دەروازە:فیفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن


ھەنووکە ١١٨ وتار لە دەروازەی فیفا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

دەستپێک

فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA) بـریتییە لە کورتـکراوەی ناوی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفـایـە ، ڕێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لە جیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لەشاری زیورخی وڵاتی سویسرایە و لەئێستا دا جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە. فیفا تەنھا ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە، جگە لەوانەش مۆندیال کە لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی ڕۆبێرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد.

زیاتر ....

وتاری هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

جامی جیھانیی فیفا یان مۆندیال (بە ئینگلیزی: FIFA World Cup) ڕووداوێکی وەرزشیی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠یەوە، ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەدەچێت، جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی ڕووداوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە، ئەو ھەڵبژاردانە لە ھەشت کۆمەڵەدا پۆل دەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانیی فیفا وڵاتی میواندار بە شێوایەکی خۆکارانە لە کۆمەڵەی یەکەم جێگیردەبێت، بەبێ پاڵەوتن بەشداریی دەکات. لە بیست و یەک خولی پێشووی ئەم پاڵەوانییەتییە بە گشتی ٧٩ ھەڵبژاردەی نیشتمانی بەشدارییان کردووە و ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی فیفایان بردووەتەوە.


زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

وتاری نایاب وتاری باش

تۆپی پێ (بە ئینگلیزی: football) گرنگترین وەرزشی جیھانی نوێیە. دوو یانە لە یەک یاری بەشدارن، ھەر یەکێکیشیان بە مەبەستی بردنەوە دەیانەوێت گۆڵ لە یانەی بەرامبەریان تۆمار بکەن؛ ئەو یانەیەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، دەبێت بە براوەی یارییەکە. لەم یارییەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێک دێت. تا ئێستا دیارنییە یەکەمجار یاریی تۆپی پێ لە کام وڵات ئەنجام دراوە، بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یارییە لە وڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا کراوە، لە وڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ساڵ بەر لە ئێستا کاتێک یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یارییان دەکرد و وێنەکێشە میسرییەکان وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسر کێشاوە، چینییەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ساڵ ئەم یارییەیان کردووە و ناویشیان ناوە «تشوو چوو»، ھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێک لە نووسراوەکانی باسی لە یاریکردنی سەرباز و سەرکردە یۆنانییەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یارییەیان کردووە، تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە تۆپی پێ بۆ یەکەم جار لە کام وڵات کراوە.


زیاتر...

پۆلەکان

پاڵەوانێتییەکان

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، یان یۆرۆی ٢٠١٢، ١٤ەمین پاڵەوانێتی ئەوروپا بوو بۆ تیپە نیشتمانییەکانی تۆپی پێی پیاوان کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو. پاڵەوانێتی کۆتایی کە لە نێوان ٨ی حوزەیران و ١ی تەمموزی ٢٠١٢ بەڕێوەچوو، بە هاوبەشی لەلایەن پۆڵەندا و ئۆکرانیا (هەردووکیان میوانداری یەکەمجارەیان بوو) بوون. لە کۆتاییدا، ئیسپانیاوە بووە پاڵەوان، کە لە یاری کۆتایی لە شاری کیێڤ، بە ئەنجامی ٤-٠ لە ئیتاڵیایان بردەوە.

زیاتر...

یانە و ھەڵبژاردەکان

ئەتلەتیکۆ مەدرید (بە ئینگلیزی: Atlético Madrid) یەکێک لە یانەکانی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیایە، بنکە و شوێنی یاریگای یانەکە دەکەوێتە شاری مەدرید، ئەم یانەیە بەشدارە لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا. یانەکە لە ڕۆژی ٢٦ نیسانی ١٩٠٣ لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا. یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ یاریگای تایبەتی یانەکەیە کە شوێنی ٦٨،٤٥٦ هاندەر دەبێتەوە.


زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان