ڕۆبێرت پیرێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرت پیرێس
بە فەرەنسی: Robert Pires
لەدایکبوون (١٩٧٣-١٠-٢٩) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Reims، فەڕەنسا
وڵاتی وەرزشفەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونRobert Emmanuel Pires
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half، ناوەڕاست (تۆپی پێ)
دەستپێکی چالاکی١٩٩٣
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2004، UEFA Euro 2000
خولپرێمیەرلیگ
خەڵاتەکانKnight of the Legion of Honour

ڕۆبێرت ئیمانوێل پیرێس (لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣)، ڕاھێنەری تۆپی پێی فەرەنسی و یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی فەڕەنسایە.[١] بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ئارسناڵ دادەنرێت.[٢]

یاری بۆ یانەکانی فەرەنسی مێتز و مارسیلیا کردووە، دواتر پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵ کرد، لەوێ سێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی پرێمییەرلیگی بەدەستھێناوە، لەنێویاندا وەرزی نەدۆڕاوی یانەکە لە وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤. پیرێس یاریزانی پێشووی فەرەنسا بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٤، ٧٩ یاریی بۆ ھەڵبژاردەکەی کردووە و خاوەنی ١٤ گۆڵە، ھەردوو نازناوی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ و یۆرۆی ٢٠٠٠ی بردووەتەوە. لە وەرزەکانی ٢٠٠١–٢٠٠٢ و ٢٠٠٢–٢٠٠٣ و ٢٠٠٣–٢٠٠٤ لە باشترین تیپی ساڵی PFA ناوی ھاتووە، باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە بووە بۆ جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠١، باشترین یاریزانی ساڵی FWA بووە بۆ وەرزی ٢٠٠١–٢٠٠٢، باشترین یاریزانی لاوی خولی فەرەنسا بۆ وەرزی ١٩٩٥–٩٦، و لەلایەن پێلێەوە لە ١٠٠ی فیفادا وەک باشترین یاریزانی سەدەی بیست ناوی نوسراوە. ھەروەھا لەلایەن ھاندەرانی ئارسناڵەوە وەک شەشەم باشترین یاریزانی لە مێژووی یانەکەدا دەنگی پێدرا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jeff Reine Adelaide reveals he is learning from Arsenal legend Robert Pires". Metro. London.
  2. ^ "Gunners Greatest 50 Players". Arsenal.com. Retrieved 10 April 2023.
  3. ^ "Gunners greatest 50 players". Arsenal F.C.