فرێد (یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٨٣)
ڕواڵەت
| فرێد | |
|---|---|
| بە پورتوگالی: Fred | |
| لەدایکبوون | ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ Teófilo Otoni، بەڕازیل |
| وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Frederico Chaves Guedes |
| ناوی خوازراو | Fred |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی پورتوگالی |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
| دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٢ |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| ژمارەی یاریزان | |
| بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ |
فرێدریکۆ چاڤێس گوێدێس (لەدایکبووی ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣)، ناسراو بە فرێد، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. فرێد لە یانەی ئەمریکا مینێرۆ دەستی بە یاریکردنی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یانەی کروزێیرۆ. دوای دوو وەرز لەوێ، لە ڕووی لە یانەی لیۆنی فەرەنسی کرد، و سێ نازناوی لەسەریەک لە خولی فەرەنسا بەدەستھێنا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ بەرازیل ئەنجامدا و بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤،جامی ئەمریکای ٢٠٠٧ و جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ بانگێشتکرا. لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣، فرێد گۆڵکاری ھاوبەشی پاڵەوانێتییەکە بوو بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ.[١][٢] لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ وازی لە یاریی پیشەگەری ھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ FIFA.com
- ↑ «Italy v Brazil: Confederations Cup – as it happened». The Guardian. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە فرێد (یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٨٣) تێدایە.
پۆلەکان:
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە فەڕەنسا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی بەڕازیلی
- یاریزانە براوەکانی کۆپا ئەمریکا
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١١
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٧
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
- یاریزانانی لیگ ١
- یاریزانانی تۆپی پێی بەڕازیلی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨٣