ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان یان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیمارات (بە ئینگلیزی: United Arab Emirates national football team) نوێنەری وڵاتی ئیماراتە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ ساڵی ١٩٧١ دامەزراوە ساڵی ١٩٧٢ بۆتە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا. یەکەم یاری نێودەوڵەتی بەرامبەر ھەڵبژاردەی قەتەر بوو لە سالی١٩٧٢ کە بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی دۆران. گەورەترین بردنەوەی بەرامبەر ھەڵبژاردەی بروونای بوو کە بە ئەنجامی ١٢ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردووە وە گەورەترین دۆڕاندنی بەرامبەر ھەڵبژاردەی بەڕازیل بووە کاتێک بە ئەنجامی ٨ گۆلی بێ بەرامبەر یارییەکەی دۆڕاند. ساڵی ١٩٩٠ بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بەشداری جامی جیھانی فیفای کرد. ساڵی ١٩٨٠ بۆ یەکەم جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای کردوە باشترین ئەنجامی ساڵی ١٩٩٦ بوو کاتێک گەیشتە یاریی کۆتایی و پلەی دووەمی بەدەست ھێنا. ١٦ جار بەشداری جامی کەنداوی کردووە دووجار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە(٢٠٠٧–٢٠١٣)

سەرچاوەکان[دەستکاری]