ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٣٢
2032 Summer Olympics | |
---|---|
![]() | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ئوسترالیا |
جێ | بریزبێن |
پاشکۆی | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ |
لەدوای ئەو | 2036 Summer Olympics |
ژمارەی چاپ | 35 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٣٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٣ی تەممووزی ٢٠٣٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٨ی ئابی ٢٠٣٢ |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/brisbane-2032 |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٣٢ (بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سی و پێنج و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی بریزبێن ٢٠٣٢ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە لە ٢٣ی تەممووز تا ٨ی ئابی ٢٠٣٢، لە شاری بریزبێن لە ویلایەتی کوینزلەند ئوسترالیا بەڕێوەبچێت.[١][٢]ئەمە سێیەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەبێت کە لە ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٥٦ لە مێلبۆرنی ڤیکتۆریا و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ لە سیدنی. بریزبێن بۆ یەکەمجار کاندیدبوونی پەسەندکرا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا ڕەزامەندی فەرمی دەستەی بەڕێوەبەری لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[٣][٤]بریزبێن بوو بە یەکەم شاری میوانداری کە لە ڕێگەی پرۆسەی نوێی پێشنیارکردنەوە ھەڵبژێردرا بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیاد. ئەمە دووەم یاریی ھاوینە دەبێت لەسەریەک کە لە وڵاتێکی ئینگلیزی زماندا بەڕێوەدەچێت؛ دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ کە بڕیارە لە لۆس ئەنجلەس لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Brisbane set to be named 2032 Olympics host next month". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2021-06-10. Retrieved 2022-06-05.
- ^ "Why a Brisbane 2032 Olympic Games could start a sports funding revolution". ABC News (بە ئینگلیزی). 2021-05-26. Retrieved 2022-06-05.
- ^ "Brisbane set to be awarded 2032 Olympics next month". www.insidethegames.biz. 1623338100. Retrieved 2022-06-05.
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
(help) - ^ "Brisbane close to hosting 2032 Olympics after approval of 'irresistible' bid". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-06-10. Retrieved 2022-06-05.