ئەپارتاید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاپارتاید؛ دژی ڕەش پێستەکان موزێنبێرگ ١٩٨٥

ئاپارتاید (بە ئینگلیزی: Aparteid) بە شێوەیەک لە دڕندانەترین شێوەکانی جیاوازیی ڕەگەزایەتی دەڵێن.[١] بریتییە لە سیاسەتی جیاوازیی ڕەگەزپەرستییانە، کە ڕەگەز پەرستەکانی ئەفریقای باشوور لە دژی زۆربەی دانیشتووان کە ڕەش پێست و ھیندن لەو وڵاتە بە کاریان دەھێنا.[٢]

لە ڕووی زانستی زمانەنەوە ئەم زاراوەیە بە مانا لەتکردن و جیاکردنەوە دەگەیەنێت ، ئاپارتاید واتا جیاکردنەوەی ئەو خەڵک و ڕەگەزانەی کە سپی پێست نین، ناچارکردنیان و نیشتەجێکردنیان بە ناچاری کەو شوێنە و ناوچانەی کە بۆیان دادەنرێت. بێبەش کردنیان لە ھەموو مافێکی سیاسی و خوێندن و پێشکەوتن.

ئەو شوێنانەی کە بە زۆر بۆیان دیاری دەکرێت تیایا نیشتەجێ بکرێن توانای لێ دەرچوونیان نابێت. تەنانەت پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین ناکرێت.

لە ئەنجامی ڕاپەڕینی خەڵک و ھەروەھا ھەڵوێست و کرداری خەڵک و دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا، ئاپارتاید بە شتێکی نائاسایی ناسراوە، دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان چەند جارێک ئاپارتایدی بە کرداری دژی مرۆڤ داناوە، بەڵام بە ھۆی سیاسەتی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانەوە - کە خۆی لە خۆیدا ڕیشەو سەرچاوەی ڕەگەز پەرستییە - لە زۆربەی ئەو شوێنانەدا کە دەسەڵاتیان تیا ھەیە ئەم سیاسەتە نالەبارە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت.[٣]

کەسایەتی ناسراو[دەستکاری]

دوو کەس لەو کەسانەی کە دژی ئاپارتاید ھەستان ئیستیڤ بیکۆ و نێلسۆن ماندێلا بوون. ئیستیڤ بیکۆ باوەری بە حکوومەتی ڕەش پێستەکان بوو بەڵام نلسۆن ماندێلا داوای مافی بەرابەری بۆ گشت خەڵکی ئەفریقای باشوور دەکرد.

لە ساڵی ١٩٦٢ ماندێلا گیرا و لە تەمەنی ٧٢ ساڵی دا ئازاد کرا و دیسان دەستی بە چالاکی بۆ وەرگرتنی مافی مرۆڤایەتی خەڵکی ئەفریقای باشوور کردەوە.

ئەو جار اف. دەبلیو. دیکلێرک سەرۆک کۆماری ئافریقای باشوور لە گەڵ ماندێلا دانیشت و پاش ساڵێک کۆنگرەی نەتەوەیی ئافریقای باشوور سەر کەوت و نلسۆن ماندێلا بە سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردراو سیاسەتی ئاپارتاید لەو وڵاتە لاچوو.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "apartheid". dictionary.cambridge.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-12.
  2. ^ "apartheid | Definition, Facts, Beginning, & End". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-12.
  3. ^ داریوش ئاشوری/بەھائەددین پازارگاد؛ فەرھەنگی نوێ؛ وەرگێران بە کوردی: بورھان قانع؛ چاپخانەی قانع؛ چاپی دووھەم: ٢٠٠٣
  4. ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی