بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرموودا لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرمودا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کردووە، لەو کاتەوە جگە لە ساڵی ١٩٨٠ لە سەرجەم ئۆڵۆمپیادەکانی دیکەی ھاوینە بەشداری کردووە. ھەروەھا بەرموودا لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەشداری لە زۆربەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا کردووە. ئەم وڵاتە ھاوشێوەی زۆربەی وڵاتەکانی دیکە بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ی مۆسکۆی کرد بەسەرکردایەتی ئەمریکا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک سەبارەت بە لەشکرکێشی یەکێتی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان. بە بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕی لەلایەن فلۆرا دافی لە پێشبڕکێی سێ یاری ژنان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠، بەرموودا بووە بچووکترین وڵاتی جیھان لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە کە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا مەدالیای زێڕی بەدەستھێنابێت.[١] لە ساڵی ١٩٧٦ەوە، بچووکترین وڵات بوون، بەپێی ژمارەی دانیشتووان، کە بە گشتی مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا بوو، بەڵام ئەو ژمارە پێوانەیییە کۆتایی ھات کاتێک ئەلیساندرا پێریلی لە ساڵی ٢٠٢١دا برۆنزی بۆ سان مارینۆ بەدەستھێنا لە پێشبڕکێی تەقەکردن لە نیشانە. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی بەرمودا لە ساڵی ١٩٣٥ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٣٦ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانیپێدانراوە.[٢]

پێرستی بەشدارییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Kennedy، Merrit (٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١). «Bermuda Wins Summer Olympic Gold. It Has The Smallest Population To Ever Do That». NPR (بە ئینگلیزی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Bermuda at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.