەو پێیە پێشەوا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.
- ١٩٢٦ – ڕۆژنامەی ژیان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی لە شاری سلێمانی، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
- ١٩٨٦ – تەرمی ئەیاز یوسف زاخۆیی، هونەرمەندی گەورەی کورد، بە خاک سپێردرا .
- ١٩٩٦ – محەمەد ئەرتان، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە باکووری کوردستان، تیرۆر کرا .
- ١٩٩٦ – ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات لە کوردستان و تورکیا بە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی، وەشانی خۆی دەستپێکرد.
- ٢٠٢١ – لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا دوو تەقینەوەی خۆکووژی ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەس بریندار بوون
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]- ١٩٩٦ – ماڕکۆ ئاسینسۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پێشووی یانەی ڕیاڵ مایۆڕکای ئیسپانی(٢٠١٣-٢٠١٤)[١]
- ١٩٨٩ - هنرێك مختاریان - یاریزانی تۆپی پێی بەڕەگەز ئەرمەنی و ئێستای یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پێشووی یانەکانی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی (٢٠١٣-٢٠١٦) و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی (٢٠١٦-٢٠١٨)[٢]
مردنەکان
[دەستکاری]- ١٩١٩ - پاشا گۆجۆنگی کۆریا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٢٤ – ولادیمیر ئیلیچ لێنین ڕێبەری یەکێتی کۆمارەکانی شۆڕەوی کۆچی دوایی کرد .
- ١٩٥٠ – جۆرج ئوروڵ نووسەری بەتوانای ئینگلیزی کۆچی دوایی کرد .
- ١٩٩٣ – محەمەد ئەرتان ، ئەندامی پارتی ڕەنجی گەل HEP لە ئێلحی باکوری کوردستان ، تیرۆر کرا .
- ٢٠٠٢ – كچی کوردی دانیشتووی ولاتی سوید فاتیمە شاهینداڵ ، بە هۆی خۆشویستنی کوڕێکی سویدی ، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ژێرناوی ناموس پەرەستی کوژرا . (وەکوو سەدان ژن و کچی دیکە ، کە ناویان نازانرێ) .
بۆنەکان
[دەستکاری]بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە January 21 تێدایە.