بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی گەردەلوول بەشی یەکەم

گەردەلوول زنجیرە درامایەکی تەلەڤیزیۆنییە، کە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٣ سێ وەرزی لێ بەرھەمھێنرا. لەلایەن سیناریۆنووس و دەرھێنەر جەلیل زەنگەنە کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە.[١] زنجیرەکە تا ئێستا سێ وەرزی لێ بەرھەم ھێنراوە، وەرزی یەکەم و دووەمی ٥٠ ئەڵقە بوو و وەرزی سێیەمیشی ٦٠ ئەڵقە بوو و بۆ یەکەم جار لە کەناڵی کوردسات پەخش کرا، و دواتر ھەر یەکێک لە کەناڵەکانی خاک، کەرکووک، گەلی کوردستان، عیراقییە و چەندین ماڵپەر پەخشیان کرد،[٢] بە وتەی جەلیل زەنگەنە، ئەو کاری لەسەر وەرزە نوێکانی ئەو زنجیرەیە کردووە.[٣][٤] چیڕۆکی دراماکە باسی مێژووی خەباتی باشووری کوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵک لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس دەکات. درامای گەردەلوول بە یەکێک لە پڕبینەرترین دراماکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دادەنرێت، و تاوکو ئێستا دوای تێپەربوونی ساڵانێکی زۆر تاکە درامایە کە لە ھەر زوو لە بیری خەڵکیدا مابێتەوە ھیچ درامایەکی دیکە نەیتوانیووە ڕیزبەندی یەکەمی لێ وەربگرێتەوە ، و ئەو درامایە توانی چەندین ئەکتەر دروست بکاو بەناوبانگیان بکا و بە ھۆی دراماکەوە بناسرێنەوە، و دیارترین ھونەرمەندەکانی کورد لەو درامایەدا بەشدارییان کردووە و دراماکەش چەندین خەڵاتی گەورەی بەدەست ھێناوە و گرنگترین خەڵاتیش خۆشەویستی بینەرە بەرفراوانەکەیەتی کە ملیۆنان بینەر لە خۆ دەگرێت.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ جەلیل زەنگەنە، دەرھێنەری زنجیرە درامای گەردەلوول: پارەی درامایەکیان خواردم و سیناریۆکەیان دایە ھونەرمەندێکی ئێرانی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ژیان، ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ دەزگای کەڤاڵ جەلیل زەنگەنە و کەناڵی کوردساتی خەڵاتکرد ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سەرقڵا، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ جەلیل زەنگەنە درامایەکی ڕۆمانسی بەرھەمدێنێ، ماڵپەڕی ڕووداو، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، لەلایەن دەرباز یونس نووسراوە.
  4. ^ ئەکتەرانی درامای گەردەلوول دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ ببینە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی زەمەن، ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.