کامیروون لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کامیروون بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد. لەو ساڵەوە تا ئێستا وەرزشوانانی کامیروون توانیویانە بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکەن. ھەروەھا ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەم جار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کرد. لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٨ یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی بەدەست ھێنا لە ڕێگای یاریزانی بۆکسێن جۆزێف بێسالا پاش ئەوەی توانی پلەی دووەم بەدەست بھێنێت . لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کامیروون توانیان پلەی یەکەم بەدەست بھێنن و مەدالیایی زێڕیان بردەوە.[١] تا ئێستا خاوەنی ٦ مەدالیایی ئۆڵۆمپیادن. لێژنەی ئۆڵۆمپی کامیروون ساڵی ١٩٦٣ دامەزرا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cameroon - Squad Olympic Games 2000". worldfootball.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-14.
  2. ^ "Cameroonian Results and Medals in the Olympic Games". www.olympiandatabase.com. Retrieved 2022-02-14.