تیێری ھێنری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تێیری هێنری
هێنری بەدرێسی یانەی نیویۆڕک ڕیدبۆڵزی ئەمریکی
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو تێیری دانیال هێنری
ڕێکەوتی لەدایکبوون (١٩٧٧-٠٨-١٧) ١٧ی ئابی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون لێسویلس ،  فەڕەنسا
باڵا ١.٨٨ م
جێگای یاریکردن هێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا نیویۆڕک ڕیدبۆڵز
ژمارەی یانە ١٤
ئەزموونی گەنجی
١٩٨٣ - ١٩٨٩ سۆ لێسویلس
١٩٨٩ - ١٩٩٠ یوئێس پالاسیو
١٩٩٠ - ١٩٩٢ ڤیری چالتۆن
١٩٩٢ کلاریفرۆنتی
١٩٩٢ - ١٩٩٤ یانەی مۆناکۆ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٩٤ - ١٩٩٩ یانەی مۆناکۆ ١٠٥ (٢٠)
١٩٩٩ یۆڤانتوس ١٦ (٣)
١٩٩٩ - ٢٠٠٧ ئارسناڵ ٢٥٤ (١٧٤)
٢٠٠٧ - ٢٠١٠ بارسێلۆنا ٨٠ (٣٥)
- ٢٠١٠ نیویۆڕک ڕیدبۆڵز ٩٢ (٤١)
٢٠١٢ئارسناڵ (خواستن) ٤ (١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٧ فەڕەنسای ژێر ٢٠ ساڵان ٥ (٣)
١٩٩٧ - ٢٠١٠ فەڕەنسا ١٢٣ (٥١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

ناوی تەواوی تێری دانیال ھێنریە (Thierry Daniel Henry) لەڕێکەوتی ١٣ ـی ئۆگەستی ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی لێس ئالیسی ووڵاتی فەرەنسا لەدایک بووە ، یاریزانێکی تۆپی پێی فەرەنسیە و تاوەکو وئێستاش بەردەوامە لەسەر خزمەتکردن بەبواری وەرزش و تۆپی پێ ، سەرەتای دەست پێ کردنی وەک یاریزانێکی لاو لە سەرشەقامەوە لەگەل چەند ھاوڕییەکی سەری ھەڵداوە ، لەساڵی ١٩٩٠ـەوە ڕووی کردە یانەی مۆناکۆ و لەوێ وەک یاریزانێکی پیشەگەر ناسرا و پاشان لەساڵی ١٩٩٧ بوو بە یاریزانێکی نێودەوڵەتی لەو کاتەی بانگشتی ھەڵبژاردەی لاوانی فەرەنسا کرا بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان ، زیاتر بە جیھان ناسرا کاتێک ڕووی کردە یۆڤانتۆس و لەوێوە بەبڕی ١١ ملیۆن پاوەند بۆڕیزەکانی ئارسیناڵ و لەوێشەوە بە ٢٤ ملیۆن بۆ بارسا و دواتر بۆ یانەی نیۆڕک ڕید بۆڵس و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە لە یاری کردن لە ڕیزی ئەو یانەیە .


باوکی ھێنری خەڵکی ووڵاتی گوادالوپە و دایکیشی خەڵکی ناوچەی مارتینۆکوێ ـیە کە سەر بە ووڵاتی فەرەنسایە ،خۆیشی لە شاری لێس ئۆلیس ـی سەربە پاریسی پایتەخت لەدایک بووە ، ھەر لەسەرەتاوە حەزی بەیاری کردن کردووە و لەتەمەنی حەوت ساڵیەوە بەھرەیەکی زۆری ھەبوو بۆیە ڕاھێنەر کلاودی چیزێلی بانگێشتی ھێنری کرد بۆ یانەی ناوخۆیی لێس ئۆلیس کە تیمێکی بچوک بوو ، بەڵام پاشان باوکی ھینری کوڕەکەی بردە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیوەندی کرد بە یانەی پالاسیاو لەساڵی ١٩٨٩ ، کەچی دوای ئەوە باوکی ھێنری کێشەی دروست کرد لەگەڵ یانەکە و کوڕەکەی گەڕاندەوە بۆ فەرەنسا و پەیوەندی کرد بەیانەی ئی ئێس ڤیری چاتیلۆنەوە و لەو یانەیەش دووسآڵ یاری کرد .

ھێنری لەگەڵ خانمێکی ئینگلیزی ھاوسەرگیری پێکھێنا کەناوی نیکۆڵا مێری ـە و بە کلارا ناسراوە لە بەرواوری ٥ ـی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٣ و ئاھەنگی گواستنەوەکەشی لە کۆشکی ھای کلێر بوو ،لە ٢٥ـی مایۆی ٢٠٠٥ ئەم دوو ھاوسەرە یەکەم منداڵیان بوو بەناوی “تی” ،کەچی لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٨ دوای ئەوەی ھێنری پەیوەندی کرد بەیانەی بارسێلۆناوە خێزانەکەی تەڵاق ـداو بڕی دە ملیۆن جونەی ئیستەرلینی وەک مەرجی ھاوسەر گیریەکە ـدا بە ھاوسەرەکەی پێشووی ، و دوای ئەمە گەڕایەوە بۆلای ھاوڕێ کۆنەکەی کە لەسآڵی ٢٠٠١ ناسی بووی و یەکێک بوو لە دەستەی ھاندەرانی یەکێتی تۆپی باسکەی ئەمریکی و ناوی یاندریا ڕایاکێکە ،ھێنری زیاتر لە جارێک باسی لەوە کردبوو کە ئارەزووی بەیاری باسکە ھەیە .

لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

مۆناکۆی فەڕەنسی (١٩٩٢- ١٩٩٩)[دەستکاری]

لەسآڵی ١٩٩٠ ڕاھێنەر ئاڕنۆڵد کاتالانۆ نوێنەرەکانی نارد بۆ بینینی یاریەکی یاریزانی تێری ھێنری لەو یاریە ـدا ئاسکە ڕەشەکە بەتەنھا شەش گۆڵی تۆمار کرد لەکاتێک ـدا یانەکەی بە ئەنجامی شەش بەسفر یاریەکەی بردەوە ،دوای یاریەکە ڕاستەوخۆ کاتالانۆ بانگێشتی ھێنری کرد بۆ یانەی مۆناکۆ چونکە خۆی لەوێ ڕاھێنەر بوو. لەگەڵ یانەی مۆناکۆ ھێنری ئاستێکی بەرزی ھەبوو و لەکۆی ١٠٥ یاری توانی بیست گۆڵ تۆمار بکات کە ئەمەش ڕێژەیەکی باشە بۆ یاریزانێک کە تەمەنێکی زۆر بچوکی ھەبوو ،

ئەرسناڵی ئینگلیزی (١٩٩٩- ٢٠٠٧)[دەستکاری]

لە ئابی ساڵی ١٩٩٩ ھێنری نەیتوانی خۆی لە ئیتاڵیا بگرێت و شووێنی خۆی لە کاڵچیۆ بۆ نەکرایەوە بۆیە بەناچاری و بەڕازی بوونی ھەردوو لا (یانەکە و خۆی) بڕیاری فرۆشتنی درا بەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەبڕی ١١ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی (پاوەند) ، لەژێر چاودێری ڕاھێنەری فەرەنسی ئارسین فینگەر کە پێشتر لە یانەی مۆناکۆ ڕآھێنەری بوو بوو دەستی بە یاری کردن کرد ، یانەی ئارسیناڵ ئەو ھۆکارە بوو کە ھێنری کرد بە ئەستێرەیەکی فەرەنسی و جیھانی ، ساڵی یەکەم لەگەڵ گەنەرز زۆر ناخۆش بوو چونکە لە ھەشت یاری یەکەم ـدا ھێنری نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و خەریک بوو بێ ھیوا ببێت ھەرچۆنێک بێت ئەو وەرزە بوونە دووەی ئینگلتەرا لە دوای مانچیستەر یونایتدەوە و لە جامی یەکێتی ئەوروپاش (یۆرۆپا لیگ) ـی ئێستا پلەی دووەمی بەدەست ھێنا کە بەیانی گەڵاتاسەرای تورکی دۆڕا .پێشتر ھێنری ھەڵگری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی ٢٠٠٠ بوو , وەرزی دووەمی ھێنری تاڕادەیەک باشتر بوو لەگەڵ ئارسیناڵ و لەڕاوەدوونانی مانیۆش بەردەوام بوون و ھێنری لەو ساڵە ـدا واتا ٢٠٠٠-٢٠٠١ لە کۆی بەنجاو سێ یاری تەنھا ٢٢ گۆڵی تۆمار کرد و سێ گۆڵیشی درووست کرد ،کەچی وەرزی سێیەمی باشتر بوو و دەست کەوت و نازناوەکان ھاتنە نێو مەیدان و ھێنری یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ گەنەرز بەدەست ھێنا لەسەر باڵانسی یانەی چێلسی بوو کاتێک یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلیزی لێ بردەوە بە دووگۆڵی بێ وەڵام لە ووەرزە ـدا ھێنری ٤٣ سێ گۆڵی لە ھەموو پاڵەوانێتیەکان ـدا تۆمار کرد ،کەچی دواتر لەساڵی ٢٠٠٢ ھێنری نەیتوانی سەرکردایەتی فەرەنسا بکات لە پاڵەوانێتی جامی جیھانی کۆریا و ژاپۆن و بەشێوەیەکی چاوەڕوان کراو ھەڵگری نازناوەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکان کرایە دەرەوە ، دەست کەوت و نازناوەکانی ھێنری درێژەیان ھەبوو ساڵ بەساڵیش ئاستی بەرز دەبوەوە ، لەساڵی ٢٠٠٥ دوای ئەوەی یاریزان پاتریک ڤێرا ڕووی کردە یانەی یۆڤانتۆس تێری ھێنری بەشێوەیەکی فەرمی بووە کاپتاین و سەرکردەی ئارسیناڵ . بەگشتی دەتوانین بڵێین :- تیێری ھێنری، لە ١٩٩٩ تاکو ٢٠٠٧ بۆ ئاڕسیناڵ یاریکردووە. ٢٢٦ گۆڵی تۆمار کردووە لە ٣٦٩ یارییدا… ١٧٤ گۆڵی لە خولی ئینگلیزیی بووە، حەوت گۆڵ لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا، ٤٢ گۆڵ لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکاندا. یەک گۆڵیش لە جامی قەڵغانی خێرخوازییدا. زۆرترین ژمارەی یاری کە یاریزانێکی ئاڕسیناڵ بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامی دابێت : تیێری ھێنری، ٨١ یاری بۆ فەڕەنسا ئەنجام داوە. یەکەمین یاریزانانی ئاڕسیناڵ کە مێداڵی جامی وڵاتانی ئەوروپایان وەرگرتبێت: ئێمانوێل پێتیت، پاتریک ڤیێیرا و تیێری ھێنری ( ھەموویان لە یۆرۆی ٢٠٠٠).

بەرشلۆنەی ئیسپانی (٢٠٠٧- ٢٠١٠)[دەستکاری]

تێری ھێنری بەدرێسی بلوگرانا (بەرشلۆنە)

لە ٢٥ ـی حوزەیرانـی ٢٠٠٧ ، یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیز ھەموانی توشی شۆک کرد و یانەی ئارسێناڵی بەجێ ھێشت و رووی کردە خولی لالیگای ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لەبەرامبەر ٢٤ ملیۆن یۆرۆ و بۆماوەی چوار سآڵ و بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ ،ھێنری بەھۆی کێشەکانی ئارسیناڵ ـەوە و دیار نەبوو چارەنوسی ئارسین فینگەر بڕیاری ـدا یانەی ئارسیناڵ بەجێ بھێڵێت و لەگەڵ یانەی بارسێلۆناش لە باڵی چەپ یاری دەکرد ،

وەرزی یەکەم لە کەتەلۆنیا یاریزان ھێنری لە جڵ و حەوت یاری بەژداری کرد و نۆزدە گۆڵی تۆمار کرد و یانزە گۆڵی دروست کرد ،

کەجی وەرزی دووەم ئاستی زۆر بەرزتر بوەوە و لە چل و دوو یاری بیست و شەش گۆڵی تۆمار کرد و دوانزە پاسی ـدا (گۆڵی دروست کرد ) ،

بەڵام لەوەرزی سێیە ئاستی زۆر دابەزی و لەسی و دوو یاری بەژداری کرد کەچی تەنھا چوار گۆڵی تۆمار کرد و سێ گۆڵیشی دروست کرد ،

لەکۆتایی ـدا ھێنری لە بارسا لەو سێ وەرزە ـدا ١٢١ یاری ئەنجام ـدا و ٤٩ گۆڵی تۆمار کرد و ٢٦ گۆڵیشی درووست کرد .

ھێنری بۆ یەکەم جار لە مێژووی ـدا توانی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەست بھینێت دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٨-٠٩ لەسەر حسابی یانەی مانچێستەر یوونایتد بوونە پاڵەوان

نیو یۆڕک ڕێدبۆڵس (٢٠١٠–٢٠١٤)[دەستکاری]

یاریزان ھێنری یانەی بارسێلۆنای بەجێ ھێشت و ڕووی کردە خولی ئەمریکا کە ناسراوە بە (MLS) , لەڕێکەوتی ٢٥ـی مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٠ تێری ھێنری واژۆی لەسەر گریبەستێکی یانەی نیو یۆڕک ڕید بۆڵسی ئەمریکی کرد و بوە یاریزانی ئەو یانەیە ، ھێنری بووە دووەم یاریزان لە دوای دێڤد بێکھام کە پەیوەندیان بەو خولەوە کردوبوو ،یەکەم یاری بۆ ھێنری لەبەرامبەر یانەی ھۆستۆن بوو لە دوای شەش ڕۆژ لە واژۆ کردنی گریبەستەکەی و لە ویاریە ـدا یانەکەی توشی بەرامبەر بوون ھات بە دووگۆڵ کە ھەردوو گۆڵەکە ھێنری درووستی کرد ،یەکەم گۆڵی تێری لەگەڵ نیو یۆرک ڕید بۆڵس دەگەڕێتەوە بۆ بیستو ھەشتی ئۆگەستی ٢٠١٠ کاتێک لەیانەی سان جۆسێیان بردەوە بە دوگۆڵی خاوێن ،لەیەنایەری ئەم ساڵ ٢٠١١ ھێنری گەڕایەوە شاری لەندەن و لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ دەستی مەشق کردن کرد بەڵام وەک میوان و دەیویست پارێزگاری لە توانای جەستەییەکەی بکات .

ھێنری بەبەڕی ٢,٠٠٠ دوو ھەزار دۆلار سزا درا بەھۆی ئەوەی بووە ھۆی پێکانی گۆڵپارێز و یاریزانی یانەی داڵاس کیڤن ھارتمان لە ڕێکەوتی ١٦ ـی ئۆگەستی ٢٠١٠ دوای ئەوەی لەکاتی ئاھەنگ گێرانی دوا تۆمار کردنی گۆڵێک .

لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا[دەستکاری]

کاروانی وەرزشی تێری ھێنری لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرەنسا زۆر باش بوو و دەستکەوتی گەورەشی بەدەست ھێناوە ، سەرەتای دەست پێکردن و بانگێشت کردنی بۆ یاریە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٧ شان بەشای ھاوڕێی و ھاوپیشەکانی وەکوو ویلیام گالاس و داڤید تریزیگێ ، ڕاھێنەر ئیمێی جاکیە زۆر سەرسام بوو بە ئاستی ھێنری و بانگێشتی ڕیزی ھەڵبژاردەی فەرەنسای خوار تەمەن بیست ساڵانی کرد و یەکەم یاری نێو دەوڵەتیشی لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی باشوری ئەفریقیا بوو لە ئۆکتۆبەری ھەمان ساڵ واتا ١٩٩٧ کاتێک ھەڵبژاردەی فەرەنسا یاریەکەی بردەوە بەئەنجامی ٢-١ . دوات ڕاھێنەر ئیمێی ھێنری ناردە ھەبژاردەی یەکەم و بەژداری پێ کرد لە جامی جیھانی ١٩٩٨ کاتێک فەرەنسا لە یاری کۆتایی لە ھەڵبژاردەی بەرازیلی بردەوە بە دووگۆلی زیدانی گۆڵێکی پیتی .

ھێنری بە گۆلکاری مێژووی ھەڵبژاردەی فەرەنسا دێتە ناسان بە کۆی ٥١ گۆڵ لە کۆی ١٢٣ یاری و بەڕێژەی ٠.٤٢ گۆڵ لەھەر یاریەک ـدا .

دەستکەوتەکانی لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

مۆناکۆ[دەستکاری]

خولی فەرەنسی یەک جار ١٩٩٦–٩٧

جامی فەرەنسا یەکجار ١٩٩٧

ئارسیناڵ[دەستکاری]

تێری بەدرێسی ئەرسیناڵ

خولی پریمەرلیگ دووجار ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤

جامی یەکێتی ئینگلتەرا دووجار ٢٠٠٢, ٢٠٠٣, ٢٠٠٥

قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا دووجار ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤

بارسێلۆنا[دەستکاری]

خولی ئیسپانی دوو جار ٢٠٠٨–٠٩, ٢٠٠٩–١٠

جامی شای ئیسپانی جارێک ٢٠٠٨–٠٩

جامی سوپەری ئیسپانی جارێک ٢٠٠٩

خولی یانە پاڵەوانەکان یەک جار ٢٠٠٨–٠٩

جامی سوپەری ئەوروپی جارێک ٢٠٠٩

جامی جیھانی یانەکان جارێک ٢٠٠٩

نیو یۆرک ڕید بۆڵس: جارێک خولی کۆنفرانسی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکا[دەستکاری]

براوەی (وەرزێکی ئاسایی) ٢٠١٠

گەڕانەوە بۆ ئەڕسناڵ[دەستکاری]

لەوەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بە شێوەیەکی خواستن گەڕایەوە ئەرسناڵ دوای پشووی خوولی ئەمریکا ،، تێری ھێنری لەیەک یاریدا توانی گۆل تۆماربکات و یانەکەی گەیاندە کۆتا یاری کاڕلینگ کاپ

دەستکەوتەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی[دەستکاری]

جامی جیھانی (مۆندیال ) جارێک بدەستی ھێناوە و یەک جاریش دووەم بوو ١٩٩٨; -: ٢٠٠٦

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا جارێک ٢٠٠٠

جامی کیشوەرەکان یەک جار ٢٠٠٣

نازناوی تاکەکەسی[دەستکاری]

ناوی لە ھەڵبژاردەی یۆفا ھاتووە لە ساڵی : ٢٠٠٠ گۆڵکاری جامی کیشەوەرەکان بوو لە سآڵی : ٢٠٠٣ بەدەست ھێنانی تۆپی زێڕینی جامی کیشوەرەکان : ٢٠٠٣ ناوی لە تیمی جامی جیھای ھات لە مۆندیالی: ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی لاوی خولی فەرەنسی : ١٩٩٦–٩٧ باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی : ٢٠٠٢–٠٣, ٢٠٠٣–٠٤ ھەڵبژێردراو بۆ خەڵاتی باشرتین یاریزان : ٢٠٠٤, ٢٠٠٥ ھەڵبژێردراو بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی : ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠٠٤–٠٥, ٢٠٠٥–٠٦. باشترین یاریزانی ئەوروپا : ٢٠٠٣, ٢٠٠٦ پێکھاتەی نموونەی خولی ئینگلیزی بۆ ساڵ : ٢٠٠١, ٢٠٠٢, ٢٠٠٣, ٢٠٠٤, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی ساڵ لە ئینگلتەرا : ٢٠٠٢–٠٣, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠٠٥–٠٦ باشترین ھێرشبەر : ٢٠٠٦ ناوی لە تیمی یۆفا : ٢٠٠١, ٢٠٠٢, ٢٠٠٣, ٢٠٠٤, ٢٠٠٦ باشترین یاریزانی فەرەنسا : ٢٠٠٠, ٢٠٠٣, ٢٠٠٤, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦ ھۆڵی ناودارنی ئینگلیزی : ٢٠٠٨ تۆمارکردنی جوانترین گۆڵ بەڕیتانیا : ٢٠٠٣ باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی : لە مانگی April ٢٠٠٠, سێپتەمبەر٢٠٠٢, جێنیوەری ٢٠٠٤, ئەپرێل ٢٠٠٤ فیفا ١٠٠ یاریزان تایم ١٠٠: ٢٠٠٧ دەساڵ لەسەر یەک بەژداری لە خولی ئینگلیزی کردووە لە ٢٠٠٠ -٢٠١٠ جیاواز

میدالیایی ناپۆلیۆن پۆنابێرت کە تایبەتە بە ئەفسانەکان : ١٩٩٨

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[ماڵپەڕی یاریگا http://www.yariga.net]