ھەواڵ عوسمان
ڕواڵەت
| ھەواڵ عوسمان | |
|---|---|
| مێژووی لەدایکبوون | ١٩٧٧ |
| شوێنی لەدایکبوون | سلێمانی |
| گرنگترین ڕۆڵەکان | ژاڵە لە درامای گەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی). |
| ئایین | ئیسلام |
| نەتەوە | کورد |
| ھاوسەر | پشتیوان نووری |
| مناڵەکان | دوو کچ؛ لانی و کانی. |
| دەستکاری | |
ھەواڵ عوسمان (١٩٧٧ لە سلێمانی، عێراق)[١] خانمەکتەرێکی بە ڕەگەز کوردی موسڵمانە.[٢] بەشی شانۆی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە.[١] تا ئێستا لە ١٧ شانۆگەری بەشداری کردووە. خوشکی ھونەرمەند بەیان عوسمانە کە بە «وەنەوشە» ناسراوە،[٣] و خۆشی زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھەروەھا ھاوسەری ھونەرمەندی کۆچکردوو (پشتیوان بەدەوی)یە.
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]ھەواڵ عوسمان ھەر لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان، لەگەڵ (پشتیوان بەدەوی) ئاشنای دەبێت و لە ساڵی ١٩٩٥ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ پێک دەھێنێت و دەبنە خاوەنی دوو کچ بە ناوەکانی: (کانی و لانی).[٤] بەڵام پشتیوانی ھاوسەری لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە ھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات.[٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «بەوێنە.. هەواڵ عوسمان و پشتیوان لە تەمەنی لاویدا». xendan.org. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ↑ «وێنە.. هەواڵ عوسمان لەسەر پرسی گرنگر هاتە دەنگ». speemedia.com. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ↑ «لە ساڵیادی کۆچی دوایی پشتیوان نوریدا هەواڵ عوسمانی هاوسەریی چیدەڵێت؟». nrttv.com. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- 1 2 «كورتهیهك له ژیاننامەی هونەرمەند "پشتیوان بەدەوی" بخوێنەوە». wishe.net. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ↑ «ئەکتەرێکی سەرەکی درامای گەردەلول کۆچی دوایی کرد». kurdistantv.net. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.