بووتان لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بووتان بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٨٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد. لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بھێنێت. ھەرچەند وڵاتێکی شاخاوییە بەڵام وەرزشوانانی ئەم وڵاتە تا ئێستا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی بووتان ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوە و ھەمان ساڵ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێندرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bhutan at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢.