تەممووز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیوگۆی باکوور کە بە ڕەنگی زەرد دیاری کراوە لە مانگی جوولای لە گەرمترین دۆخ دایە و نیوگۆی باشوور کە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی دیاری کراوە لە ھەمان مانگ دا ساردترین کاتی خۆی تێدەپەڕێنێت.

تەممووز یان تەممووز (بە عەرەبی: تموز) ناوی سووریانیی مانگی حەوتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «جوولای» (July سەبارەت بەم پەڕگەیە (خوێندنەوە) ) و بە فەڕەنسی «ژووییێ» (Juillet) دەوترێ. بە گشتی ئەم مانگە گەرمترین مانگی زۆربەی ناوچەکانی نیوگۆی باکوورە (لەم ناوچانە دووەمین مانگی ھاوینە) و بە پێچەوانەوە لە نیوگۆی باشووری زەوی لە زۆربەی ناوچەکانی ساردترین مانگە. نیوەی دووەمی ساڵی زایینی لە مانگی جوولایییەوە دەست پێ دەکات. لە وڵاتانی شام و عێراقدا پێی دەوترێت تەممووز بەڵام لە میسر یوولییە بە کاردێنن، لە توونس و مەغریب و جەزائیر یولیوز دەڵێن. لە زانستی ئەستێرەناسیدا مانگی تەممووز لەکاتێکدا دەست پێ دەکات کە خۆر لە بورجی قرژانگ [قرژاڵ] دایە و لە بورجی [شێر]دا کۆتایی دێ بەڵام لە گەردوون ناسیدا لە بورجی دووپشک دەست پێدەکات و لە بورجی قرژاڵدا کۆتاییی دێ. لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا کوینتیلیز[quintiliz] بەم مانگە وتراوە بەڵام دوایی دەگۆڕێ بۆ یۆلیۆ بەھۆی دانەپاڵی ناوی یۆلیۆس قەیسەر کە لەو مانگەدا لە دایک بووە لەکاتێکدا ئەم مانگە لای ڕۆمانییەکان پێنجەم مانگ بووە چونکە مانگەکانی ساڵ دوازدەیە لە ڕۆژمێری ڕۆمانی دا.

ھێما[دەستکاری]

گوڵی نیشانەی ئەم مانگە سوورەیاقوتە.

ڕۆژانی پشوو[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]