دەروازە:تۆپی پێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی تۆپی پێ


بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی تۆپی پێ!

تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی:football) گرنگترین وەرزشی جیھانی نوێیە. دوو یانە لە یەک یاری بەشدارن ھەریەکەکیشیان بە مەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆڵ لە یانەی بەرامبەریان تۆمار بکەن وە ئەو یانەیەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، دەبێت بە براوەی یاری لەم یارییەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت زانیاریی زیاتر...


وتاری ھەڵبژێردراو

جامی جیھانی فیفا یاخود مۆندیال ڕووداوێکی وەرزشی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەدەچێت. جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی ڕووداوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە لە ھەشت کۆمەڵەدا پۆل دەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانیی فیفا وڵاتی میواندار بە شێوایەکی ئۆتۆماتیکی لە کۆمەڵەی یەکەم جێگیردەبێت، بەبێ پاڵەوتن بەشداری دەکات. لە بیست و یەک خولی پێشووی ئەم پاڵەوانییەتییە بە گشتی ٧٩ ھەڵبژاردەی نیشتمانی بەشدارییان کردووە و ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە سەرجەم خولەکان کردووە، واتە بەشداربوونی لە ھیچ خولێکی پاڵەوانییەتییەکە لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە ئەمەش لە ساڵەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢ بوون. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوار جار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین، فەرەنسا، ئۆرگوای دوو جار بوونە پاڵەوان ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتالیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨ و ١٩٦٢. جامی جیھانیی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیھان. لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ میلۆن کەس سەیری یارییەکەیان کرد. پاڵەوانی ئێستا ھەڵبژاردەی فەڕەنسایە کە لە دوایین خولی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ٢٠١٨ کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا، بریار وایە لە ٢٠ی تشرینی دووەم–١٨ی کانوونی دووەم جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە قەتەر بەڕێوەبچێت. درێژەی بابەت…

وێنەی ھەڵبژێردراو

یاریگای ئۆلمپیکی بەرلین

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

جەیمز ڕۆدریگز بەدرێسی هەڵبژاردەی نیشتامنی کۆلۆمبیا
جەیمز ڕۆدریگز بەدرێسی هەڵبژاردەی نیشتامنی کۆلۆمبیا

خەیمز دەیڤد ڕۆدریگێز ڕوبیۆ (لەدایکبووی ١٢ی تەمموزی ١٩٩١) بە زۆری ناسراوە بە خەیمز بە سادەیی، یاریزانێکی لێھاتووی تۆپی پێی کۆڵۆمبییە کە لە ھێڵی ناوەندی ھێرشبەر یاریدەکات بۆ بایەرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید، یانەی نێودەوڵەتیی کۆڵۆمبیا. ئەو پیاھەڵدراوە بۆ تەکنیک، بینین و کارامەیی ھێرشبردنەکەی، بە زۆری ئاماژە کراوە بە جێگری ھاوڕێکەی کارلۆس ڤاڵدێراما.

خەیمز لە ئەورووپادا بەناوبانگ بوو لەو کاتانەی یاری بۆ پۆرتۆ دەکرد، چەند جامێکی بردەوە و چەند خەڵاتێکی وەرگرت لە ماوەی ئەو سێ ساڵە لەو یانەیەدا. لە ٢٠١٤دا، خەیمز لە مۆناکۆوە ڕۆیشت بۆ ڕیاڵ مەدرید بە کرێی ٦٣ میلیۆن پاوەن، کە پلەی پێوانەیی ڕادامێڵ فالکاوی شکاند و بە گرانترین یاریزانی کۆڵۆمبی و یەکێک لە گرنترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دانرا.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا دەروازەی وەرزش یارییەکانی ئۆڵمپیک


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان