گابریێل باتیستوتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گابریێل باتیستوتا
لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٢-٠١) ١ی شوباتی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
Reconquista، ئەرژەنتین
وڵاتی وەرزشئەرژەنتین
ناوی کاتی لەدایکبوونGabriel Omar Batistuta Zilli
ناسناوBatigol
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی، ئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، polo player، ڕۆژنامەوان، ئەکتەر
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤
وێبگەhttps://www.batistuta.com/


گابرێل باتیستوتا [١] (لەدایکبووی ١ی شوباتی ١٩٦٩) یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرجەنتینییە. لە ماوەی یاریکردنیدا، بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٩٩دا، پلەی سێیەمی بەدەستھێنا بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی فیفا.[٢] ساڵی ٢٠٠٤لەلایەن پێلێ لە لیستی فیفا ١٠٠ گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھاندا ناوی ھات.[٣]

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئەرژەنتین دەستی بە یاریکردنی کرد لەگەڵ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز، دواتر ڕیڤەر پلێت و بۆکا جونیۆرز کە نازناوەکانی خولەکەی بەدەستھێنا، ئەو ھێرشبەرە زۆربەی یارییەکانی تۆپی پێی لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینا لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا؛ ھەروەھا گۆڵکاری مێژووی خولی ئیتاڵیایە بە تۆمارکردنی ١٥١ گۆڵ. کاتێک فیۆرێنتینا لە ساڵی ١٩٩٣ دابەزی بۆ خولی ئیتاڵیا، باتیستوتا لەگەڵ یانەکەدا مایەوە و دوای ساڵێک یارمەتی دا بۆ گەڕانەوە بۆ خولی پلە یەک. ھاندەرانی فیۆرێنتینا لە ساڵی ١٩٩٦ پەیکەرێکی برۆنزیان بۆ دروست کرد، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک لە ئاستەکەی لەگەڵ یانەکە. سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٦ نازناوی جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیا لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێنا، بەڵام ھەرگیز نازناوی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ فیۆرێنتینا بەدەست نەھێنا، بەڵام کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٠ بە بڕی ٣٦ ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە ڕۆما کرد – کە بەرزترین بڕە پارە بووکە تائەوکاتە بۆ یاریزانێک کە تەمەنی لە سەرووی ٣٠ساڵەوە (تا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕووی لە یۆڤانتۆس کرد) لەگەڵ یانەکە نازناوی خولی ئیتاڵیا لە وەرزی ٢٠٠٠–٢٠٠١ بەدەستھێنا. دوای ماوەیەکی کورت بە خواستن لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان لە ساڵی ٢٠٠٣، دوایین دوو وەرزی لەگەڵ یانەی عەرەبی قەتەری کرد، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ واز لە یاریکردن بھێنێت.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، باتیستوتا دووەم گۆڵکاری ئەرژەنتینە بە تۆمارکردنی ٥٦ گۆڵ لە ٧٨ یاری فەرمیدا، بەشداری لە سێ جامی جیھانی فیفادا کردووە، ١٠ گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش بووە دووەم گۆڵکاری ئەرژەنتین لە پاڵەوانێتییەکەدا دوای مێسی، ھەروەھا دەیەمین گۆڵکاری ھاوبەشی سەرجەم جامی جیھانیی فیفایە. تاکە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا کە دوو ھاتریکی لە دوو جامی جیھانیی جیاوازدا تۆمار کردبێت. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنیتن دوو نازناوی لەسەریەک لە جامی کوپا ئەمریکای بەدەستھێنا (١٩٩١ و ١٩٩٣)، ھەروەھا جامی پاڵەوانانی کۆنمێبۆڵ-یۆفا لە ساڵی ١٩٩٣ و جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٢.

پیشەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩١، باتیستوتا بانگێشتکرا بۆ یاریکردن بۆ ئەرژەنیتن لە جامی کوپا ئەمریکا کە لە لە چیلی بەڕێوەچوو، لەوێ بە تۆمارکردنی بە شەش گۆڵ بووە گۆلکاری پاڵەوانێتییەکە.[٤]ساڵی دواتر لەگەڵ ئەرژەنیتن جامی کیشوەرەکانی فیفای بەدەستھێنا و وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا. لە ساڵی ١٩٩٣ باتیستوتا لە دووەم جامی کوپا ئەمریکا یاری کرد، ئەمجارەیان لە ئیکوادۆر بەڕێوەچوو، کە ئەرجەنتین نازناوەکەی بەدەستھێنا و باتیستوتا لە یاریی کۆتایییان بەرامبەر مەکسیک ھەردوو گۆڵەکەیی ئەرژەنتینی تۆمارکرد کە بە ئەنجامی ٢–١ کۆتایی ھات.[٥]

جامی جیھانی ساڵی ١٩٩٤ کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، نائومێدکەر بوو بۆ ئەرژەنتین. دوای دەستپێکردنێکی ئومێدبەخش لە قۆناغی ١٦دا لەلایەن ڕۆمانیا کرایە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە. ھەڵبژاردەکە لە دۆخێکی ئاڵۆزدا بوو، بەھۆی سڕکردنی دیێگۆ مارادۆنا لە بەشداریکردن بەھۆی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر، ئەمەش کاریگەری دانابوو لەسەر پێکھاتەە ھەڵبژاردەکە. سەرەڕای کرانە دەرەوەی ئەرژەنتین لە جامەکە، باتیستوتا چوار گۆڵی تۆمارکرد، لەنێویاندا ھاتریکی لە یاریی یەکەمی ھەڵبژاردەکە بەرامبەر یۆنان.[٦] لە کاتی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانیی فیفای١٩٩٨ (لەلایەن دانیاڵ پاساڕێڵە) باتیستوتای لە زۆربەی یارییەکان دورخستەوە بەھۆی ناکۆکی. لە کۆتاییدا ئەو دووانە ناکۆکییەکەیان وەلانا و باتیستوتا بۆ پاڵەوانێتییەکە بانگھێشتکرایەوە. لە یارییەکەی بەرامبەر جامایکا، دووەم ھاتریکی لە ژیانی وەرزشی خۆی لە جامی جیھانیی تۆمارکرد، بووە چوارەم یاریزان کە ئەمەی بەدەستھێناوە (ئەوانی تر ساندۆر کۆچیس و جەست فۆنتێن و گێرد مۆلەر بوون) و ھەروەھا بووە یەکەم یاریزانیش ھاتریکی تۆماربکات لە دوو جامی جیھانیی فیفا. ئەرژەنتین لە پۆناغی ١٦ لەلایەن ھۆڵەندا کرایە دەرەوە دوای ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی ٢–١ کۆتایی ھات.

دوای زنجیرەیەک ئاستێکی باشی ئەرژەنتین لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانیی٢٠٠٢، ھیواکان زۆر بوون کە ھەڵبژاردەکە لەژێر سەرپەرشتی مارسێلۆ بیێلسا بتوانن نازناوەکە بەدەستبھێنن، باتیستوتاش ڕای گەیاند کە پلانی ھەیە واز لە یاری نێودەوڵەتی بھێنێت لە کۆتایی ھاتنی پاڵەوانێتییەکە، کە ئەرژەنتین ئامانجی بردنەوەی نازناوەکە بوو؛ بەڵام ئەرژەنتین کەوتە «کۆمەڵەی مردن»ەوە بووە ھۆی ئەوەی ھەڵبژاردەکە لە قۆناغی یەکەمدا ماڵئاوای بکات، تەنھا توانی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا (باتیستوتا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد). دواتر بە ئەنجامی ١–٠ لە ئینگلتەرا دۆرا و بە ئەنجامی ١–١ بەرامبەر سوێد یەکسان بوون. ئەمەش بەو مانایە بوو کە ھەڵبژاردەکە بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ١٩٦٢ەوە لە قۆناغی یەکەمدا کرایە دەرەوە. بە تۆمارکردنی ٥٤ گۆڵ لە ٧٧ یاریدا، باتیستوتا گۆڵکاری مێژووی ئەرژەنتین بوو، دواتر لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە شکێنرا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ In isolation, Batistuta is pronounced [batisˈtuta].
  2. ^ "Rivaldo on top of the world" FIFA.com.
  3. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 15 June 2013.
  4. ^ "Equipos históricos: Argentina 1991, la era post Maradona y un comienzo auspicioso". web.archive.org. 2013-06-18. Retrieved 2023-07-01.
  5. ^ [https://web.archive.org/web/20090321081724/http://rsssf.com/tables/93safull.html "Copa Am�rica 1993"]. web.archive.org. 2009-03-21. Retrieved 2023-07-01. {{cite web}}: replacement character in |title= at position 8 (help)
  6. ^ "Batistuta, Maradona Star In Argentina's 4-0 Win Over Greece | The Seattle Times". archive.seattletimes.com. Retrieved 2023-07-01.
  7. ^ "Gabriel Batistuta - Lionel Messi taking my Argentina record annoyed me". ESPN. Retrieved 15 August 2018.