جامی جیھانیی یانەکانی فیفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی جیھانی یانەکان - فیفا
ڕێکخراوە لەلایەنفیفا
دامەزراندن٢٠٠٠؛ ٢٤ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٠)
ناوچەئەوروپا - ئاسیا - ئەفریقا - ئۆقیانووسیا
ژمارەی تیمەکان٧ (پاڵەوانی خولەکان)
کۆتا پاڵەوانئینگلتەرا مانچستەر سیتی (یەکەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئیسپانیا ڕیال مەدرید (٥ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیfifa.com/clubworldcup


جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) پاڵەوانێتییەکی ساڵانەی تۆپی پێی جیھانییە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانییەوە (فیفا) ڕێکخرا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ژێرناوی یانە پاڵەوانەکانی جیھانیی فیفا FIFA Club World Championship بەڕێوەچوو ، لە ٢٠٠٥ بەدواوە ناوەکەی گۆڕا بۆ جامی جیھانیی یانەکان - فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Club World Cup) کە تیایدا ھەریەک لە براوەی پاڵەوانانی ئەو ساڵەی هەریەك لە چامپیۆنزلیگ - چامپیۆنزلیگی ئاسیا - خوولی ڕۆشنی سعوودی - چامپیۆنزلیگی ئەفریقا - جامی لیبەرتادۆریس - چامپیۆنزلیگی ئۆقیانووسیا - پاڵەوانێتی یەکێتی کۆنکاکاف ڕووبەڕووی یەکتری ئەبنەوە.[١] ، لە ئێستادا یانەی مان سیتی ئینگلیزی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکانە کاتێ لە یاری کۆتاییدا توانی لە یانەی فڵوومێنسی بەڕازیلی بباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا.

گشت یانەکانی جامی جیھانی یانەکان[دەستکاری]

تۆماری یانە بەشداربووەکانی جامەکە (لە ٢٠٠٠)ــەوە
(ووڵات)یانەکان ژمارەی نازناو پلەی دووەم پاڵەوان
ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید ٥ ٠ ٢٠١٤, ٢٠١٦, ٢٠١٧, ٢٠١٨, ٢٠٢٢
ئیسپانیا بەرشەلۆنە ٣ ١ ٢٠٠٩, ٢٠١١, ٢٠١٥
بەڕازیل کۆرینتیانز ٢ ٠ ٢٠٠٠ ، ٢٠١٢
ئەڵمانیا بایڕن میونخ ٢ ٠ ٢٠١٣ ، ٢٠٢٠
ئینگلتەرا لیڤەرپووڵ ١ ١ ٢٠١٩
ئینگلتەرا مانچستەر سیتی
١ - ٢٠٢٣
ئینگلتەرا چێڵسی ١ ١ ٢٠٢١
بەڕازیل ساوپاوڵۆ ١ ٠ ٢٠٠٥
بەڕازیل ئینتەرناسیۆنال ١ ٠ ٢٠٠٦
ئیتاڵیا ئەی سی میلان ١ ٠ ٢٠٠٧
ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد ١ ٠ ٢٠٠٨
ئیتاڵیا ئینتەر میلان ١ ٠ ٢٠١٠
بەڕازیل ڤاسکۆ دا گاما ٠ ١
ئەرژەنتین بۆکا جونیۆڕز ٠ ١
ئێکوادۆر قوویتۆ ٠ ١
ئەرژەنتین ئێستۆدیانتس ٠ ١
کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ تی بی مازیمبی ٠ ١
بەڕازیل سانتۆس ٠ ١
مەغریب ئەلڕەجاء ٠ ١
ئەرژەنتین سان لۆرینزۆ ٠ ١
ئەرژەنتین ڕیڤەڕ پڵەیت ٠ ١
ژاپۆن کاشیما ئانتلڕس ٠ ١
بەڕازیل گڕیمیۆ ٠ ١
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ئەلعەین ٠ ١
بەڕازیل فڵامینگۆ ٠ ١
مەکسیک تایگرێس ئوونال ٠ ١
بەڕازیل پاڵمێراس ٠ ١
عەرەبستانی سعوودی ئەلهیلال ٠ ١
میسر ئەلئەهلی ٠ ١
بەڕازیل فڵوومێنسی ٠ ١

نازناوەکان بەپێی وڵات[دەستکاری]

تۆماری تیمە بەشداربووەکان بەپێی وڵات
وڵات ژمارەی نازناو پلەی دووەم ساڵی بردنەوە ساڵی پلەی دووەم
ئیسپانیا ٨ ١ ٢٠٠٩, ٢٠١١, ٢٠١٤, ٢٠١٥, ٢٠١٦, ٢٠١٧, ٢٠١٨, ٢٠٢٢ ٢٠٠٦
بەرازیل ٤ ٥ ٢٠٠٠, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦, ٢٠١٢ ٢٠٠٠, ٢٠١١, ٢٠١٧,٢٠١٩, ٢٠٢١
ئینگلتەرا ٤ ٢ ٢٠٠٨ ،٢٠١٩، ٢٠٢١، ٢٠٢٣ ٢٠٠٥, ٢٠١٢
ئیتاڵیا ٢ ٠ ٢٠٠٧ , ٢٠١٠
ئەڵمانیا ٢ ٠ ٢٠١٣ , ٢٠٢٠
ئەرجەنتین ٠ ٤ ٢٠٠٧,٢٠٠٩, ٢٠١٤, ٢٠١٥
ئیکوادۆر ٠ ١ ٢٠٠٨
کۆنگۆی دیمووکرات ٠ ١ ٢٠١٠
مەغریب ٠ ١ ٢٠١٣
ژاپۆن ٠ ١ ٢٠١٦
ئیماڕات ٠ ١ ٢٠١٨
سعوودیە ٠ ١ ٢٠٢٢
مەکسیك ٠ ١ ٢٠٢٠
میسڕ ٠ ١ ٢٠٢٣

خەڵاتەکان و پاداشتەکان[دەستکاری]

بڕی خەڵات بە دۆلار (USD)
پاڵەوان $٥ ملیۆن
دووەم $٤ ملیۆن
سێیەم $٢٫٥ ملیۆن
چوارەم $٢ ملیۆن
پێنجەم $١٫٥ ملیۆن
شەشەم $١ ملیۆن
حەوتەم نیو ملیۆن

ھاوبەشەکان و سپۆنسەڕەکانی فیفا

ئامار و ڕاستییەکانی جامی جیھانی یانەکان[دەستکاری]

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە میانەی یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید و دەرکەوتنی هێما تایبەتەکەی براوەی جامی جیھانی یانەکان لە ناوەڕاستی جلەکەی کە بەڕەنگ قاوەیی کراوە ئەوە ئاماژەیە بۆ براوەی پاڵەوانییەتییەکە ′′ساڵی ٢٠١٥″

تۆنی کرووس شەش جار نازناوی جامی جیھانی یانەکانی بەدەستھێناوە لە ڕووی زۆرترین بردنەوەی جامەکە وەك یاریزان [٣] کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش خاوەن و هەڵگری نازناوی گۆڵکاری مێژوویی جامەکەیە بە تۆمارکردنی (٧ گۆڵ) هەتا ئەم ساتە ، محەممەد ئەبو تریکە - حوسام ئاشوور - وائیل گووما خاوەنی زۆرترین یاریکردن لە جامەکەدا کە ھەریەکەیان ١١ یارییان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Vickery, Tim (15 December 2008). "The prestige of the Club World Cup". Retrieved 13 June 2021.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د "Marketing Affiliates". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. Archived from the original on 1 November 2007. Retrieved 8 December 2016. ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Toni Kroos". FIFA.com. Archived from the original on 6 September 2015. Retrieved 6 March 2013. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]