دانیێل ئەلڤێس
زانیاری کەسایەتی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | دانیێل ئالڤێس دا سێلڤا[١] | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٦ی ئایاری ١٩٨٣(٣٨ ساڵ) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | گوازیرۆ، باهیا، بەڕازیل | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
باڵا | ١.٧٣م[٢] | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | بەرگریکار (تۆپی پێ) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
زانیاریی یانە | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
یانەی ئێستا | - | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٦-١٩٩٨ | گوازیرۆ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٨-٢٠٠١ | باهیا | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠١-٢٠٠٢ | باهیا | ٢٥ | (٢) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٢-٢٠٠٨ | سێڤیلیا | ١٧٥ | (١١) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٨-٢٠١٦ | بارسێلۆنا | ٢٤٧ | (١٤) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٦-٢٠١٧ | یۆڤێنتۆس | ١٩ | (٢) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٧-٢٠١٩ | پاریس سان جێرمان | ٤٨ | (٢) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠١٩-٢٠٢١ | ساو پاولۆ | ٧٦ | (٨) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
2003 | بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵ | ١٧ | (٠) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٢١ | بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵ | ٧ | (٠) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٦ – تا ئێستا | بەڕازیل | ١١٩ | (٨) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
دانیێل ئەلڤێس دا سیلڤا بە(ئینگلیزی :daniel alves da silva)، ناسراو بە دانی ئەلڤێس لە ٥ی ئایار ساڵی ١٩٨٣ لە شاری گوازێرۆ لە لەڕۆژھەڵاتی بەڕازیل لە ولایەتی باھیا لەدایک بووە. یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلە. لە بەرگریکاری باڵی (چەپ) یاری دەکات لە یانەی یوڤانتۆس و ھەڵبژاردەی بەڕازیل. لە یانەی سێڤیلیاوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد لەبەرانبەر ٣٢٬٥ میلیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ھاتنی لە یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا سێ نازناوە سەرەکیەکەی بەدەستھێنا. کە ھەریەک لە خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا و خولی پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا. دوای ئەم نازناوانەش سێ نازناوی تری لەھەمان وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستھێنا، کە ھەریەکە لە(جامی سوپەری ئیسپانیا، جامی سووپەری ئەورووپا، جامی جیھانی یانەکان). بەم پێیەش یەکیک بوو لەو یاریزانانەی کە شەشینەی مێژوویی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستھێناوە. لە ساڵی (٢٠٠٥) بۆتە خاوەنی پاسپۆڕتی ئیسپانی. یاری بۆ ھەریەک لە یانەکانی باھیای بەڕازیلی و سێڤیلیا و بارسێلۆنای ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی کردووە.
یەکەم یاری دانی لە گەڵ یانەی باھیا لە یاریەک بوو لە دژی یانەی بارانا، لەخولی پلە دووی بەڕازیل، کە یاریەکەیان بەئەنجامی (٣–٠) بردەوە، لەو یاریەدا دانی دوو گۆڵی دروست کردوو لێدانی سزایەکیشی بۆ گیرا کە گۆڵی سێھەمیان بۆ یانەکەیان کرد. لەگەڵ یانەی باھیا چەندین یاری ئەنجام داو یەکێک بوو لە باشترین یاریزانانی یانەکە. دوای ئەوە لە ڕوویکردە یانەی سێڤیلیای ئیسپانی لە ساڵی (٢٠٠٢).
لەگەڵ یانەی سێڤیلیا (٢٠٠٢–٢٠٠٨)
[دەستکاری]لەدوای یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەی سێڤیلیا، دانی گەڕایەوە بەڕازیل و لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەژداری جامی جیھانی لاوانی کرد و جامەکەشیان بەرز کردەوە، دانی ئەلڤیسیش یەکێک بوو لەباشترین سێ یاریزانی جامەکە. لە ساڵی ٢٠٠٦ یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی پێشکەش بە یانەی سێڤیلیا کرد بۆ دەستبەرداربوونی دانی و یانەی سێڤیلیاش ڕازیبوو کە دانی بداتە لیڤەرپوول، بەڵام لەدواساتەکان یانەی لیڤەرپوول ڕەتی کردەوە کە بەم نرخە دانی بکڕێت کە یانەی سێڤیلیا دیاریکردبوو کە ٨ میلیۆن یۆرۆ بوو. لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ لە ٤٧ یاری یانەکەی بەشداربوو و ٥ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. یاریەکی یەکجار جوانیشی کرد لە خولی ئەوڕوپی و نازناوەکەشیان بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٧ بەکەناڵی سپۆڕت تیڤی بەڕازیلی ڕاگەیاند کە حەزدەکات یانەی سێڤیلیا جێبھێڵێت. لەدیمانەیەکیش بەڕۆژنامەی ماڕکای ئیسپانی ڕاگەیاند کە ئارەزوودەکات ڕووبکاتە خولی ئینگلیزی و لە یانەی چێڵسی یاریبکات. پاش دەمەقاڵێیەکی زۆر لە سەر درێژکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە، دواجار ئەلڤێس بڕیاری جێھێشتنی یانەکەی دا.
لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا (٢٠٠٨–٢٠١٦)
[دەستکاری]لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ دانی ڕوویکردە یانەی بارسێلۆنا و لەیەکەم وەرزیشیدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد و سەرجەم نازناوەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەدەستھێنا. لەزۆربەی یاریەکانی یانەکەی یاریزانی سەرەکی بوو، چونکە بەو ئاستە بەرزە و توندو تۆڵی لە ناو یاریگا متمانەی ڕاھێنەری ئەو کاتەی یانەکەی کە پیپ گواردیۆلا بوو بەدەسھێنا. لەدووەم وەرزی لەگەل یانە کەتەلۆنیەکە ٥ نازناوی بەدەستھێنا. دانی لەیانەی بارسێلۆنا بە قسەخۆش و گاڵتەجاڕ و ھەندێک جاریش بە شێت ناسراوە. لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ دانی چوار گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردوو ٢٠ گۆڵیشی دروست کرد، لەگەڵ تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا. لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥ لەگەڵ یانەکەی ٥ نازناوی تریان بەدەستھێنا لەگەڵ ڕاھێنەر لویس ئەنریکی، ھەروەھا لەگەڵ یاریزان لیۆنێل مێسی دۆستایەتیەکی باشی ھەیە.
لە ٢٧ی حوزەیرانی٢٠١٧ دوای تەواوبوونی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بێ بەرامبەر ڕووی کردە یانەی یوڤێنتۆس بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بەردەوام بوو، توانی لەگەڵ یانەکە ببێتە براوەی خولی ئیتالیای وەرزی ٢٠١٦–١٧ و جامی ئیتالیای ٢٠١٦–١٧، بۆ یانەی یوڤانتۆس ١٩یاری ئەنجامدا و توانی ٢ گؤڵ تۆمار بکات.
لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان (٢٠١٧–٢٠١٩)
[دەستکاری]لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ پەیوەندی کرد بە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ماوەی ٢ وەرز لەو یانەیە مایەوە، لەکۆی ٤٨ یاری توانی ٢ گۆڵ تۆمار بکات،
لە ١ی ئابی ٢٠١٩ پەیوەندی بە یانەی ساو پاولۆەوە کرد و تائیستاش بەردەوامە،
گۆڵە نێودەوڵەتیەکان
[دەستکاری]مێژوو | شوێن | دژی | ئەنجام | گۆڵ | پاڵەوانیەتی |
---|---|---|---|---|---|
١٥ی تەممووز ٢٠٠٧ | ڤەنزوێلا | ئەرژەنتین | ٣–٠ | ٣ | کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٧ |
٦ی حوزەیران ٢٠٠٩ | ئوروگوای | ئوروگوای | ٤–٠ | ١ | پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٠ |
٢٥ی حوزەیران ٢٠٠٩ | ئەفریقای باشوور | ئەفریقای باشوور | ١–٠ | ١ | جامی کیشوەرەکان ٢٠١٠ |
٧ی تشرینی یەکەم ٢٠١٠ | ئەبووزەبی، ئیماڕات | ئێران | ٣–٠ | ١ | دۆستانە |
١١ی تشرینی یەکەم ٢٠١٠ | دێربی، ئینگلتەرا | ئوکراینا | ٣–٠ | ١ | دۆستانە |
٣ی حوزەیران ٢٠١٤ | گۆیاس، بەڕازیل | پەنەما | ٤–٠ | ٢ | دۆستانە |
٢٩ی ئازار ٢٠١٦ | ئەسونسیۆن، پاراگوای | پاراگوای | ٢–٢ | ١ | جامی مجیھانی کۆنمیبولی ٢٠١٨ |
٢٢ی حوزەیران ٢٠١٩ | ساوپاولۆ، بەڕازیل | پێروو | ٥–٠ | ١ | کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ |
پێشانگا
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «FIFA Club World Cup UAE 2009 presented by Toyota: List of Players» (PDF). FIFA. 1 December 2009. p. 1. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 28 March 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Dani Alves 13» (بە فەرەنسی). Paris Saint-Germain FC. n.d. لە 29 December 2018 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی)
- ویکیپیدیای عەرەبی
- ماڵپەڕی فەرمی یانەی بارسێلۆنا
- ماڵپەڕی فەرمی دانی ئەلڤێس ١٦ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی بەڕازیل
- دەروازەی فیفا
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دانیێل ئەلڤێس تێدایە. |
- Articles using Template:Medal with Winner
- Articles using Template:Medal with Runner-up
- Pages using infobox3cols with undocumented parameters
- Pages using infobox football biography with unknown parameters
- براوەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- زیندووان
- کڵابی سەدەی فیفا
- لەدایکبووانی ١٩٨٣
- مێدالیاوەرگرانی برۆنزی ئۆڵمپیکی بەڕازیلی
- وەرزش
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیتالیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە فەڕەنسا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی بەڕازیلی
- یاریزانانی تۆپی پێی بەڕازیلی
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩
- یاریزانانی جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکا
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٧
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١١
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥
- یاریزانانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
- یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنا
- یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان
- یاریزانانی یانەی یوڤێنتوس
- یاریزانە براوەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- یاریزانە براوەکانی کۆپا ئەمریکا
- مێدالیاوەرگرانی ئۆلۆمپیای ھاوینەی ٢٠٢٠
- مێدالیاوەرگرانی ئۆڵمپیک لە تۆپی پێ
- یاریزانانی ھێڵی ناوەندی تۆپی پێ
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
- یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا
- یاریزانانی لیگ ١
- یاریزانانی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- یاریزانانی براوەی خولی ئەورووپا