نەرویژ لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەرویژ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ١٦٠ مەدالیایان بەدەستھێناوە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٢٤ بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. ٤٠٥ مەدالیای بەدەستھێناوە، وەرزشوانانی نەرویژ لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە سەرکەوتووتربوون، بۆ ٧ جار پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە بە کۆکردنەوەی زۆرترین مەدالیای زێڕ. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نەرویژ لە ساڵی ١٩٠٠ دروست کرا و ھەمان ساڵ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنرا.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Norway at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-02.
  2. ^ "Norway at the Winter Olympics". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-02.