مەنگۆلیا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەنگۆلیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، و لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ کە بایکۆتی کرد، بەشداری سەرجەم خولەکانی دیکەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا مەنگۆلیا لە ساڵی ١٩٦٤ەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە و تەنیا لە یارییەکانی زستانی ١٩٧٦ بەشداری نەکردووە. بە گشتی وەرزشوانانی مەنگۆلیا خاوەنی ٣٠ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن، کە ھەموویان لە پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا بەدەستھێنراون، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی مەنگۆلیا لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]