سویس لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سویس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە،[١] وەرزشوانانی سویس بە شێوەیەکی گشتی خاوەنی ٣٧٣ مەدالیای (١١٦ زێر، ١٢٦ زیو، ١٣١ بڕۆنز) ئۆڵۆمپیادن. سویش بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٦ی مێلبۆرنی کرد، بەڵام پێتر بەشداری یارییەکانی پێشبڕکێی ئەسپسواری کردبوو کە لە سوێد بەرێوەچوو و یەک مەدالیای بڕۆنزی بەدەستھێنا ھەربۆیە بە یەکێک لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦ دادەنرێت. کۆمیتەی نەتەوەی ئۆڵۆمپیادی سویس لە ساڵی ١٩١٢ دامەزراوە.[٢] سویس دووجار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. لە ساڵی ١٩٢٨ و ١٩٤٨.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Switzerland at the Winter Olympics". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-07.
  2. ^ "Switzerland at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-07.
  3. ^ "Olympic Games - St. Moritz, Switzerland, 1948 | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-07.