ڕۆماریۆ
ڕۆماریۆ | |
---|---|
بە پورتوگالی: Romário | |
لەدایکبوون | ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Romário de Souza Faria |
ناوی خوازراو | Baixinho |
ناسناو | Baixinho |
منداڵ | Romário de Souza Faria Júnior، Ivy Faria |
زمانی زگماکی | زمانی پورتوگالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی پورتوگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، سیاسەتوان، association football manager |
پۆستەکان | member of the Senate of Brazil، federal deputy of Rio de Janeiro |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر، centre-forward |
شوێنی کار | بەڕازیلیا |
ئەندامی حیزبی | Brazilian Socialist Party |
نەژاد | African Brazilians |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ |
خەڵاتەکان | World Cup Golden Ball، خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، L'Équipe Champion of Champions |
وێبگە | http://www.romario.com.br |
ڕۆماریۆ دی سۆزا فاریا (لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦)، بە ڕۆماریۆ ناسراوە، سیاسەتوانێکی بەڕازیلییە، و یاریزانی پیشەگەری پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلە. زیاتر لە ٧٠٠ گۆڵی تۆمارکردووە و یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی کە لانیکەم ١٠٠ گۆڵی بۆ سێ یانەی جیاواز تۆمارکردووە.[١] بە یەکێک لە باشترین یاریزانە مێژوویەکانی تۆپی پێ دادەنرێت.[٢] ڕۆماریۆ لە ساڵی ١٩٩٤ لە جامی جیھانی فیفا ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ بەڕازیل و وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی تۆپی زێڕینی وەرگرت. ھەر لەو ساڵەدا وەک باشترین یاریزانی جیھان دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ تیپی خەونەکانی جامی جیھانیی فیفا ھەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠٠٤دا ناوی لە پێرستی فیفا ١٠٠ باشترین یاریزانە زیندووەکانی جیھاندا بوو[٣]
لەسەر ئاستی یانەکان، دوای ئەوەی پەرەی بە ژیانی وەرزشی سەرەتایی خۆی لە بەرازیل دا، ڕۆماریۆ لە ساڵی ١٩٨٨ ڕووی لە یانەی ئاییندھۆڤن کرد لە ھۆڵەندا. لە ماوەی پێنج وەرزی یاریکردنی لە یانەکە سێ جار بووە پاڵەوانی خولی نایابی ھۆڵەندا، و بە گشتی ١٦٥ گۆڵی لە ١٦٧ یاریدا تۆمارکردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ ڕووی لە یانەی بارسێلۆنا کرد و بووە بەشێک لە " تیپی خەونەکان "ی یۆھان کرۆیف. لە وەرزی یەکەمی لالیگادا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بە تۆمارکردنی ٣٠ گۆڵ لە ٣٣ یاریدا بووە گۆڵکاری خولەکە. لە نیوەی دووەمی ژیانی وەرزشیدا ڕۆماریۆ یاری بۆ یانەکانی ناو شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ ڤاسکۆ داگاما نازناوی خولی بەڕازیلی بەدەستھێنا و سێ جار گۆڵکاری خولەکە بوو. لە کۆتایی ژیانی وەرزشیدا بۆ ماوەیەکی کورتیش لە قەتەر و ئەمریکا و ئوسترالیا یاری کردووە.
ڕۆماریۆ بە تۆمارکردنی ٥٥گۆڵ لە ٧٠ یاریدا، چوارەم گۆڵکاری ھەڵبژاردەی بەڕازیلە، لە دوای پێلێ و نەیمار و ڕۆناڵدۆ.[٤] لە پلەی سێیەمی لیستی گۆڵکارانی خولی بەڕازیل بە تۆمارکردنی ١٥٥ گۆڵ. نۆیەم گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە و لە ١٠٠٢ یاری فەرمیدا ٧٨٤ گۆڵی تۆمارکردووە.[٥]ڕۆماریۆ لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە کاری سیاسی کردووە، کاتێک بە جێگری پارتی سۆسیالیستی بەڕازیل ھەڵبژێردرا. پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ بە سیناتۆر ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٧ حزبەکانی گۆڕی بۆ پۆدیمۆس و لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە پارتی لیبراڵەکانەوە کرد. دیارترین منداڵی ڕۆماریۆ دەندرێ فیلیپی فیگێرێدۆیە، کە شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و وەک ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی کاردەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Neymar emulates Ronaldo & Romario after bringing up 100 goals for PSG | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-05-27.
- ^ "The Joy of Six: Great finishers". The Guardian. 31 July 2009. Retrieved 19 November 2013
- ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 19 June 2014.
- ^ "Romário de Souza Faria – Goals in International Matches". RSSSF. Retrieved 19 February 2021
- ^ "Best Goalscorers All-Time (Official Matches)". RSSSF Archive. 25 September 2013.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆماریۆ تێدایە. |
- ڕاھێنەری یاریزانەکان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە قەتەر
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ھۆڵەندا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی بەڕازیلی
- فیفا ١٠٠
- براوەکانی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھان
- یاریزانانی براوەی جامی جیھانیی فیفا
- یاریزانە براوەکانی کۆپا ئەمریکا
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ١٩٩٧
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ١٩٩٧
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ١٩٨٩
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ١٩٨٧
- مێدالیاوەرگرانی ئۆڵمپیک لە تۆپی پێ
- مێدالیاوەرگرانی زێوی ئۆڵمپیکی بەڕازیلی
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی ڤالێنسیا
- یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا
- یاریزانانی لا لیگا
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٦٦