جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢
![]() جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ | |
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتانی خانەخوێ | ![]() ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٨ی حوزەیران تا ١ی تەمموز |
ژمارەی بەشداربووان | ١٦ |
ژمارەی یاریگا | ٦ (لە ٦ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٢٣ |
ژمارەی گۆڵەکان | ٧٦ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ١٬٤٤٠٬٨٩٦ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() (بۆ ھەریەکێکیان سی گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | ئەندرێس ئەنێستا |
٢٠٠٨ → ٢٠١٦ ← |
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، یان ئەوروو ٢٠١٢، ١٤ھەمین پاڵەوانێتیی ئەورووپایییە بۆ ھەڵبژاردە نەتەوەییەکانی تۆپی پێ. ئەم پاڵەوانێتییە لە ٨ی حوزەیرانەوە تاوەکوو ١ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ لە وڵاتانی پۆڵەندا و ئوکراینا بەڕێوەچوو.
ئەمە سێھەمین خولە لە کێبەرکێکانی «ئەوروو» دا کە بەشێوەی ھاوبەش لە لایەن دوو وڵاتەوە خانەخوێیی دەکرێ. پێشتر، لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠ (بەلجیکا و ھۆلەند) و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٨ (ئاوستریا و سویس) خانەخوێیی ھاوبەش بوون. سەرجەم ١٦ ھەڵبژاردە لەم کێبەرکێیانەدا ئامادە بوونە. زۆربەی کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئیسپانیا، پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، بەختی زۆرترە لە بردنەوەی جامەکە بۆ وڵاتەکەی خۆی.
دروشمی پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]
دروشمی پاڵەوانیەتیەکە کە بە ناوی دروستکردنی مێژوو بە یەکەوە ھەر لە کاتی ئاشکراکردنی لۆگۆی پاڵەوانیەتیەکە ڕاگەیێنرا، دروشمەکە گوزارشت لە یەکگرتنی ھەردوو وڵاتی ئوکراینا و پۆڵەندا دەکات لە ڕابردوو و ئێستاش وەک دوو نەتەوەی بە ھیوای گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا تێدەکۆشن بۆ پێشکەشکردنی جوانترین ڕوخساریان بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکی سەرکەوتوویی ئەورووپا. لۆگۆی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە لە ١٤ی دیسێمبێری ساڵی ٢٠٠٩ لە ئاھەنگێکی تایبەت لە گۆڕەپانی میخایلیڤیسکا لە شاری کیێڤ پایتەختی ئوکراینا ئاشکرا کرا، لۆگۆیەکە بناغەکەی لە ویسنانکی و ڤیتینانکی وەرگرتووە کە نریتێکی کەلتووری مێژوویی برینی کاغەزە لە وڵاتانی ئوکراینا، پۆڵاند و بیلاڕوسیا، ھونەرەکە سیمبلولی سروشتی پانتایی ھەردوو وڵاتەکە دیاری دەکات.
بەدەستھێنانی شەڕەفی میوانداری لەلایەن پۆلاند و ئوکراینا[دەستکاری]
ئۆفەری پۆڵەندا و ئوکراینا لە ١٨ی ئەپریل-نیسانی ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن لیژنەی جێبەجێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا دەست نیشان کرا ئەمەش دوای سەرکەوتنی بەسەر ئۆفەرەکانی ئیتالیا و ھەردوو و فایلی ھاوبەشی کرۆواتیا - ھەنگاریا ،پۆڵەندا و ئوکراینا دەبێتە سێیەم پاڵەوانیەتی کە بەیەکەوە میوانداری بکەن لە دوای سەرکەوتنی بەلجیکا و ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠٠٠ و نەمسا و سویسرا لە ساڵی ٢٠٠٨، ھەرچەند ئیتالیا فایلێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و پاڵێوراوێکی بەھێز بوو بۆ بەدەست ھێنانی سەرکەوتن لە میوانداری کردنی پاڵەوانیەتیەکە بەڵام بە ھۆی تێوەگڵانی لە کەیسی گەندەڵی وەرزشی ئەوا دوور خرایەوە و پۆڵەندا و ئوکراینا ھەڵبژێردران.
شارەکان[دەستکاری]
ئەو شارانەی یاریەکانی تێدا ئەنجام دەدرێن ٨ شارن چواریان لە پۆلەندا وە چواریشیان لە ئوکراینان.
ناوی شارەکانی پۆلەندا[دەستکاری]
- واڕسۆ
- گدانسک
- ڤڕۆسواف
- پۆزنان
ناوی شارەکانی ئوکراینا[دەستکاری]
- کیێڤ
- دۆنێتسک
- خارکیێڤ
- لڤیڤ
یاریگاکان[دەستکاری]
لە گرنگترین ئەو یاریگایانەی کە میوانداری پاڵەوانیەتیەکە دەکەن:
یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆی پایتەختی پۆڵاند[دەستکاری]
یاریگای نیشتیمانی پێشوازی لە یەکەم یاری پاڵەوانیەتیەکە دەکات و دواتر دوو یاری لە ھەمان قۆناغی کۆمەڵەکانی لەسەر ئەنجام دەدرێت و یارییەکی کوارتێر فایناڵ و یارییەکی پێش کۆتایی، یاریگاییەکە لە ١٩ـی یەناییری ئەمساڵ کرایەوە و لە ٢٩ـی مانگی شوبات-فێبرایری ڕابردوو یەکەم یاری لەسەر ئەنجامدرا لە نێوان ھەڵبژاردەی پۆڵاند و پۆرتوگال کە بە بێ گۆڵ بەکۆتا ھات.
- ناوی تەواو: ستادیۆن نارۆدۆڤی ڤێرشاڤیێ
- ژمارەی ئەستێرە: پێنج ئەستێرەیی
- شوێن: ئەی ئێڵ، ژیلینیێسکا، واڕسۆ، پۆڵاند
- کاتی دەست پێکردن: ٢٠٠٨
- ماوەی دروست کردن: ٢٠٠٨–٢٠١١
- ڕێکەوتی کرانەوە: ٢٩ـی یەناییری ساڵی ٢٠١١
- خاوەنی پڕۆژە: ترێژەری ستەیت
- کارپێکەر: نارودۆ سێنتراڵ سپۆڕتس
- بڕی تێچوو: ٥٠٠ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: گێرکان، ماڕگ و ھاوپشکەکانی
- سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: ماریۆس ڕوتز و زبگنیێو پشولنیێ
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٧٢٫٩٠٠ ھاندەر
- ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی ھاندەران: ٥٧ ھەزار ھاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و پۆرتوگال لە ٢٩ـی فێبرایری ئەمساڵ
(دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک لە پۆڵاند[دەستکاری]
یاریگای پی جی ئارێنا یەکێکە لەو یاریگاییانەی کە سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆمەڵەی سێیەمی تێدا ئەنجام دەدرێت و یەک یاری کوارتێر فایناڵیش.
- ناوی تەواو: پی جی ئارێنا گدانسک
- ناوی پێشوو: بالتیک ئارێنا
- ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
- شوێن: پۆکۆلین لیشێ، گدانسک، پۆڵاند
- کاتی دەست پێکردن: ٢٠٠٨
- ماوەی دروست کردن: ٢٠٠٨–٢٠١١
- ڕێکەوتی کرانەوە: ١٤ـی ئاب-ئاب ـی ساڵی ٢٠١١
- خاوەنی پڕۆژە: شاری گدانسک
- کارپێکەر: لێشیێا گدانسک ئۆپێرەیتۆر
- بڕی تێچوو: ١٧٧ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: ئاڕ کەی دەبلیو ڕۆدی کیلێرمان واڤڕۆڤێسکی
- سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: بۆلینگێر – گڕۆھمان
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٤٣٬٦١٥ ھاندەر
- ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی ھاندەران: ٣٨ ھەزار ھاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و ئەڵمانیا لە ٦ـی سێپتێمبێری ٢٠١١
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری ڤڕۆسواف[دەستکاری]
- ناوی تەواو: ستادیۆن میسکیێ ڤا ڤڕۆسوافیو
- ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
- شوێن: ئالێیا شلانسکا، فڕۆسلاڤ، پۆڵاند
- کاتی دەست پێکردن: ٢٠٠٩
- ماوەی دروست کردن: ٢٠٠٩–٢٠١١
- ڕێکەوتی کرانەوە: ١٠ـی سێپتێمبێر-ئەیلول ـی ٢٠١١
- خاوەنی پڕۆژە: شاری فڕۆسلاڤ
- کارپێکەر: ئێس ئێم جی
- بڕی تێچوو: ١٦٦ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: کۆمەڵەی جەی ئێس کەی
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٤٢٬٧٧١ ھاندەر
- ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی ھاندەران: ٤٠ ھەزار ھاندەر لە یاری نێوان شلاسک ڤڕۆسلاڤ و ویسلا کڕاکۆڤ لە ٢٥ـی نۆڤێمبێری ٢٠١١
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
ھەموو یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەسەر یاریگای مونیسیپال بەڕێوە ئەچێت.
یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان لە وڵاتی پۆڵاند[دەستکاری]
- ناوی تەواو: ستادیۆن میسکیێ
- ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
- شوێن: یو ئێل. بۆلگارسکا، پۆزنان، پۆڵاند
- کاتی دەست پێکردن: ١٩٦٨
- ماوەی دروست کردن: ١٩٦٨ – ١٩٨٢
- دووبارە چاککردنەوەی: ٢٠٠٣ – ٢٠١٠
- خاوەنی پڕۆژە: شاری پۆزنان
- کارپێکەر: لیخ پۆزنان
- بڕی تێچوو: ١٨٠ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: مۆدێرن کۆنستڕەکشن دیزاین
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٤٣٬٢٦٩ ھاندەر
- ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی ھاندەران: ٤٥ ھەزار ھاندەر لە یاری نێوان لیخ پۆزنان و ویدزیڤ لۆدز لە ٨ـی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٤
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
یاریگای شارەوانی لە شاری پۆزنان کە یەکێکە لەو یاریگاییانەی کە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی لەسەر ئەنجام دەدرێت، سێ یاری لە کۆمەڵەی سێیەم لەسەر ئەم یاریگاییە ئەنجام دەدرێت کە ھەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا، کڕۆاتیا، ئێرلەندا یاری لەسەر دەکەن.
یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ ـی پایتەختی وڵاتی ئوکراینا[دەستکاری]
- ناوی تەواو: ئۆڵێمپیێسکی ستادیۆم
- ژمارەی ئەستێرە: پێنج ئەستێرەیی
- شوێن: کیێڤ، ئوکراینا
- ڕێکەوتی کرانەوە :١٢ ـی ئاب ـی ساڵی ١٩٢٣
- گەورە کردن: ١٩٦٦، ١٩٧٨
- دووبارە دروست کردن: ١٩٤٢، ١٩٩٩، ٢٠١١
- خاوەنی پڕۆژە: سپۆڕتس ئارێنا ئۆف یۆکڕاین
- بڕی تێچوو: ٥٥٠ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: جی ئێم پی لە وڵاتی ئەڵمانیا
- سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: کیێڤ میسیک بود
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٦٥٫٤٠٠ ھاندەر
- ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی ھاندەران: ٥٧ ھەزار ھاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و پۆرتوگال لە ٢٩ـی فێبرایری ئەمساڵ
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
یاریگای ئۆڵێمپی کە یەکێکە لە گەورەترین یاریگاییەکانی ئەورووپا سێ لە یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەمی یۆڕۆی ٢٠١٢ لە خۆ دەگرێت کە ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، فڕانسا، سوید و یۆکڕاین لە خۆ دەگرێت سەرباری ئەمەش یارییەکی کوارتێر فایناڵ و یاری فایناڵیش ھەر لەسەر ئەم یاریگاییە دەبێت.
یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک لە وڵاتی ئوکراینا[دەستکاری]
- ناوی تەواو: دۆنباس ئارێنا
- ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
- شوێن: دۆنێتسک – ئوکراینا
- کاتی دەست پێکردن: ٢٧ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٦
- ڕێکەوتی کرانەوە: ٢٩ـی ئابی ساڵی ٢٠٠٩
- خاوەنی پڕۆژە: شاختار دۆنێتسک
- کارپێکەر: دۆنباس ئارێنا
- بڕی تێچوو: ٤٠٠ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: ئاروپ سپۆڕت
- سەرپەرشتیاری پڕۆژە: ئی ئێن کەی ئەی
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٥١٬٥٠٤ ھاندەر
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
دۆنباس ئارێنا کە ئەم یاریگاییە تایبەتە لە یانەی شاختار دۆنێتسک ـی زلھێزی ئەو وڵاتە وە دووەم گەورەترین یاریگاییە لە وڵاتی یۆکڕاین، سێ یاری لە کۆمەڵەی چوارەم لەسەر ئەم یاریگاییە ئەنجام دەدرێت لەوانە یاری کرانەوەی کۆمەڵە لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئینگلتەرا.
یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ لە وڵاتی ئوکراینا[دەستکاری]
- ناوی تەواو: ئۆبلاست سپۆڕتس کۆمپلێکس میتالیست
- ناوی پێشوو: تراکتۆر ستادیۆم، دزێرژینێسک ستادیۆم
- ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
- شوێن: خارکیێڤ – ئوکراینا
- کاتی دەست پێکردن: ١٩٢٥
- ڕێکەوتی کرانەوە: ١٢ـی سێپتێمبێری ساڵی ١٩٢٦
- دووبارە چاک کردنەوە: ٥ـی دیسێمبێری ساڵی ٢٠٠٩
- خاوەنی پڕۆژە: میتالیست خارکیێڤ
- بڕی تێچوو: ٤٧٠ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: زێد ڤی پێرمیلۆڤیسکی
- سەرپەرشتیاری پڕۆژە: ئی ئێن کەی ئەی
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٣٨٬٦٣٣ ھاندەر
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
یاریگای میتالیست کە مێژووێکی کۆنی ھەیە و سەرەتاییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی ٣٠ـیەکانی چەرخی ڕابردوو. ئەم یاریگاییە سێ یاری لە کۆمەڵەی دووەم کە ھەڵبژاردەکانی ھۆڵەندا، دانیماڕک، ئەڵمانیا و پۆرتوگال لە خۆ دەگرێت بەڕێوەدەچێت و یارییەکی تری ئەم کۆمەڵەیە لەسەر یاریگای ئارێنا لڤیڤ بەڕێوەدەچێت.
ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ لە وڵاتی ئوکراینا[دەستکاری]
- ناوی تەواو :ئارێنا لڤیڤ
- ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
- شوێن: لڤیڤ – ئوکراینا
- کاتی دەست پێکردن: ٢٠٠٨
- ڕێکەوتی کرانەوە: ٢٩ـی ئۆکتۆبێری ساڵی ٢٠١١
- خاوەنی پڕۆژە: سپۆڕتس ئارێناس ئۆف یۆکڕاین
- کارپێکەر: ئارێنا لڤیڤ
- بڕی تێچوو: ٢١١ میلیۆن یۆڕۆ
- ئەندازیار: ئالبێرت ویمێر زێد تی
- سەرپەرشتیاری پڕۆژە: ئاڵتکۆم
- توانایی لە خۆگرتنەوە: ٣٥٬٩١٥ ھاندەر
- دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨
یاریگای لڤیڤ کە لە چەند ساڵی ڕابردوو دروست کراوە یەکێک دەبێت لەو یاریگاییەکانەی کە یارییەکانی یۆڕۆی ٢٠١١ لەسەر بەڕێوەدەچێت، لە میانەی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم سێ یاری لەسەر ئەم یاریگاییە بەڕێوەدەچێت کە ھەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا، پۆرتوگال، دانیماڕک و ھۆڵەندا لە خۆ دەگرێت.
خشتەی یاریگاکان[دەستکاری]
![]() | |||
---|---|---|---|
وارسۆ | گدانسک | فرۆتسکلاو | پۆزنان |
یاریگای نیشتیمانی درووستکراو بۆ پێشبڕکێ جێگای ھاندەر: ٥٦٬٠٧٠[١] |
پی جی ئی ئارێنا گدانسک درووستکراو بۆ پێشبڕکێ جێگای ھاندەر: ٣٩٬١٥٠[٢] |
یاریگای شارەوانی درووستکراو بۆ پێشبڕکێ جێگای ھاندەر: ٤٠٬٠٠٠[٣] |
یاریگای شارەوانی درووستکراوەتەوە جێگای ھاندەر: ٣٩٬٥٥٠[٤] |
٣ یاری لە Group A (بە یاری کردنەوەشەوە), ١ چارەکی-کۆتایی و ١ پێش-کۆتایی |
٣ یاری Group C و ١ چارەکی-کۆتایی |
٣ یاری Group A | ٣ یاری Group C |
![]() |
![]() |
![]() | |
![]() | |||
کیێڤ | دۆنەتسک | خارکیڤ | لڤیڤ |
یاریگای ئۆڵمپیسکی درووستکراوەتەوە جێگای ھاندەر: ٦٤٬٦٤٠[٥] |
دۆنباس ئارێنا درووستکراو بۆ پێشبڕکێ جێگای ھاندەر: ٤٩٬٤٠٠[٦] |
یاریگای مێتالیست درووستکراوەتەوە جێگای ھاندەر: ٣٧٬٧٥٠[٧] |
ئارێنا لڤیڤ درووستکراو بۆ پێشبڕکێ جێگای ھاندەر: ٣٢٬٩٩٠[٨] |
٣ یاری Group D ١ چارەکی-کۆتایی و کۆتایی |
٣ یاری Group D ١ چارەکی-کۆتایی و ١ پێش-کۆتایی |
٣ یاری Group B | ٣ یاری Group B |
197px |
دەستەی ناوبژیوانان[دەستکاری]
فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا ١٢ ناوبژیوان و چوار ناوبژیوانی چوارەمی ـیان دەست نیشان کرد بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا ٢٠١٢ لە ھەردوو وڵاتی پۆڵاند و ئوکراینا، لە ٢٠ـی دیسێمبێری ساڵی ٢٠١١ ناوی ئەو ناوبژیوانانە ئاشکرا کران و بڕیاردا ھەر یارییەک پێنج ناوبژیوان بەڕێوەی ببەن، یەک ناوبژیوان سەرەکی و دووی یاریدەدەر و دوو ناوبژیوانی تر لە نێزیک گۆڵەکان دەبن، بە ھۆی سەرکەوتنی بەژداری کردنی پێنج ناوبژیوان لە یەک یاریدا لە خوولەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆڕۆپالیگ ئەوا بڕیاردرا لەم پاڵەوانیەتیەش بەو سیستمە یاری بکەن ئەمەش بۆ چاودێری کردنی ھێڵی گۆڵ ویارمەتیدانی ناوبژیوانی سەرەکی لە بڕیاردان.
وڵات | ناوبژیوان | ناوبژیوانی یاریدەدەر | ناوبژیوانی یاریدەدەری زیاد کرد |
---|---|---|---|
![]() |
ھاواڕد وێب | مایکڵ مولارکێ پیتیر کیرکوپ ستیفێن چایڵد (لەسەر ھێڵ) |
ماڕتن ئاتکینسۆن ماڕک کلاتێنبێرگ |
![]() |
ستیفانێ لانۆی | ئێریک دانساڵت فرێدێریک کانۆ مایکڵ ئانۆیێر (لەسەر ھێڵ) |
فرێدی فاوترێل ڕۆدی بوکوێت |
![]() |
وۆڵفگانک ستارک | یانھێندریک سالڤێر مایک پیکێل ماڕک بۆڕسچ (لەسەر ھێڵ) |
فلۆریان مایێر دێنیز ئایتێکین |
![]() |
ڤیکتۆر کاسای | گابۆر ئیڕۆش جیۆرجی ڕینگ ڕۆبێرت کیسپال (لەسەر ھێڵ) |
ئیستیڤان ڤاد تاماس بۆگنار |
![]() |
نیکۆلا ڕیزۆلی | ڕیناتۆ ڤاڤیڕانی ئاندرێیا ستێفانی لۆکا ماچیانی (لەسەر ھێڵ) |
جیانلۆکا ڕۆکی پاوڵۆ تاگلیاڤێنتۆ |
![]() |
بیۆم کیوپێرس | ساندێر ڤان ڕۆیکێل ئێروین زێنستر نۆربێرتۆس سایمۆنس (لەسەر ھێڵ) |
پۆل ڤان پۆیکێل ڕیچارد لێسڤێڵد |
![]() |
پێدرۆ پڕۆینکا | بێرتینۆ میراندا ڕیکاردۆ سانتۆس تیاگۆ تریگۆ(لەسەر ھێڵ) |
خۆرخی سۆسا دوارتێ گۆمێز |
![]() |
کرەیگ تۆمسۆن | ئالاسدایر ڕۆس دێریک ڕۆس گڕاھام چامبێرس (لەسەر ھێڵ) |
ویلیام کۆڵۆم ئیوان نۆریس |
![]() |
دامیر سکۆمینا | پریمۆز ئارھار ماڕکۆ ستانچین ماتیا زونیچ (لەسەر ھێڵ) |
ماتیا یۆگ سلاڤکۆ ڤینچیچ |
![]() |
کاڕلۆس کاربالۆ | ڕۆبێرتۆ ئاڵۆنۆز کاڕلۆس خیمینێز خێسوس گواداموڕۆ(لەسەر ھێڵ) |
دێڤد بۆربالان کاڕلۆس کلۆس گۆمێز |
![]() |
یوناس ئێریکسێن | ستیفان ویتبێرگ ماتیاس کلاسینێس فرێدریک نێلسن (لەسەر ھێڵ) |
ماڕکۆس سترۆمبێرگسۆن ستیفان یۆھانسۆن |
![]() |
جونیێت شاکر | بەھاالدین دوران تاریک ئۆنگون موستەفا ئیمرێ(لەسەر ھێڵ) |
حوسێن گۆچێک بولێنت یێلدریم |
- لەسەر ھێڵ بە مانای ناوبژیوانی یەدەک دێت، ھەر کاتێک ناوبژیوانێک تووشی پێکان ھات ئەوا ڕاستەوخۆ بانگھێشت دەکرێت.
وڵاتانی بەشداربوو[دەستکاری]
پاڵەوانیەتیەکە بە بەژداری ١٦ ھەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت کە ئەمەش فۆڕماتی پاڵەوانیەتیەکە لەوەتەی ساڵی ١٩٩٦، ھەندێک لە فیدڕاسیۆنە ئەندامەکانی ئەورووپا لە ھەوڵی ئەوەدان ڕێژەی بەژداری کردنی ھەڵبژاردەکان زیاد بکەن بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە چونکە لە یۆڕۆـی ١٩٩٦ فیدڕاسیۆنی ئەورووپا ٤٨ ئەندام یھەبوو و ئێستاش ڕێژەی ئەندامیەتی بەرز بۆتەوە بۆ ٥٣ ئەندام ھەر بۆیە بە پێی بڕیارەکان ئەوا بۆ جامی نەتەوەکانی ٢٠١٦ ڕێژەی بەژداری کردن بەرز دەکرێتەوە بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە.
دوانزە ھەڵبژاردە لە کۆی شانزەی بەژدار بوو بەژداریان لە پاڵەوانیەتی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا کردووە کە ھەردوو ھەڵبژاردەی ئینگلیزی و دانیمارکی دوا بەژداریان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و ھەڵبژاردەی کۆماری ئیرلەند دواھەمین بەژداری دەگەڕێتەوە بۆ ٢٤ ساڵ پێش ئێستا و ئەمە دەبێتە دووەم بەژداری لە مێژوودا، کەچی ھەڵبژاردەی ئوکراینا یەکەم بەژداری کردنیەتی بە شێوەی وڵاتێکی سەربەخۆ ئەمەش دوای بەژداری کردنی لە ساڵی ١٩٦٠ بەڵام وەک بەشێک یەکێتیی سۆڤیەت.
ئوکراینا (وڵاتی میوانداری پاڵەوانیەتیەکە)
پۆڵەندا (وڵاتی میوانداری پاڵەوانیەتیەکە)
ئەڵمانیا (پلەی دووەم لە خوولی ڕابردوو)
ئیسپانیا (پلەی یەکەم لە خوولی ڕابردوو)
پورتوگال
کرواتیا
کۆماری چیک
فەڕەنسا
ئیتالیا
ئینگلتەرا
ھۆڵەندا
ڕووسیا
سوید
کۆماری ئێرلەندا
یۆنان
دانمارک
تیروپشکی پاڵەوانیەتی و ئەنجامی کۆمەڵەکان[دەستکاری]
تیروپشکی ھەڵبژاردنی کۆمەڵەکانی یارییەکە لە ٢ـی دیسێمبێر-کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لە یۆکڕاین پاڵاس بۆ ھونەرەکان لە شاری کیێڤ ـی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، ئاھەنگەکە زیاتر لە یەک کاتژمێری پێچوو و لە لایەن ھەردوو پێشکەشکار ئۆلگا فریموت و پیۆتر سۆبسزنسکی پێشکەش کرا.
کۆمەڵەی یەکەم | کۆمەڵەی دووەم | کۆمەڵەی سێیەم | کۆمەڵەی چوارەم |
---|---|---|---|
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
تۆپ[دەستکاری]
ئەو تۆپەی یاریەکانی تیادا ئەم پاڵەوانیەتیە پێ بەڕێوە ئەچی لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسی وەرزشی وەشێنرا، ئەم تۆپە بەنێوی تانگۆ ١٢ ەیە کە لە ڕێوەڕەسمێکدا گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیکەر کاسیاس ناو و شێوەی تۆپەکە ئاشکرا کرا!
بەختھێنەرەکان[دەستکاری]
سلاڤیک و سلاڤکۆ ھەردووکیان ماسکۆت یان بەختھێنەری فەرمی یوێفا یۆڕۆـی ٢٠١٢، دووانەن و نوێنەرایەتی پۆڵاند و یۆکڕاین دەکەن بە پۆشینی درێسی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی، ئەم دوو ماسکۆتە لە دیسێمبێری ساڵی ٢٠١٠ ئاشکرا کران وە ئەم دوو ناوە لە دوای ڕاپرسیەکی گەورە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ھەڵبژێردران کە چوار ناوی تر ڕکابەرییان دەکرد کە بریتی بوون لە سیێمۆ و ستریمۆ و کلیمێک، لادکۆ، ھەرچەندە ناوی سلاڤکۆ بە دڵی پۆڵاندیەکان نەبوو چونکە پیتی ڤ لە زمانی پۆڵۆنیدا نیە بەڵکو لە جیاتی ئەو پیتە پیتی و بەکار دەھێنرێت کەچی پیتی ڤ تەنھا لە ووشەیەکی کەم بەکار دەھێنرێت لە قسەپێکردنی ڕۆژانە ھەر بۆیە پۆڵۆنیەکان بڕیاریاندا لە پیتێکی تایبەت بە زمانی خۆیان بخەنە نێو ووشەکە بەڵام فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێگە نادات ھیچ ئالفابێتێک جگە لە ئینگلیزی لەم جۆرە شتانە بەکار بھێنرێت، دیزاینی ھەردوو ناوەکە لە لایەن کۆمپانیایی زەبەلاحی ئەمریکی واڕنێر بڕۆس دیزاین کراوە.
درووشمی نازیەکان[دەستکاری]
ئاژانسی ھەواڵی بی بی سی ڕیپۆرتاژێکی لەو دوو وڵاتە ئەنجامداوە کە ماوەی مانگێکی خایاندووە، تێیدا بە بەڵگەی ڤیدیۆیی سەلماندووێتی کە چۆن لە یاریگاکانییان سوکایەتی بە یاریزانە ڕەش پێستەکان دەکرێت و تا ئێستاش سڵاوی ‘ نازی ‘ بەکاردەھێنرێت. لەگەڵ ئەوەش پۆلیسی وڵاتەکە تەنیا بۆ ئەوە ئاگادارکراونەوە کە گیانی ئامادەبووانی یاریگا بپارێزن بۆیە زۆرێ لەیاریکەرانی ئیتالیا و ئینگلتەڕا نەیانھێشت خێزانەکانیان ھاوسەفەریان بن لەبەر مەترسی لە ئوکراینا وە لە وڵاتی پۆلەنداش بەم دواییە تەقینەوەیەک ئەنجام درا کە زۆرێک لە وڵاتان خەریک بوو بەم ھۆیەوە پاشەکشە بکەن بەڵام لەکۆتایی بەشداریان کرد سۆڵ کامبڵی کاپتنی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەم دواییە بۆ ڕاگەیاندنەکان لەبارەی ئەم کێشەیەوە بەم شێوەیە دواوە:
« | پێم وایە ھەڵەبوون لەو دوو دوڵاتە ڕێکیان خست. ھاندەران دەبێت لە ماڵەوە بمێننەوە و لە تیڤی سەیری یارییەکان بکەن و سەرکێشی نەکەن چونکە لەوانەیە دواتر لە نێو تابوت بیانھێننەوە بۆ وڵاتەکەیان | » |
کەناڵ و میدیاکان و گواستنەوەی یاریەکان[دەستکاری]
تی ڤی پی گشت یارییەکانی پۆڵاند دەگوازێتەوە کەچی ھەردوو کەناڵی ئێن تی یو و تی ئاڕ کەی گشت یارییەکانی وڵاتی یۆکڕاین دەگوازنەوە. لە یەناییری ساڵی ٢٠١٢ ئاشکرا کرا کە کۆمپانیایی تێلیکۆمی پۆڵاندی و کۆمپانیایی ئۆڕانج توانیان یەکەم تاقی کردنەوەی تەکنۆلۆژیایی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ تاقی بکەنەوە لە زیاتر لە ٢٠ شوێنی جیاوازی پۆڵاند و یۆکڕاین لە شارە گەورەکان، یاریگاییەکان، ھوتێل و شوێنی کۆنفڕانسەکان کە تاقی کردنەوەکەش سەرکەوتوو بوو.
دانانی ھێلی ئینیەرنێتی خێرا[دەستکاری]
بە پێی ڕێنماییەکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی ئەوا پێویستە کۆمپانیایی تێلیکۆمی پۆڵۆنی ئینتەرنێتێکی خێرا بە خێرایی ١٤٠ گێگا بایت بۆ یەک چرکە ئامادە بکات لە یاریگاییەکانی پۆڵاند و ھێڵێکی تر بە خێرایی ٢٨٠ گێگا بایت ئامادە بکات بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆیی نێوان پۆڵاند و یۆکڕاین، ئەمەش بە ھۆی گواستنەوەی یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە بە شێوازی ئێچ دی و ٣دی، ھەروەھا پێویستە بۆ ھەر یارییەک ٣١ کامێرای کوالیتی بەرز ئامادە بکات بۆ ئەوەی ڕووداوەکان بە جوانترین شێوە بگوازرێتەوە سەرباری ھەندێک کامێرای زیادە بۆ چالاکیەکانی تری دەرەوەی یاریگا وەک ڕیکۆرد کردنی گەیشتنی ھەڵبژاردەکان بۆ یاریگا و پرێس کۆنفڕانس و ھەروەھا ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ یاریزانان و ئەوانی تر. بارەگای سەرەکی گواستنەوە و پەخش کردنی یارییەکان لە ھۆڵی ئێکسپۆی نێونەتەوەیی دەبێت لە شاری واڕسۆی پایتەختی پۆڵاند.
فرۆشتنی بلیتی یاریەکان[دەستکاری]
بلیت یان تیکیتی یارییەکان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پێگەی فەرمی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی فرۆشران و ڕێژەیەکی تر دابەش کران بەسەر ھەر ١٦ فیدڕاسیۆنە بەژدار بووەکانی یۆڕۆی ٢٠١٢، بە پێی ئامادە کردنی فۆڕمی تیکیتەکان ئەوا لە مارس-ئازار ـی ساڵی ٢٠١١ بڕی ١٫٤ میلیۆن بلیت ئامادە کران بۆ ھەر ٣١ یارییەکانی پاڵەوانیەتیەکە، کەچی زیاتر لە ١٢ میلیۆن داواکارییان پێگەیشت بۆ بەدەست ھێنانی فۆڕمی تیکیتەکە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ پاڵەوانیەتی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٧٪ زیادی کردووە کە ڕیکۆردی مێژوویی لە ڕوویی تیکیت فرۆشتنەوە شکاند لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتیەکانی نەتەوەکانی ئەورووپا. نرخی بلیتەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە کورسی پشت گۆڵەکان بە ٣٠ یۆڕۆ بوو کەچی بۆ یاری فایناڵ و لە کورسی لای سەرەکی یاریگا نرخی بلیت بەرز بوەوە بۆ ٦٠٠ یۆڕۆ، بەڵام نرخەکە لە بازاڕی ڕەشدا زۆر زیاترە و ڕەنگە بۆ یاری فایناڵ خۆی لە ٣٠٠٠ یۆڕۆ بدات.
کۆمەڵە و یاری و ئەنجامەکان[دەستکاری]
لەم پاڵەوانیەتیە ١٦ تیپ بەشدارن ھەر ٤ تیپێک دابەش دەکرێنە سەر کۆمەڵێک واتە ژمارەی سەرجەمی کۆمەڵەکان ٤ کۆمەڵەیە، وە بەپێی یاسای یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا لەھەر کۆمەڵێک ٢ تیپی یەکەم سەردەکەون بۆ قۆناغی ھەشتەم وە لە قۆناغی ھەشتەم تەنیا چوار ھەڵبژاردە ئەمێننەوە کە بە چوارگۆشەی زێڕین ناسراوە لەم چوار ھەڵبژاردەیە دوانیان دەگەنە کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە وە براوەی کۆتایی دەبێتە پاڵەوانی خوول، وە لەم پاڵەوانیەتیە یاری بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم و چارەم ناکرێت!
کۆمەڵەی یەکەم[دەستکاری]
ھەڵبژاردە | یاری | خاڵ | بردنەوە | شکست | بەرامبەربوون | گۆڵ | گۆڵی لێکراوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() |
٣ | ٦ | ٢ | ١ | ٠ | ٤ | ٥ |
![]() |
٣ | ٤ | ١ | ١ | ١ | ٣ | ٣ |
![]() |
٣ | ٤ | ١ | ١ | ١ | ٥ | ٣ |
![]() |
٣ | ٢ | ٠ | ١ | ٢ | ٢ | ٣ |
کاتی و ڕێکەوتی یاری | ھەڵبژاردەی یەکەم | ئەنجام | ھەڵبژاردەی دووەم | یاریگا |
---|---|---|---|---|
٨/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
١–١ | ![]() |
یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ |
٨/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
١–٤ | ![]() |
یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف |
١٢/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
٢–١ | ![]() |
یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف |
١٢/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
١–١ | ![]() |
یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ |
١٦/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–١ | ![]() |
یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف |
١٦/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–١ | ![]() |
یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ |
- کاتەکان بەپێی کاتی ھەرێمی کوردستانە
کۆمەڵەی دووەم[دەستکاری]
ھەڵبژاردە | یاری | خاڵ | بردنەوە | شکست | بەرامبەر بوون | گۆڵ | گۆڵی لێکراوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() |
٣ | ٩ | ٣ | ٠ | ٠ | ٥ | ٢ |
![]() |
٣ | ٦ | ٢ | ١ | ٠ | ٥ | ٤ |
![]() |
٣ | ٣ | ١ | ٢ | ٠ | ٤ | ٥ |
![]() |
٣ | ٠ | ٠ | ٣ | ٠ | ٢ | ٥ |
کاتی و ڕێکەوتی یاری | ھەڵبژاردەی یەکەم | ئەنجام | ھەڵبژاردەی دووەم | یاریگا |
---|---|---|---|---|
٩/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
١–٠ | ![]() |
یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ |
٩/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–١ | ![]() |
ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ |
١٣/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
٣–٢ | ![]() |
ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ |
١٣/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٢–١ | ![]() |
یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ |
١٧/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
١–٢ | ![]() |
یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ |
١٧/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٢–١ | ![]() |
ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ |
- کاتەکان بەپێی کاتی ھەرێمی کوردستانە
کۆمەڵەی سێیەم[دەستکاری]
ھەڵبژاردە | یاری | خاڵ | بردنەوە | شکست | بەرامبەربوون | گۆڵ | گۆڵی لێکراوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() |
٣ | ٧ | ٢ | ٠ | ١ | ٦ | ١ |
![]() |
٣ | ٦ | ١ | ٠ | ٢ | ٤ | ٢ |
![]() |
٣ | ٤ | ١ | ١ | ١ | ٤ | ٣ |
![]() |
٣ | ٠ | ٠ | ٣ | ٠ | ١ | ٩ |
کاتی و ڕێکەوتی یاری | ھەڵبژاردەی یەکەم | ئەنجام | ھەڵبژاردەی دووەم | یاریگا |
---|---|---|---|---|
١٠/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
١–١ | ![]() |
پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک |
١٠/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٣–١ | ![]() |
یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان |
١٤/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
١–١ | ![]() |
یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان |
١٤/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–٤ | ![]() |
پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک |
١٨/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
١–٠ | ![]() |
پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک |
١٨/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–٢ | ![]() |
یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان |
- کاتەکان بەپێی کاتی ھەرێمی کوردستانە
کۆمەڵەی چوارەم[دەستکاری]
ھەڵبژاردە | یاری | خاڵ | بردنەوە | شکست | بەرامبەربوون | گۆڵ | گۆڵی لێکراوە |
---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() |
٣ | ٧ | ٢ | ٠ | ١ | ٥ | ٣ |
![]() |
٣ | ٤ | ١ | ١ | ١ | ٣ | ٣ |
![]() |
٣ | ٣ | ١ | ٢ | ٠ | ٢ | ٥ |
![]() |
٣ | ٣ | ١ | ٢ | ٠ | ٥ | ٤ |
کاتی و ڕێکەوتی یاری | ھەڵبژاردەی یەکەم | ئەنجام | ھەڵبژاردەی دووەم | یاریگا |
---|---|---|---|---|
١١/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠) | ![]() |
١–١ | ![]() |
یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک |
١١/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٢–١ | ![]() |
یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ |
١٥/٦/٢٠١٢ (١٩:٤٥) | ![]() |
٢–٠ | ![]() |
یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک |
١٥/٦/٢٠١٢ (٢٢:٠٠) | ![]() |
٢–٣ | ![]() |
یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ |
١٩/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–١ | ![]() |
یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک |
١٩/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥) | ![]() |
٠–٢ | ![]() |
یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ |
- کاتەکان بەپێی کاتی ھەرێمی کوردستانە
قۆناغی ٨[دەستکاری]
یەکەم و دووەمی ھەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناغی ٨!
کات | ھەڵبژاردەی یەکەم | ئەنجام | ھەڵبژاردەی دووەم | یاریگا |
---|---|---|---|---|
٢١/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
٠–١ | ![]() |
یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ |
٢٣/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
٤–٢ | ![]() |
یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک |
٢٢/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
٢–٠ | ![]() |
پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک |
٢٤/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
٢–٤ (بەلێدانی یەکلاکەرەوە لەخاڵی سزا) | ![]() |
یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ |
قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین[دەستکاری]
قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین یان غۆناغی چوار تیپی کۆتایی ئەو ھەڵبژاردانەی لە یاری قۆناغی ٨ بباتەوە دەگاتە ئەم یاریە
کات | ھەڵبژاردەی یەکەم | ئەنجام | ھەڵبژاردەی دووەم | یاریگا |
---|---|---|---|---|
٢٦/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
٢–٤ (لێدانی یەکلاکەرەوە لەخاڵی سزا دوای ئەوەی یاری ٠–٠ بوو) | ![]() |
یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک |
٢٧/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
١–٢ | ![]() |
یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ |
یاری کۆتایی[دەستکاری]
ئەو ھەڵبژاردەیەی یاری قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین بباتەوە دەگاتە یاری کۆتایی
کات | ھەڵبژاردە | ئەنجام | ھەڵبژاردە | یاریگا |
---|---|---|---|---|
١/٧/٢٠١٢ (٩:٤٥) | ![]() |
٤–٠ | ![]() |
یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ |
ئامارەکان دوای پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]
- پاڵەوان ھەڵبژاردەی ئیسپانیا
- ٧٦ گۆڵ لە کۆی ٢٣ یاری
- ئیسپانیا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٢ گۆڵە و ٢ گۆڵ بۆ ھەر یارییەک.
- ئیسپانیا کەمترین گۆڵی لێکراوە کە تاکە گۆڵێکە و ئیتاڵیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان تۆماری کردووە.
- ئێرلەندا کەمترین گۆڵی تۆمارکردووە کە تاکە گۆڵێکە.
- ئێرلەندا زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٩ گۆڵە.
- گەورەترین بردنەوە لەلایەن ئیسپانیا تۆمارکراوە کە لەبەرامبەر کرواتیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان و ئیتاڵیا لە یاری کۆتایی کە بە ئەنجامی ٤ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی ھات.
- گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە ٦ یاریکەر بوو بەڵام لەکۆتایی یوفا ھێرشبەری ئیسپانی فێرناندۆ تۆرێس ی کردە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە بەتۆمارکردنی ٣ گۆڵ
- باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتیەکە ئەندرێس ئەنێستا بوو لەھەڵبژاردەی ئیسپانیا
- باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیەکە ئیکەر کاسیاس بوو لەھەڵبژاردەی ئیسپانیا
- یاریکەرانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆرترین پاسیان داوە ٤٨٩٣ پاسی داوە لەنێوانیدا ٣٩١٥ی درووست بووە
- یاریکەری ئیسپانی چاڤی ھێرناندێز توانی ٦٢٠ پاس بەتەنیا بدات و تێیدا ٥١٣ پاسی سەرکەوتوو بووە
- یاریکەری پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ٢٠ جا شووتی کردووە کە ١٥ەی بۆ ناو گۆڵ بووە
- یاریکەری ئیسپانی فرناندۆ تۆرێس بەکەمترین کات کە ١٨٨ خوولەک بووە توانی سێ گۆڵ تۆمار بکا ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە بە سێ گۆڵ
- یاریکەری ئیتالی ماریۆ بارۆتێللی زۆرترین فاولی لەسەر گیراوە کە ١٧ فاولە.
تیپە خەڵاتکراوەکان بە پارە[دەستکاری]
پلە | ھەڵبژاردەی تۆپی پێ | میلیۆن یۆڕۆ |
---|---|---|
١ | ![]() |
٢٣٫٠ |
٢ | ![]() |
١٩٫٥ |
٣ | ![]() |
١٦٫٠ |
٤ | ![]() |
١٥٫٠ |
٥ | ![]() |
١٢٫٥ |
٦ | ![]() |
١٢٫٠ |
٧ | ![]() ![]() |
١١٫٥ |
٩ | ![]() ![]() |
١٠٫٥ |
١١ | ![]() ![]() |
١٠٫٠ |
١٣ | ![]() ![]() |
٩٫٠ |
١٥ | ![]() ![]() |
٨٫٠ |
باشترین یاریزان[دەستکاری]

ئەندرێس ئەنێستا ئەستێرەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا. ھەرچەندە ھیچ گۆڵێکی لە یارییەکەدا تۆمارنەکرد بەڵام ئەنێستا ھاوکارییەکی زۆری ھاوڕێیکانی کرد و ھەمیشە سەرچاوەی مەترسییەکانی ئیسپانیا بوو لە یاریی کۆتاییدا. ئیسپانیا و ئینیێستا لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو سێ نازناوی یەک لەسەریەکیان بەدەستھێناوە کە بریتین لە ٢ نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠.[٩]
بابەتی پەیوەندیدار[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- *ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕووپا
- ماڵپەڕی یاریگا |پێشەکەیەک بۆ یۆڕۆی ٢٠١٢
- ماڵپەڕی یاریگا|یاریگاکانی ئوکراینا و پۆلەندا بۆ میوانداری یۆڕۆی ٢٠١٢
- یارـ یۆڕۆـیگا:سەرجەم ناوبژیوانانی یۆڕۆی ٢٠١٢
- پەڕەی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ٢٠١٢ لە ماڵپەڕی یووفا
- پەڕەی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا٢٠١٢ | ماڵپەڕی ھای کورە
- ماڵپەڕی بێتینبگ - یۆڕۆ ٢٠١٢
- ماڵپەڕی کوورە | یۆڕۆی ٢٠١٢
- ماڵپەڕی گۆڵی وەرزی | جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ٢٠١٢
- سوود وەرگرتن لە ویکیپێدیای ئنگلیزی لە بابەتی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ٢٠١٢
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ یاریگای نیشتیمانی وارساو. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
- ^ پی جی ئی ئارێنا گدانسک. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
- ^ داڕێژە:=یاریگای شارەوانی ڤرۆتسواف
- ^ یاریگای ئۆڵمپیسکی |http://www.uefa.com/uefaeuro/season=2012/hostcountries/ukraine/city=1947/stadium/index.html Archived ٢٢ی ئایاری ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
- ^ دۆنباس ئارێنا. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
- ^ یاریگای مێتالیست. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
- ^ ئارێنا لڤیڤ. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.