بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گانا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گانا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٢ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، ئەوکات بە کۆلۆنیالی گۆڵد کۆست ناسرابوو. بەشداری لە ساڵی ١٩٥٦دا نەکردووە، ھەروەھا بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٧٦ی کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەشداریکردنی نیووزلەندا (بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ی مۆسکۆیش کرد کە ئەمریکا سەرکردایەتی کرد). گانا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٠ لە ڤانکۆڤەر بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. وەرزشوانانی گانا بە گشتی پێنج میدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێناوە، چوار (سێ برۆنزی و یەک زیو) لە کێبڕکێی بۆکسێندا، ھەروەھا مەدالیای برۆنزی لەلایەن ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار ٢٣ ساڵی گاناوە لە ساڵی ١٩٩٢دا بەدەستھێناوە. لیژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیادی گانا لە ساڵی ١٩٥١ دروست کرا و لە ساڵی داھاتوودا لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانانی پێدرا.[١][٢]

خشتەی بەشدارییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Ghana at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Ghana». Olympics Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.