ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال
نازناوەکان | سیلیساوی ئەوڕوپا | ||
---|---|---|---|
یەکێتی | یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال (FPF) | ||
Confederation | یوفا (ئەوڕوپا) | ||
ڕاھێنەری سەرەکی | فێرناندۆ سانتۆس | ||
کاپتن | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ | ||
زۆرترین بەشداربوو | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (158) | ||
باشترین گۆڵکار | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (88) | ||
یاریگای سەرەکی | Various | ||
کۆدی فیفا | POR | ||
پلەی فیفا | 9 (6 October 2022)[١] | ||
بەرزترین پلەی فیفا | 3 (May–June 2010, October 2012, April–June 2014, September 2017 – April 2018) | ||
نزمترین پلەی فیفا | 43 (August 1998) | ||
| |||
یەکەم یاریی نێونەتەوەیی | |||
ئیسپانیا 3–1 پورتوگال (Madrid, Spain; 18 December 1921) | |||
گەورەترین بردنەوە | |||
پورتوگال 8–0 لیختنشتاین (Lisbon, Portugal; 18 November 1994) پورتوگال 8–0 لیختنشتاین (Coimbra, Portugal; 9 June 1999) پورتوگال 8–0 کووەیت (Leiria, Portugal; 19 November 2003) | |||
گەورەترین دۆڕاندن | |||
پورتوگال 0–10 ئینگلتەرا (Lisbon, Portugal; 25 May 1947) | |||
جامی جیھانی | |||
جاری بەشداربوون | 7 (یەکەم لە 1966) | ||
باشترین ئاکام | پلەی سێیەم (1966) | ||
جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا | |||
جاری بەشداربوون | 7 (یەکەم لە 1984) | ||
باشترین ئاکام | پاڵەوان (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦) | ||
خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپا | |||
جاری بەشداربوون | 1 (یەکەم لە 2019) | ||
باشترین ئاکام | پاڵەوان (2019) | ||
Confederations Cup | |||
جاری بەشداربوون | 1 (یەکەم لە 2017) | ||
باشترین ئاکام | پلەی سێیەم (2017) | ||
وێبگە | fpf |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال (پورتوگالی: Seleção Portuguesa de Futebol) نوێنەری تۆپی پێی پیاوانی وڵاتی پورتوگالە کەوا لە ساڵی ١٩٢١ەوە دامەزراوە. ھەڵبژاردەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
یەکەمین بەشداریکردنی پورتوگال لە پاڵەوانیەتێکی گەورەدا لە مۆندیالی ١٩٦٦ بوو، کاتێک بە سەکردایەتی ئوزیبیۆ توانیان پلەی سێیەم بەدەستبێنن. دوو بەشداریکردنی داھاتووی پورتوگال لە مۆندیالی ١٩٨٦ و ٢٠٠٢ بە کرانەدەرەوەیان لە قۆناغی گروپەکان بەکۆتا ھات. بەدەر لەوە پورتوگال توانیویانە بگەنە یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای ١٩٨٤، کە تێیدا لە گێمی زیادکراودا بە پاڵەوانی جامەکە فەڕەنسا دۆڕان. ھەڵبژاردەکە لە ھەریەک لە پاڵەوانیەتەکانی مۆندیالی ٢٠٠٦، یۆرۆی ٢٠٠٠ و ٢٠١٢ چۆتە یاری پێش کۆتایی. لە جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای ٢٠١٦، ھەڵبژاردەی پورتوگال یەکەمین نازناوی فەرمی بردەوە دوای بردنەوەی لە فەڕەنسا بە تاکە گۆڵی یاریزان ئێدەر. بەو بردنەوەی پورتوگال گەیشتە یەکەمین جامی کیشوەرەکان کە لەوێشدا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا. ھەروەھا پورتوگال میوانداری پاڵەوانیەتی تازە دانراوی خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپای کرد، کەوا توانیان جامەکەش ببەنەوە دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا.
یاریگای ھەڵبژاردەکە یاریگای ئیستادیۆ ناسیۆنالە لە ئۆیرس، ھەرچەندە زۆربەی یاریەکانیان لە یاریگای جیاواز لە سەرتاسەری پورتوگال ئەنجام دەدەن. ڕاھێنەری ئێستا فێرناندۆ سانتۆسە و کاپتنی ھەڵبژاردەکەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، کەوا ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین یاری ھەڵبژاردەکەش بەناوی خۆیەتی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Portugal national football team»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی ئابی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال تێدایە. |
- ^ «The FIFA/Coca-Cola World Ranking». FIFA. 6 October 2022. لە 6 October 2022 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)