ژۆلیۆ سیزار(گۆڵپارێزی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٧٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژۆلیۆ سیزار
بە پورتوگالی: Júlio César
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٩-٠٣) ٣ی ئەیلوولی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
Duque de Caxias، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناوی کاتی لەدایکبوونJúlio César Soares de Espíndola
ھاوسەرSusana Werner
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی٢١ی نیسانی ٢٠١٨
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩
خولپرێمیەرلیگ، Major League Soccer

ژۆلیۆ سیزار یان جۆلیۆ سیزار (لەدایکبووی ٣ی ئەیلوولی ١٩٧٩)، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە. لەلایەن شارەزایانەوە وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان و ھەڵبژاردەی بەڕزایل لە سەردەمی خۆیدا دادەنرێت. سیزار حەوت ساڵ لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی یاریی کردووە و لەگەڵیدا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ و جامی جیھانی یانەکانی فیفای ٢٠١٠ بەدەست ھێناوە. لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ نازناوی باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتاڵیا پێبەخشرا، و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ٢٠٠٩، کە تێیدا پلەی ٢١ی وەرگرت. ھەروەھا دوای وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ وەک باشترین گۆڵپارێزی یانەکانی یەکێتی ئەورووپا دەستنیشانکرا و خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ بەدەستھێنا. سیزار ٨٧ یاریی نێودەوڵەتی بۆ بەرازیل ئەنجامداوە. بۆ مۆندیالی ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ و ٢٠١٤ و دوو پاڵەوانێتی جامی کوپا ئەمریکا بانگێشتکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]