بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەیان عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەیان عوسمان

مێژووی لەدایکبوون ١٩٨٨
شوێنی لەدایکبوون سلێمانی، عێراق
گرنگترین ڕۆڵەکان درامای گەردەلوول بە ڕۆڵی وەنەوشە
نەتەوە کورد
ھاوسەر ھەڤاڵ عومەر[١]
مناڵەکان ھەنی و یانا[٢]

بەیان عوسمان (٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە سلێمانی، عێراق)[٣] خانمەکتەرێکی بە ڕەگەز کوردیی باشووری کوردستانە. خوشکی خانمەکتەر ھەواڵ عوسمانە. بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک تی ڤی کاری کردووە.[٤] لە ٢٠ کاری شانۆدا بەژداری کردووە.[٣] بە کارەکتەری «وەنەوشە» لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای "گەردەلوول" ناوبانگی ھونەریی پەیدا کرد و ھەر بەم ناوە ناسرا، کار گەیشتە ئەوەی بە ناوی یەکێک لە گرانبەھاترین ئۆتۆمبێلەکان بکرێت کە (لاندکرۆزەرە).[٥] دواتر لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە". [٦] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئەورووپا دەژی،[٧] و لە ئێستاشدا لە وڵاتی بەریتانیا لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانی ژیان بەسەر دەبات.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «به‌یان عوسمان: چیمان به‌سه‌رهات». westganews.net. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  2. «بەوێنە.. بەیان عوسمان لەگەڵ منداڵەکانی دەردەکەوێت». basnews.com. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
  3. 1 2 ئینفۆگرافیک..بەیان عوسمان kurdcinama.com
  4. «وەنەوشە بە ڤیدیۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە». speemedia.com. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣.
  5. «وەنەوشە: زۆر گرینۆک و رۆمانسیم». rudaw.net. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣.
  6. «بەیان عوسمان بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت». bmctv.krd. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «بەوێنە.. بەیان عوسمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە». basnews.com. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣.
  8. «بەوێنە...وەنەوشە فۆڵۆوەرەكانی بە لەمیس ناوی دەبەن». westganews.net. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.