مەکسیک لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەکسیک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداری ئۆڵۆمپیادی کرد. بەڵام نەیتوانی بەشداری سێ خولی دواتری ئۆڵۆمپیاد بکات تا ساڵی ١٩٢٤جارێکی دیکە بەشداری ئۆڵۆمپیادی کردەوە، لەو ساڵەوە بەشداری سەرجەژ خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، ھەروەھا مەکسیک بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٨ بەشداری ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە لەو کاتەوە یازدەجار وەرزشوانانی ئەم وڵاتە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان کردووە. وەرزشوانانی مەکسیک بە گشتی خاوەنی ٧٢ مەدالیان. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی مەکسیک لە ساڵی ١٩٢٣ دامەزراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mexico at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.